Sign up to save your podcasts
Or

تێگەیشتن لە ئاژەڵان کارێکی زۆر ئاسان نییە، تەنیا دەتوانین ڕایان بێنین و فێریان بکەین تا گوێڕایەڵیمان بکەن. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئاژەڵێکی ناو ماڵمان هەبێ، پێمان خۆشە لە قسەکانی تێبگەیین و قسەی لەگەڵ بکەیین و ئەویش لێمان حاڵی بێت. لە ڕاستی دا ئەو زمانەی کە ئێمەی مرۆڤ پێکەوە قسەی پێدەکەیین لە ئاژەڵەکان جیامان دەکاتەوە. کە وایە ئەوەی کە دەمانهەوێ ئاژەڵەکانیش وەکوو ئێمە قسە بکەن ئاسایی نییە!!
بەڵام ئاگادارین کە گەشەکردنی بیری دەسکرد زۆر خێرایە و دەکوترێ کە لە داهاتوو دا بە بیری دەسکرد دەتوانین لەگەڵ ئاژەڵان قسە بکەین. با بزانین بیرمەندان چۆن دەیانهەوێ بۆ قسەکردن لەگەڵ ئاژەڵان، لە بیری دەسکرد کەڵک وەرگرن.
مرۆڤ توانایی پەیوەندیی گرتنیی زۆر لەسەرێیە و هەر ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەیە کە بۆتە هۆی ئەوەی کە بتوانێ زیاتر ژیان بکات و لەسەر زەوی بمێنێتەوە. ئێمە دەتوانین لەسەر هەر بابەتێک قسەیەکی زۆر بکەین!! نزیکەی٦٥٠٠ زمانی ئاخاوتنمان هەیە. پەیوەندییەکی نزیک کە لە نێوان وڵاتانی دونیا دا هەیە بوو بە هۆی ئەوەی کە ئێمە شت گەلێکی جیاواز و کەرەستەکانی بیری دەسکرد ساز بکەین تا بتوانێ فێر بوونی زمانێکمان بۆ ئاسانتر بکاتەوە. بۆ وێنە نەرم ئامێرهایەک هەیە کە ئەگەر بە زمانی خۆمان (کوردی) قسەی لەگەڵ بکەین، لەهەمان کات دا ئەو بۆمان دەکاتەوە ئینگلیزی یان فەڕانسەوی یان هەر زمانێکی تر. قسە دەکات و بە بەرامبەرەکەمان دەڵێت و کاتێکیش کە بەردەنگەکەمان بە زمانێکی تر بۆ وێنە ئیسپانیایی قسەمان لەگەڵ بکات، ئەو نەرم ئامێرە بۆمان وەردەگێرێتەوە سەر کوردی. ئەم بابەتە بوو بە بناغە و دەستپێکی بیرکردنەوەی زانایان کە دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە نەرم ئامێرێک دەتوانن لەگەڵ ئاژەڵان قسە بکەن. واتە ڕەنگە نەرم ئامێرێک بتوانێ زمانی ئێمە وەربگێڕێت و بیکاتە زمانی ئاژەڵان و وەکوو ئەوان قسە بکات
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
By Navid Vahabiazarتێگەیشتن لە ئاژەڵان کارێکی زۆر ئاسان نییە، تەنیا دەتوانین ڕایان بێنین و فێریان بکەین تا گوێڕایەڵیمان بکەن. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئاژەڵێکی ناو ماڵمان هەبێ، پێمان خۆشە لە قسەکانی تێبگەیین و قسەی لەگەڵ بکەیین و ئەویش لێمان حاڵی بێت. لە ڕاستی دا ئەو زمانەی کە ئێمەی مرۆڤ پێکەوە قسەی پێدەکەیین لە ئاژەڵەکان جیامان دەکاتەوە. کە وایە ئەوەی کە دەمانهەوێ ئاژەڵەکانیش وەکوو ئێمە قسە بکەن ئاسایی نییە!!