Share پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
Share to email
Share to Facebook
Share to X
دەزانم کە نازانم
ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش
ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو ڕستەیە وا وەرگێڕدراوە کە دەگوترێ: "من دەزانم کە هیچ نازانم"، ئەمە هەڵەیە و ئاوا هەرچی گرنگی ئەو مەبەستە هەیە لەدەستی دەدەین! ئەو ڕستەیە ئەنجامی توێژینەوە مەیدانیەکەیەتی کە دەڵێ: "من دەزانم کە نازانم"، واتە: بۆی ڕوونبۆتەوە کە جیاوازیی نێوان خەڵک و ئەو تەنها ئەوەیە، ئەوانی تر پێیان وایە کە دەزانن ئەوانی تر چی دەڵێن یان چۆن بیردەکەنەوە یان حەزیان لەچییە و چۆن دەژین و بۆ ئازاریان هەیە و بۆ خەمبارن و هتد، بەڵام نا ئەو بە پێچەوانەوە، پێی وا نەبووە هیچ دەربارەی ئەوانی تر دەزانێت، بۆیە سەرەتا و کۆتایی قسەکردن و گفتوگۆی لەگەڵ ئەوانی تردا پرسیار بووە و بەدوای لۆژیکی وەڵامەکاندا پرسیاری تری کردووە، هەر بۆیەش بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و مێتۆدی سوقراتی تێکەڵی و یەکتر بڕینیان هەیە. چارەسەری سوقراتی لە بواری دەروونی و کۆمەڵایەتیدا بۆ پرسی ڕاوێژی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەخوێندرێ و لەنێو کایەی چارەسەریی ڕەفتاریی هۆشیدایە و یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی چارەسەرکردن! چۆن بتوانین بۆ ژیانی خۆمان و نێو ژینەگەکەمان سود لەو تێگەیشتنە ببینین لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا بەوردیی و سادەیی و نمونەوە ڕووندەکرێتەوە. سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ئەڵقەیە و ئەڵقەکانی تری پۆدکاستەکە
نەریمان ئاغالی
_________________________
#پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن #فێربوون #کورد #کوردی #ژیانسازیی
چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟
هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە:
١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک.
٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە.
٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا.
فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێیدا هەوڵی تێگەیشتن لە خۆمان و ئەوانی تر و زۆر باسی تر لەوبارەوە دراوە.
سوپاس بۆ سەرنج و تێبینیەکانتان و تکایە دوای گوێگرتن لە ژێر کەناڵەکانی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا لە فیدباکەکانتان بێ بەشم مەکەن، داخۆ تا چەندێک تێگەیشتن لێی ئاسان بووە و چیتان لێ وەرگرتووە💐
سوپاسیش بۆ بڵاوکردنەوە ناساندنی پۆدکاستەکە بە ئەزیز و هاوزمانانمان💐💐
نەریمان ئاغالی
_________________________
#پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن
#کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن
ناوی تیۆریی
TRANSACTIONAL ANALYSIS (OF ERIC BERNE)
پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان.
پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری دەربارەی خاسیەتەکانی ئێمەن، بەڵام خۆمان نا، ئەمە دەکرێ باش بکرێ.
وەکو ئەوبەشانەی خوارەوە:
تکایە پەنجەرەیەک بێنە پێش چاوی خۆت کە بەسەر چوار بەشدا دابەشکرابێ.
1. بەشی دیار و گشتی لای سەرەوەی چەپی پەنجەرەکە: ئەم بەشە بۆ خۆمان و ئەوانی تریش ئاشکرایە، ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوت و حەز و زانیاریەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیدا دیارن.
2. بەشی تایبەتی خود لە لای چەپ و بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا، ئەم بەشە لای ئەوانی تر شاراوەیە، بەڵام لای خۆمان ناسراوە و بە مەبەست ئەو نھێنیانە بە شاراوەیی لای خۆی دەھێڵێتەوە، لە ڕێگەی زمان و گفتوگۆوە دەکرێ بۆ ئەوانی دی ئاشکرا ببێ.
3. بەشی نادیار و شاراوە بۆ خۆمان و ئاشکرا بۆ ئەوانی تر، ئەمە لای ڕاستی پەنجەرەکەیە بەشی سەرەوە و لای گرنگی ئەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە، ئەمە ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوتی خود تێیدا لای دەورووبەری دیارە و بەڵام خۆی توانای بینینی نییە. بۆ بینینی ئەم بەشەی خۆمان پێویستمان بە وردبوونەوە و سەرنجی ئەوانی ترە لەسەر خۆمان ( Feedback).
4. بەشی ھەستپێنەکراو، لای ڕاست و خوارەوەی پەنجەرەکە، ئەم بەشە لای خود و وەھەم لای ئەوانی تر شاراوەیە. تەنھا لە ڕێگەی بەخۆداچوونەوە و وردبوونەوەی قووڵ لە لایەن خودەوە یان لەڕێگای ئەزموون و تاقیکردنەوەی کار و خولیاکانەوە وەدیار دەکەوێ، دەتواندرێ پێی بگوترێ گۆشەی بەهرەمەندییە نەدۆزراوەکان یان نەبیندراوەکان.
لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا ڕاهێنانی ناساندنی ئەو بەشەی شاراوە لەخۆمان دەخرێنە ڕوو.
بەهیوای سودلێبینین و هەر هەبن💐
نەریمان ئاغالی
ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟
باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟
ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟
ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟
ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە گوێبیست دەبیت!
سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی لای خۆتانەوە، هەر هەبن
نەریمان ئاغالی
پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین
پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین
١) پێویستییە جەستەیییەکان
(ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ گفتوگۆیەک ھەڵناگرن) وەک: خواردن و خواردنەوە و خەوتن (مەیلپێدان و سێکس).
٢) پێویستی سەلامەتی
(ئەمە باس لە ئاسایش و دڵنیایی و دوور لە ترسە، دەکرێ پێویستی باوەشێکی پڕ لە متمانەش لێرەدا ببیندرێتەوە).
٣) پێویستی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندییە تایبەتییەکان
(لێرەدا باس لە پەیوەندی خۆشەویستی، خێزان و ھاوڕێ و پەیوەستبوون بە گرووپێک و قبووڵکردنت و ھتد).
٤) پێویستی سەرکەوتنە تایبەتییەکان
(ئەمە پەیوەندە بە دانپێدانانت لەلایەن ئەوانی ترەوە، ستایشکردنت، ھەبوونت لای ئەوانی دی وەک کەسێکی کاریگەر و ھتد).
٥) ئاسوودەبوون
(ئەمە باس لە کامڵبوونی تاکە، مرۆڤێک کە کار لەسەر خود دەکات و ھەمووشتەکان لەناخی خۆیەوە گەشە پێ دەکات و توانا و بەھرەکانی تاک دەدۆزرێنەوە و دەچنە وێستگەی بەرھەمھێنانەوە)
لەپێناوی لەخۆمان و ئەوانی دی تێگەیشیندا
نەریمان ئاغالی
ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان.
بە وردبوونەوە لەو کڵێشەیە دەتوانین بزانین داخۆ ھەر یەکێک لە ئێمە کامە باتریەی لاوازە و کامەی بەھێزە، کامەشی بەتاڵ بێتەوە ھاوسەنگی لە ژیاندا لەدەست دەدا یان پێویستە کەسێک کار لەسەر کامیان بکا تا لە ژیاندا سەرکەوتووتر بێ و ھتد.
١) جەستە و تەندروستی
٢) پەیوەندی کۆمەڵایەتی
٣) کار و بەرهەمەکان
٤) دڵنیایی کەرەستە مادییەکان
٥) بەهاکانی وەکو مۆڕاڵ و ویژدان و کەرامەت
سەرچاوەی تیۆری:
هیلاریۆن پێتسۆڵ
لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا
بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ:
ھەموو قسەیەک یان نووسینێک و نامەیەک، چوارلای وەکو چوارگۆشەیەک ھەیە.
واتە تۆ تەنھا یەک ڕستە بڵێیت، دەتواندرێ بەسەر ئەو چوارلایەدا دابەش بکرێ و ئیدی بەپێی ئەو نێوەرۆکی نووسین و قسە و نامە و مەبەستە، لایەک لە لایەکی تری زۆرتر بەسەردا دابەش دەبێ.
ئەو لایانەش ئەوانەن:
لای بابەتی:
نێوەرۆکی بابەت و باسەکە.
لای پەیوەندی:
ئاستی پەیوەندی نێوان قسەکەر و وەرگر دیاری دەکا.
لای ئاشکراکردنی کەسایەتی قسەکەر:
واتە ئەم لایە ڕوونی دەکاتەوە کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ چۆن خۆی پێشانی ئەوانی تر بدا یان چی لەسەر خۆی دەڵێ.
لای ویستی کاریگەریی:
ئەم لایە پێشانی دەدا، کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ بە نووسین یان قسەکەی چی لەتۆدا بگۆڕێ.
لەگەڵ ئەوەشدا، ھەموو خوێندنەوە و وەرگرتنێک دیسان بەسەر چوارلادا دابەشکراوە، کە پێشی دەگوترێ:
مۆدێلی 'چوار گوێچکە'، لێرەدا دێتە سەر ئەوەی تۆ لەکاتی گوێگرتن یان خوێندنەوەدا، کامە گوێچکەت بۆ ئەو کەسە یان قسەیە کاراکردووە.
كە وەکو ھەمان دابەشکردنی لایەکانی سەرەوەن.
بۆنمونە: تۆ بە ھاوسەرەکەت دەڵێیت: بەخێربێیتەوە
ئەگەر تۆ زۆر بەجددیشت بێ، بەڵام پێشتر گرژییەک لە نێوانتاندا بوونی ھەبووبێ، ئەو بەو گوێچکەیە وەری دەگرێ، کە بۆ تانەلێدان وەریدەگێڕێ و ڕەنگە کاردانەوەی خراپیشی ھەبێ، ئەوجا تۆش توڕە دەبیت چونکە نیەتت وانەبووە، ئیدی کاتێک دەزانیت، دوو کەسی توڕە لێک نزیک دەبنەوە، لەکاتێکدا ئەمە ھەڵەتێگەیشتن و وەرگێڕانی ھەڵەیە.
ئەگەر زانیاریمان لەسەر ئەو وردکردنەوەی سەرەوە ھەبێ، زۆر کێشە و توندووتیژی نێوانی مرۆڤەکان کەمتر دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاگاترەوە لەگەڵ یەکدیدا گفتوگۆ دەکەین.
ھەر ئەم نووسین و بڵاوکردنەوەی منیش دەکرێ ئاوا بەسەر چوار لادا دابەشبکرێ، بۆنمونە:
نێوەرۆک چییە؟
پەیوەندی من لەگەڵ ئێوەدا چۆنە؟
چۆن خۆم پێشانی ئێوە دەدەم؟
دەمەوێ بەم نووسین و و ئەڵقەیەی پۆدکاست کاریگەری چیم ھەبێ؟
سەرچاوەی ئەو تیۆرییە دەگەڕێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە و نووسیەنەکانی دەرووننانس و پسپۆڕی گفتوگۆکردن بەڕێز فریدریش شولتس فۆن توون،
بەھیوای شادی و ئارامی و گفتوگۆی ئاستبەرز پێکەوە.
نەریمان ئاغالی
____________________
#پۆدکاستی #ژیان و #بەرکەوتن
#کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە
هەرکەسێک دەشێ ئاڵودە ببێ، جا بە مادەیەکی هۆشبەر بێ یان بە ئامێرێک و خواردن و سێکس و شتێکی تر بێ.
كێ بەچی ئاڵودەیە و چی بکەین؟
چۆن بزانم داخۆ ئاڵودەی بەکارھێنانێکم یان نا؟
ئایا ئاڵودەبوون نەخۆشییە؟
بەچی و چۆن ئاڵودە دەبین؟
ئەو مادانە چین کە پێیان ئاڵودە دەبین؟
خراپترین دۆخ بۆ ئاڵودەبوون کامەیە؟
چۆن بتوانین ھاوکاری خۆمان یان ئەوانی تر لەنێو خێزان و ھەرشوێنێکی تر بکەین؟
فەرموون بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و زۆر ڕوونکردنەوە و باسی تر دەربارەی پرسی ئاڵودەبوون لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا.
نەریمان ئاغالی
گوێگرتن لەبری دەرمان و چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکان
مێژووی گوێگرتنی چالاک دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی کارل ڕۆجەرس کەسایەتی ئەمەریکی، کە یەکەمجار بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێناوە کە بەهۆی گرفتێکی دەروونییەوە سەردانیان کردووە
گوێگرتنی چالاک کاریگەریەکی هێجگار زۆری لەسەر ئارامکردنی دەروونی مرۆڤەکان هەیە، بەشێوەیەک کە دەشێ بڵێین: دەتوانین لەبری دەرمان بەکاری بێنین و چارەسەری زۆێک لە گرفتەکانی نێوان پەیوەندییەکانمانی پێ بکەین.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێ زیاتر لەسەر ئەو باسە بخوێننەوە، فەرموون لەو لینکەی خوارەوە بۆ بەدواداچوونی زیاتر:
https://en.wikipedia.org/wiki/Active_listening
لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا
پرۆسەی وەرگرتنی زانست و زانین و هەرشتێکی تر چۆن لە مێشکی ئێمەدا ڕوودەدا؟
بۆ ئاسان شتانێک وەردەگرین و دواتر ناتوانین لەگەڵ بەدەستهێنانی زانیاری نوێدا، گۆڕانکاریی لە وەرگرتنەکانی پێشتراندا بکەین؟
ئەو کەسەی متمانەت پێیەتی و خۆشت دەوێ، ئاسانتر قسەکانی وەردەگرین تا کەسێک متمانەمان پێی نەبێ، ئەگەر تەنەنات قاسەی ئەوەی خۆشمان دەوێ ناڕاستیش بێ
ئەم باسە لەسەر بنەمای زانستییە و پابەندە بە تیۆری زانای دەروون و ئەقڵناسی سویسری
Jean Piaget
The podcast currently has 18 episodes available.