
Sign up to save your podcasts
Or
ئاشكراكردن ١٥: ٤ - ١٦: ١

ئاشكراكردن ١٥: ٤ - ١٦: ١
- 4ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و
- ناوت شکۆدار ناکات؟
- چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت.
- هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن،
- چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.»
- 5پاش ئەوە تەماشام کرد و بینیم لە ئاسماندا شوێنی هەرەپیرۆز لە چادری پەیمان کرایەوە.
- 6حەوت فریشتەکە لە پەرستگاکە هاتنە دەرەوە و حەوت دەردەکەیان پێبوو. کەتانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو و چەند پشتێنێکی زێڕینیان لە سنگ بەستبوو.
- 7یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە.
- 8پەرستگاکەش پڕبوو لە دووکەڵی شکۆ و هێزی خودا و هەتا حەوت دەردەکەی حەوت فریشتەکە تەواو نەبوون، کەس نەیتوانی بچێتە ناو پەرستگاکەوە.
ئاشكراكردن ١٦
- 1ئینجا لە پەرستگاکەوە گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو بە حەوت فریشتەکەی دەفەرموو: «بڕۆن حەوت جامەکەی تووڕەیی خودا بەسەر زەویدا بڕێژن.»
...more