YadiTalk

خۆشەویستی لەنێوان دوێنێ و سبەینێدا


Listen Later

‏‎ئەڵقەی سێھەمی پۆدکاستی یادی تۆک
‏‎سەبسکراینی پۆدکاستی #یادی_تۆک بکەو ھەفتانە گوێ لە بابەتی گرنگ و پێویست بگرە.
''خۆشەویستی نێوان ژن و پیاو، ناکۆک نییە لەگەڵ خۆشویستنی خوادا؛ بەڵکوو ئەوەی یەکەمیان وەک مەشقکردن وایە، بۆ ئەوەی دووەمیان، #مەولانا گوتەنی، ئەوەی یەکەمیان مەشکردنە بە شمشێری دارین، بۆ ئەوەی فێری شەڕەشیری راستەقینە ببین.''
‏‎لەم پۆدکاستە یادگار فایەق باس لە پشت کردنە جوانییەکانی رابردوو دەکات و روونی دەکاتەوە کە خۆزگە خواستن بە رابردووی کایەی خۆشەویستی و عەشق و ھاوسەرگیریشی بەشێوەیەکی نەرێنی گرتۆتەوە. سەردەم سەردەمی خێراییە؛ خێرایی لە یەکتر ناسین و یەکتر خۆشویستن و ھاوسەرگیری و تەنانەی جیابوونەوەش خێرا روودەدات. بیرمان چۆتەوە خێزانی باش کۆمەڵگەی باش دروست دەکات و نەمانی بەھا جوانەکان وادەکات ببین بە کۆمەڵگەیەکی رواڵەتی و ئەوەی جاران بە وریاییەوە دەستی بۆ دەبرا لێرە بەدوا وەکو بابەتێکی لاوەکی و ناوپووچ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
‏‎بۆ بینین و خوێندنەوەی بابەتگەلێک کە گرنگن بۆ بنیاتنانەوەی تاکی کورد سەردانی ئینستاگرام بکە:
‏Instagram.com/yadgarfayeq
‏‎بۆ ئەم پۆدکاستە سوود لە کتێبی [توانەوە لە زەریای عەشقی خوادا]ی نووسەر حەمەسەعید حەسەن وەرگیراوە. جگە لە هۆنراوەکانی شاعیرانی گەورە ئەحمەد موختار جاف. حەزرەتی نالی و وتەی نووسەرانی گەورەی وەکو مەولانا جەلالەدینی رومی و لیۆ تۆڵستۆی.
‏#YadgarFayaq #YadiTalk #YadgarVoices #کوردستان
...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

YadiTalkBy Yadgar Fayeq

  • 4.7
  • 4.7
  • 4.7
  • 4.7
  • 4.7

4.7

80 ratings