kameel Ahmady's podcast Ku

2تیغی نەریت له ژێر ناوی ئایین


Listen Later

تیغی نەریت له ژێر ناوی ئایین (توێژینەوەیەکی دیاردەناسانە سەبارەت بە خەتەنەی کوڕان یان پیاوان) سەرپەرشتیاری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدیخەتەنەکردن یان بڕینی بەشێک لە کۆئەندامی زاوزێی پیاوان یان ژنان نەشتەرگەرییەکە کە لە دێرزەمانەوە لە ناو کۆمەڵگە جۆراوجۆرە مرۆییەکاندا باو بووە و لە ئێستاشدا لە هەندێک لە ناوچەکانی جیهاندا بە هۆکاری جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. لە ئێراندا سێ فاکتەری وەکوو ناوچەی جوگرافی، پێوەندی لەگەڵ وڵاتی میسر و ئایینی ئیسلام، زەمینەی بۆ دروستبوون و بڵاوبوونەوەی خەتەنە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی ئەم وڵاتەدا خۆش کردووە. نەشتەرگەریی خەتەنە لێکەوتەی بایۆلۆژی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، دەروونی، یاسایی و ئابووری بۆ ئەو کەسانەی لێ دەوەشێتەوە کە ئێستا و داهاتوویان بەستراوەتەوە بە ژیانی تەندروست و ئاسایی و دادپەروەرانەیانەوە.کتێبی “تیغی نەریت لە ژێر ناوی ئایین” لێکدانەوەی دیاردەناسانەی خەتەنەی پیاوان/کوڕان لە ئێرانە کە لە چاپخانەی ئاڤای بووف لە بەهاری ساڵی 2023 بڵاو بۆتەوە. ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ لێکدانەوەی بێ‌لایەنانە و گشتگیری دیاردەی خەتەنەی پیاوان/کوڕان بە جەختکردنەوە لە سەر مافی منداڵان و مافی خاوەندارێتی جەستە و ناسینی زانستییانەی پرسی خەتەنەکردنی پیاوان/کوڕان لە کۆمەڵگای ئێران بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە، بەکارهێنانی لە داڕشتنی پلان و سیاسەتدانانی کاریگەرە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەرکەوتنی لێکەوتە خراپەکانی بکرێت. دیاردەی خەتەنە وەک کردەوەیەک بە سەر جەستەی مرۆڤدا دەسەپێنرێ لە چوارچێوەی لێکدانەوەی مافە تاکایەتییەکان و خاوەندارێتیی “مافی جەستە”دا تاوتوێ دەکرێ، کە لە ڕوانگەی نەریت و فەرهەنگی ئایینییەوە بە ئاسایی و باو لە قەڵەم دەدرێ، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکاندا هەر کەسێکی خوار تەمەنی هەژدە ساڵ بە منداڵ هەژمار دەکرێ، تیۆرییە مۆدێرنەکانی زانستی یاساش جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەر چەشنە گۆڕانکارییەک لە سەر جەستەی منداڵ بە بێ دەستێوەردان و ئیزنی منداڵ نە تەنها پێشێل‌کردنی مافەکانی ئەو منداڵەیە، بەڵکوو سروشتێکی دژە پەروەردەییشی هەیە. تیۆرییەک کە ڕەخنەگر و لایەنگری تایبەت بە خۆی هەیە._________________________-All social networks 🌐Instagram ✨👇https://www.instagram.com/kameelahmady/Twitter (X) ✨👇https://x.com/KameelAhmadyTelegram ✨👇https://telegram.me/s/kameel_ahmadyAparat✨👇https://www.aparat.com/kameelahmadyLINKEDIN ✨👇https://www.linkedin.com/in/kameel-ahmady-361649106ACADEMIA✨👇https://canterbury-kent.academia.edu/kameelAhmadyWebsite 🌐👇https://kameelahmady.com/ku/___________________________________1. #خەتەنەی_کوڕان2. #نەریت_خەتەنە3. #خەتەنە_جوانی4. #خەتەنە_نەریتی5. #خەتەنە_ئایینی6. #خەتەنە_کارێکی_سەیروسەمەر7. #خەتەنە_و_تەندروستی8. #خەتەنە_و_فەرهەنگ9. #خەتەنە_و_نەریت10. #خەتەنە_و_پەروەردە11. #خەتەنە_و_پزیشکی12. #خەتەنە_و_ترس13. #خەتەنە_منداڵان14. #خەتەنە_مافەکانی_مرۆڤ15. #خەتەنە_و_ئیمان16. #خەتەنە_و_پزیشکیی_کۆن17. #خەتەنە_و_تەندروستی18. #خەتەنەی_کوڕانی_گەنج19. #خەتەنە_و_سەرکەوتن20. #خەتەنە_لە_فەرهەنگی_ئێرانیدا21. #خەتەنە_و_خووخدە23. #خەتەنە_و_چاکبوونەوە24. #ختنه_و_دهانشی25. #خەتەنە_و_دەسەڵات26. #خەتەنە_و_چارەنووس27. #خەتەنە_و_داهێنان28. #خەتەنە_و_مەترسی‌خوازی30. #سنت_ختنه_و_زیبایی30. #نەریتی_خەتەنە_و_جوانی31. #خەتەنە_کچ32.#خەتەنە_ژنان33. #شێواندنی_کۆئەندامی زاوزێ34.#خەتەنە_ئێرانی35.#خەتەنە_نەریت36.#نا_بۆ_خەتەنە37.#مافەکانی منداڵ38.#مافی سەر جەستە جەستە39.#مافەکانی منداڵان

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

kameel Ahmady's podcast KuBy kameel Ahmady