
Sign up to save your podcasts
Or
ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩

ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩
- 2فریشتەی یەکەم چوو و جامەکەی خۆی بەسەر زەویدا ڕژاند، جا دومەڵی پیس و ئازاربەخش لەوانە دەرکەوت کە نیشانەی دڕندەکەیان هەڵگرتبوو و کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی بردبوو.
- 3فریشتەی دووەمیش جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر دەریا و وەک خوێنی مردووی لێهات، هەموو زیندەوەرێکی ناو دەریا مردن.
- 4فریشتەی سێیەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بووە خوێن.
- 5گوێم لە فریشتەی ئاوەکان بوو دەیگوت:
- «تۆ دادپەروەریت، ئەی ئەوەی هەیە و هەبووە، پیرۆزەکە،
- چونکە ئاوا حوکمت داوە،
- 6چونکە ئەوانە خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی تۆیان ڕشتووە،
- تۆش خوێنت پێدان بیخۆنەوە، چونکە شایانی ئەوەن.»
- 7گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت:
- «بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا،
- حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.»
- 8فریشتەی چوارەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر خۆر و ڕێگە بە خۆر درابوو کە خەڵکی بە ئاگر بسووتێنێت.
- 9خەڵک بە گەرمایەکی بەتین سووتان، کفریان بە ناوی خودا کرد، ئەوەی دەسەڵاتی بەسەر ئەم دەردانەدا هەیە، بەڵکو تۆبەیان نەکرد تاکو شکۆداری بکەن.
...more