ئەی خوای گەورە تەنها هەر تۆ لە دڵما جێت ئەبێتەوە
بە بێ تۆ من ئارام ناگرم هەرگیز دڵ ناحەسێتەوە
ئەی خوای گەورە من هۆگرم بەو خۆشەویستیە گەورەی تۆ
مەسیحت نارد دەستی گرتم بۆ ئەوەی نەڕۆم سەرەڕۆ
(وشەکانت هێزە بۆ من ڕێی ژیانم ڕۆشن دەکا
ستایشی ناوت ئەکەم ئەو دڵەم فەرامۆشت ناکات)
ئەی خوای گەورە تۆ پیرۆزی لەسەر ئەرز و لە ئاسمان
شەوو ڕۆژ دڵم لای تۆیە دێم بەرەو ڕووت بە بێ وچان
سوپاس بۆ ئەو دیاریە جوانەی کەوا ناردت بۆ گشت جیهان
ئەویش مەسیحی پیرۆز بوو کە بوو بە قوربانی بۆمان