
Sign up to save your podcasts
Or
ئاشكراكردن ١: ٥ - ٩

ئاشكراكردن ١: ٥ - ٩
- 5هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە و سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە.
- ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و
- 6ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین.
- 7ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و
- هەموو چاوێک دەیبینێت،
- ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە،
- هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن.
- بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.
- 8یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بەتوانا.»
- 9من یۆحەنای براتانم، کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا هاوبەشتانم لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن، لە پێناوی پەیامی خودا و شایەتی بۆ عیسا لە دوورگەی پەتمۆس بووم.
...more