Zirek Podcast

پۆدکاستی دووەمی زیرەک: سیاسەت و ژیری دەستکرد


Listen Later

لەم پۆدکاستەدا لە بارەی پەیوەندی نێوان ژیری دەستکرد و سیاسەت دەدوێین، تا بزانین سیاسەتی وڵاتان چییە لەبارەی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەوە. هەروەها باس لە کاریگەرییەکانی ژیری دەستکرد دەکەین بۆ سەر بواری ڕۆژنامەوانیی.

لەم پۆدکاستەدا گفتووگۆ لەگەڵ ڕێنوار نەجم دەکەم. ڕێنوار خاوەنی بڕوانامەی بەکالریۆسە لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی، لە ڕۆژنامەی ئاوێنەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسی کردووە و ماوەی زیاد لە ١٠ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات. هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان، لە بواری ئاشتی و ململانێ لە زانکۆکانی کەنت لە بەریتانیا و ماربۆرگ لە ئەڵمانیا.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

Zirek PodcastBy Zirek Tech