بۆ خوداوەند ڕێ خۆش دەکەین بە ناوی ئەو بە بانگەواز شوراکانیش دەڕووخێنین بە ناوی ئەو
لە بەرزایی ئاڵاکەمان دەچەقێنین
لە تەنگانە لە خۆشیدا ستایشی عیسا دەکەین۲
ئەی خوداوەند تۆی ئاوازی گۆرانیمان
تۆ نشتەجێی نێوانمانی
تۆ سەرچاوەی شادیمانی
گەلی تۆین و قەت نابەزین
بە خوێنی تۆ سەردەکەوین
ستایشت دوژمن شکێنە
هێزی تۆ بەدکار بەزێنە
پاشامانی پێشەنگمانی لە شەڕگەکان،
لەگەڵمانی