Sign up to save your podcasts
Or

بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن
گرینگترین شت بۆ دامەزراندنی یەکدانە کاروکاسبی چییە؟
لەم بەشەی کافە وتووێژدا وڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە! گرینگترین وڵام کە دەبێت بیدۆزینەوە لەمەڕ پرسیاری "بۆچی"دایە.
وڵامی ئەم دوو پرسیارەی خوارەوە چۆن دەدەنەوە:
بۆچی دەبێت ئەمن ئەم ستارتاپە دامەرزێنم؟
بۆچی دەبێت ئەم بزووتنەوەیە بخەینە ڕێگە؟
ئەگەر وڵامی پرسیاری یەکەم پووڵ و پارەیە وڵامی پرسیاری دووهەم دەتوانێت پووڵ و پارە بێت؟
هەر کارێک کە دەستپێ دەکەن "بە بۆ چییەوە دەستی پێبکەن" (Start With Why) ناوی کتێبێکە لە سیمۆن سینک (Simon Sinek). سیمۆن لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە "بۆچەیی" کارێک لە هەموو شتێک گرینگترە چونکە دەبێتە هۆی پێکەوە بەستنی هاو باوەڕانی بەدیهێنانی ئەو چییەتییە. وڵام دانەوە بە "بۆچەیی" دەست پێکردنی هەر کارێک بەردی بناغەی ئەو کارەیە لە مانەوە و بەردەوام بوونیدا.
پاش وەڵام بە چییەتی کارەکە "چلۆن" دێتەوە ئاراوە. چلۆن ئامانجی چییەتی دامەزراوەکەمان بپێکین؟ دوای "بۆچی" و "چلۆنی" پرسیاری تازە دێتە سەر "چی" کە پیشاندەر و ڕەنگدانەوەی بۆچییە. "چی" خۆی لە بەرهەمی چێ کراودا دەنوێنێت. "بۆچی"، "چلۆن" و "چی" سێ جەغزن بە یەک چەقەوە. "بۆچی" لە ناوەندایە و "چلۆن" بە دەوریدا و "چی" بازنەی بێروونییە. زۆربەی کاروکاسبییەکان بەر لەوە وڵامی ئەوە بدەنەوە بۆ دەبێت ئێمە هەبین دەکەونە دووی وڵامی چی دروست بکەین و بە پێچەوانەوە هەنگاو هەڵدەگرن بۆیە هەنگاوەکانی دامەزراوەکەیان لەرزۆک و نەزۆک دەبێت.
By Soheil Abbasi, Foad Ansari, Arash Amaniبە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن