گەنجینەکانی دانایی

ئاشكراكردن ١٥: ١ - ٤


Listen Later

ئاشكراكردن ١٥: ١ - ٤

  • 1پاشان نیشانەیەکی گەورە و سەیری دیکەم لە ئاسماندا بینی: حەوت فریشتە حەوت دەردی کۆتاییان پێبوو، چونکە تووڕەیی خودا لەوانەدا تەواو دەبێت.
  • 2پاشان شتێکی وەک دەریای شووشەیی تێکەڵ بە ئاگرم بینی و ئەوانەی دڕندەکە و پەیکەرەکەی و ژمارەی ناوەکەیان بەزاندبوو لەسەر دەریا شووشەییەکە ڕاوەستابوون و قیسارەی خودایان پێبوو.
  • 3سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت:
  • «ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا،
  • کارەکانت گەورە و سەیرە!
  • ئەی پاشای نەتەوەکان،
  • ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە.
  • 4ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و
  • ناوت شکۆدار ناکات؟
  • چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت.
  • هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن،
  • چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.»

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

گەنجینەکانی داناییBy Dr. J. Vernon McGee