پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟


Listen Later

دەزانم کە نازانم

ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش

 ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو ڕستەیە وا وەرگێڕدراوە کە دەگوترێ: "من دەزانم کە هیچ نازانم"، ئەمە هەڵەیە و ئاوا هەرچی گرنگی ئەو مەبەستە هەیە لەدەستی دەدەین! ئەو ڕستەیە ئەنجامی توێژینەوە مەیدانیەکەیەتی کە دەڵێ: "من دەزانم کە نازانم"، واتە: بۆی ڕوونبۆتەوە کە جیاوازیی نێوان خەڵک و ئەو تەنها ئەوەیە، ئەوانی تر پێیان وایە کە دەزانن ئەوانی تر چی دەڵێن یان چۆن بیردەکەنەوە یان حەزیان لەچییە و چۆن دەژین و بۆ ئازاریان هەیە و بۆ خەمبارن و هتد، بەڵام نا ئەو بە پێچەوانەوە، پێی وا نەبووە هیچ دەربارەی ئەوانی تر دەزانێت، بۆیە سەرەتا و کۆتایی قسەکردن و گفتوگۆی لەگەڵ ئەوانی تردا پرسیار بووە و بەدوای لۆژیکی وەڵامەکاندا پرسیاری تری کردووە، هەر بۆیەش بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و مێتۆدی سوقراتی تێکەڵی و یەکتر بڕینیان هەیە. چارەسەری سوقراتی لە بواری دەروونی و کۆمەڵایەتیدا بۆ پرسی ڕاوێژی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەخوێندرێ و لەنێو کایەی چارەسەریی ڕەفتاریی هۆشیدایە و یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی چارەسەرکردن! چۆن بتوانین بۆ ژیانی خۆمان و نێو ژینەگەکەمان سود لەو تێگەیشتنە ببینین لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا بەوردیی و سادەیی و نمونەوە ڕووندەکرێتەوە. سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ئەڵقەیە و ئەڵقەکانی تری پۆدکاستەکە

 

 نەریمان ئاغالی

 _________________________

#پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن #فێربوون #کورد #کوردی #ژیانسازیی

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنBy Nareman Agale نەریمان ئاغالی

  • 4.8
  • 4.8
  • 4.8
  • 4.8
  • 4.8

4.8

39 ratings