پۆدکاستی چاوگ

ئەڵقەی 2 - وەرزی پێنجەم - ژیریی دەستکرد و چات جی پی تی


Listen Later

  • باسێکی سەرەتایی لەسەر بیرۆکەی چاتبۆت و سەرەتاکانی و چۆنیەتی کارکردنی وەکو بنەڕەتەکان
    • واتا مێژووەکەی لە ساڵی چەندەوە و خێرایی لەم ساڵانەی دوایی
    • پەرەپێدانی دوای هاتنی چاتی پشتگیریی support
    • بەربڵاوبوونی دوای هاتنی بازاڕی ئەلیکترۆنی و پرسیاری هەمیشە دووبارەی FAQکڕیار
    • ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت چاتبۆت لەسەر فرۆشگاکەی دابنێت، بۆ نموونە ئەو فرۆشگایانەی پشتبەستن بە وکۆمێرس و شۆپیفای. ئەم چاتبۆتانە تەکنۆلۆجیای NLP بەکاردەبەن بۆ تێگەیشتن لە پرسیار و داواکارییەکانی کڕیار، دواتر لە بنکەدراوەی فرۆشگاکە دەگەڕێن و وەڵامی دروست پێشّکەش دەکەن.
    • چاتبۆتەکان دەتوانن چیی بکەن؟
    • یەکەم: بەخێرهاتنی کڕیار دەکەن و لەگەڵ سەردانی یەکەمدا کۆبۆن پێشکەش دەکەن.

      دووەم: پرسیاری کڕیار وەردەگرن و دەگەڕێن بەدوای باشترین بەرهەم کە لە داواکاریی کڕیارەکەوە نزیکە و پێشکەشی دەکەن بە وێنە و نرخ و زانیارییەوە.

      سێیەم: بەرهەمی هاوشێوە پێشنیار دەکەن.

      چوارەم: سەبەتەی پشتگوێخراو بەبیردەهێننەوە و داشکاندن پێشکەش دەکەن.

      پێنجەم: هاوکاریی کڕیار دەکەن بۆ کڕینی بەرهەمەکان.

      شەشەم: دەتوانن چاودێریی دواکارییەکان بکەن.

      حەوتەم: لە گەڕاندنەوە و پارەدانەوە هاوکار دەبن.

      هەشتەم: بەستنەوەی چاتبۆتەکە بەپەڕەی بنکەی زانیارییەکان.

      نۆیەم: دەبەسترێنەوە بە نەرمەواڵەی CRM

      دەیەم: لە کەناڵەکانی تری کارەکەوە دەتوانن هەمان وەڵام بدەنەوە.

      • پاشان چات جی پیی تی و بۆ لەگەڵ پرۆژەی openAI وابەستە کراوە
      • داهاتووی پرۆگرامسازی و نوسین بە توانای خۆت یا بەگوێرەی ژیری هەژمارەکەت
      • توانای نوسینی خودی زمانی پرۆگرامسازی بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ
      • ...more
        View all episodesView all episodes
        Download on the App Store

        پۆدکاستی چاوگBy Chawg Podcast - چاوگ

        • 4.8
        • 4.8
        • 4.8
        • 4.8
        • 4.8

        4.8

        56 ratings