
Sign up to save your podcasts
Or


پۆدکاستی نوانە تاکو مانگی پێنجی ٢٠٢٢ بەردەوام بوو. بەڵام لە دوای وەستاندنی چاوگ پۆدکاست ئێرەش وەستا.
Home: sianariman.com
بابەتێکی تێروتەسەلە لەسەر ڕۆشنگەری ئیسلامی و مێژووەکەی و پاشان شۆڕبوونەوەی بۆ سەردەمەکانی دوای خۆی تا موحەمەد شەحرور و ڕایەکانی
لەم ئەڵقەیەدا کورتەیەک بەسەر تاوانەکانی عەلەویبوون، کاکەیی و ئێزیدیمان کردووە. گێڕانەوەی مێژوو و چەمکە گرنگەکانی ئەو مەزهەب و ئاینانە بۆمان
سەرەتا ئاگادار بن، کە ئەمجارە تۆمارکردنەکە لە ڕێگەی ئامێری ترەوە بووە و جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی تر و یەک نین. لەم ئەڵقەیەدا لەسەر هەندێک چەمک لە ئسوڵی دینی قسەم کردووە، ئەویش ''ژیریی ڕەها لەلای خودا'''.
تاوەکو نادادی و زوڵم زۆرتر دەبێت لەسەرمان بەهۆی شەڕ، کارەسات و هەژارییەوە. بە ئەندازەی لەوە گەورەتر هیوا گەورەتر دەبێت بۆ ناونیشانێک یا کاتێکی داهاتووی نەزانراو. خۆهەڵواسینی ئێمە بە هیواوە، گەورەترین هۆکاری مانەوە و بەردەوامبوونمان. زەحمەتکێش و ڕەنجدەر، زاڵم و دەسەڵات، هەموویان لەسەر هەمان ڕێڕەو دەڕۆن. لە ئەڵقەی ئەمجارەی #نوانە #پۆدکاست باسێکمان کردووە.
هەر بەڕاستی دەگونجێن؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە بەردەوام خۆی دووبارە دەکاتەوە لای ئەوانەی خۆیان دەگونجێنن و پێیان وایە حەقیقەت لای ئەوانە. زانست پەرە دەسەنێت و دەگۆڕێت، ئاین کە قسەی خودایە. دەکرێت ئەمانە لێک بدەین و بڵێین مادام بۆی دادەتاشین، واتا دەگونجێن؟
لەسەرەتای ئەم ئەڵقەیە باسی ئەوەمان کردووە، کە چۆن ئەم بیرۆکەیە لەلام/لەلامان دروست بوو و بۆ نێت بەکاربهێنین؟ کێ ئەم بەرنامانە و پرسیارانەی لا گرنگ نییە؟ ئامانجمان ئەوەیە ئەم زانیاریانەی خۆم یا خۆمان بدەین لە سەنگی مەحەک. کۆمەڵێک پرسیار و وەڵامی ئاسایین لە نێو کێشمەی سەلماندن و ڕەتکردنەوەی خودای ئاینەکان هەریەک لە ناو خۆیاندا. پاشان بە درێژی باس لەوە کراوە، کە چۆن ئەو وەڵامانە کەلێنیان هەیە و ناگونجێن لەگەڵ زاتی ئیلاهی یا لایەقی نین
درێژکراوەی بەشی یەکەمە لە ناساندنی شیعە و سوننە لەڕووی چینایەتییەوە. لەم ئەڵقەیەدا سەرەتا بە ڕەخنە و تێبینی گوێگران هاتینە سەر باسەکان. دیارە هەموویان بۆمن جێگای سوپاسن و مانای گرنگیدانی گوێگرە بە جۆرایەتی بابەتەکانم. پاشان چووینەتە ناو بابەتەکەوە و ناساندنی کێشەی کەسەکان لە نێوان حەزرەتی عائیشە و ئیمامی عەلی. پاشان کێشەی ئەنسار و ڕابەڕایەتی ئەم دەوڵەتە نوێیەی عەرەب یاخود موسڵمانی موحەمەدی.
هەوڵێکە بۆ تێگەشتن لە هەڵاوگیریی و هەڵاوگێرکردنی لۆژیک/مەنتق بە کوردییەکی سادەتر لەوەی هەیە. کاریگەری نادروستی بەکاربردنی مەنتق بۆ پەروەردەیەکی خراپی تاک و کۆمەڵی ئێمە و دواخستنمان لەچاو هەموو ئەوانەی تر. مەبەست لێرەدا بەراوردی جیهانی سێیەم بەگشتی لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووە. هەمان کات لێکدانەوەی ئەو هەموو هەڵانەیە بەپێی هاوپۆل و دابەشکردنی، کە چەند من و تۆش رۆژانە دەیکەین و توشی دەبین
https://sianariman.com/gishti/podcast_nwane_hellei_logic/
From the publisher's feed