سوپاس خوایە هەر تۆی ڕابەرمان
لە نێو کاروانی سەرکەوتنمان
وەک هەژاران خاوەنی هیچ نین
پێویستی زۆر کەس دەکەین دابین
١
تێدەکۆشین وەک باڵوێزی خودا
هەروەک خۆی مزگێنیمان پێ بدا
تا گشت بەرەکەتێکمان هەبێ
بەشمان بکا و لێشمان زیاد ببێ
٢
خوداوەند هەردەم ڕابەریت دەکا
ویستی پاکت گشت دابین دەکا
چالاک ئەکا گشت ئێسقانی تۆ
ئاشتی و ئارامی دەدا به تۆ
٣
ڕووتان لە یەزدان بکەن تا ماون
لێی بپاڕێنەوە هەتا ژیاون
توانا بە هەموو ماندووان دەدا
بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکا