پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

By Nareman Agale نەریمان ئاغالیSociety & CultureRelationships
Download on the App Store

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن episodes

  • چۆن و بۆ ئاڵودە دەبین؟

    هەرکەسێک دەشێ ئاڵودە ببێ، جا بە مادەیەکی هۆشبەر بێ یان بە ئامێرێک و خواردن و سێکس و شتێکی تر بێ.

    كێ بەچی ئاڵودەیە و چی بکەین؟

    چۆن بزانم داخۆ ئاڵودەی بەکارھێنانێکم یان نا؟

    ئایا ئاڵودەبوون نەخۆشییە؟

    بەچی و چۆن ئاڵودە دەبین؟

    ئەو مادانە چین کە پێیان ئاڵودە دەبین؟

    خراپترین دۆخ بۆ ئاڵودەبوون کامەیە؟

    چۆن بتوانین ھاوکاری خۆمان یان ئەوانی تر لەنێو خێزان و ھەرشوێنێکی تر بکەین؟

    فەرموون بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و زۆر ڕوونکردنەوە و باسی تر دەربارەی پرسی ئاڵودەبوون لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا.

    نەریمان ئاغالی

    44 min
  • گوێگرتن لەبری دەرمان، کلیلی چارەسەرەکان

    گوێگرتن لەبری دەرمان و چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکان

    مێژووی گوێگرتنی چالاک دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی کارل ڕۆجەرس کەسایەتی ئەمەریکی، کە یەکەمجار بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێناوە کە بەهۆی گرفتێکی دەروونییەوە سەردانیان کردووە

    گوێگرتنی چالاک کاریگەریەکی هێجگار زۆری لەسەر ئارامکردنی دەروونی مرۆڤەکان هەیە، بەشێوەیەک کە دەشێ بڵێین: دەتوانین لەبری دەرمان بەکاری بێنین و چارەسەری زۆێک لە گرفتەکانی نێوان پەیوەندییەکانمانی پێ بکەین.

    بۆ ئەوانەی دەیانەوێ زیاتر لەسەر ئەو باسە بخوێننەوە، فەرموون لەو لینکەی خوارەوە بۆ بەدواداچوونی زیاتر:

    https://en.wikipedia.org/wiki/Active_listening

    لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا

    36 min
  • بۆ قسەی عاتفی وەردەگرین، بەڵام زانست ڕەتدەکەینەوە؟

    پرۆسەی وەرگرتنی زانست و زانین و هەرشتێکی تر چۆن لە مێشکی ئێمەدا ڕوودەدا؟

    بۆ ئاسان شتانێک وەردەگرین و دواتر ناتوانین لەگەڵ بەدەستهێنانی زانیاری نوێدا، گۆڕانکاریی لە وەرگرتنەکانی پێشتراندا بکەین؟

    ئەو کەسەی متمانەت پێیەتی و خۆشت دەوێ، ئاسانتر قسەکانی وەردەگرین تا کەسێک متمانەمان پێی نەبێ، ئەگەر تەنەنات قاسەی ئەوەی خۆشمان دەوێ ناڕاستیش بێ

    ئەم باسە لەسەر بنەمای زانستییە و پابەندە بە تیۆری زانای دەروون و ئەقڵناسی سویسری

    Jean Piaget

    29 min
  • قۆناغەکانی گەشەکردنی ژیری و تێگەیشتنمان بۆ ژیان

    ئێمەی مرۆڤ لە چوار قۆناغی گەشەکردنی ژیریدا.

    قۆناغی جووڵەی ئاوتۆماتیکی لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی ٢ ساڵی.

    قۆناغی پێش بیرکردنەوە لە تەمەنی ٢ تا ٧ ساڵی.

    قۆناغی بیرکردنەوەی کۆنکرێتی لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە تا ١٢ ساڵی.

    قۆناغی لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئاڵۆزی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە تا ١٨ بۆ ١٩ ساڵی.

    ئەم پرسە بەپێی تیۆری دەروونناسی سویسری ژان پیاژێ یە (Jan Piaget) لە سەدەی ڕابوردوودا بە زانستی دیاریکردنی ئەقڵ گەشتووە و ئەمە وەکو دیاریکردنی بنەمای گەشەکردنی ئەقڵی مرۆڤە، گرنگە ھەموو مرۆڤێک ئەو قۆناغانە ببڕێ بۆ ئەوەی بە تەواوی بە ئەقڵێکی کامڵ بگا کە مرۆڤ پێویستە پێی گەیشتبی.

    بەشێکی ئەم باسە پەیوەندی بە تەواوی تەمەنی مرۆڤەوە ھەیە و بە تەنیشت و لەگەڵ ئەم چوار قۆناغەدایە و لە گەورەبوونیشدا بەردەوامی ھەیە، کە چۆن ئێمە یەکەم زانیاری وەکو مرۆڤ وەردەگرین و لە مێشکماندا جێگای دەکەینەوە و دوایەش زانیاری تری دەخەینە سەر، لە ئەڵقەی داھاتوودا بەجیا ڕوون دەکرێتەوە.

    لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا

    32 min
  • بۆ دەشێ سەرکەوتنت بۆ دەروونی کەس و خزمەکانت ببێتە فشار؟

    چۆن هەستی ڕکابەری لە منداڵییەوە بەهۆی بەراوردکردنمان بە ئەوانی تر دروست دەبێ؟

    ڕێگایەکی گرنگی بەختەوەری خۆت لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بدۆزەرەوە

    لەبری گرنگی بە هەست و ویست و ئارەزووەکانی خۆمان وەکو تاک بدرێ

    پێت دەڵێن: فڵان کەس ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێناوە، چاوەڕێی ئەوە لە تۆش دەکرێ، بێ ئەوەی حیسابی ئەوە بکرێ کە داخۆ هەر بەڕاستی تۆ ئەوەت دەوێ؟

    هەندێک جار بێ ئەوەی کەسانی خێزان ودەورووبەرمان شتێک لەوبارانەوە بڵێن، کەسەکە خۆشی وا ڕاهاتوو و بیردەکاتەوە کە دەبێ ئەویش بەو وێستگەی سەرکەوتنە بگا، تا ئەندامەکانی خێزان و ئەوانی تر لەخۆی ڕازی بکا

    چاولێکەری لە بەختەوەریت دووردەخاتەوە

    فەرموون بۆ زیاتر لە تۆمارە دەنگییەکەدا

    29 min
  • گەشەکردنی سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیمان

    گەشەکردنی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی تاک لە ھەشت قۆناغی تەمەندا، لەنێوان ویست و ئارەزووەکانی خۆیی و داواو فشارەکانی خێزان و کۆمەڵگەدا.

    قۆناغەکانی تەمەن و گەشەکردنەکانی سایکۆلۆجیای تاک

    ١- لەدایکبوون تا تەمەنی یەک ساڵی

    لەنێوانی:

    بنەمای متمانە دروستکردن

    بەرانبەر

    بەدگوومانی

    ٢- لەدوای یەک ساڵی و شتێک زیاتر تا تەمەنی سێ ساڵی

    لەنێوانی:

    سەربەخۆبوون یان پشتبەخۆبەستن بەرانبەر

    شەرم و دوودڵی و ڕاڕایی

    ٣- لە سێ ساڵییەوە تا شەش ساڵی

    لەنێوان:

    دەستپێشخەری یان پێشدەستی

    بەرانبەر

    ھەست بە تاوانکردن

    ٤- لە شەش ساڵییەوە تا دوانزە ساڵی

    لەنێوان:

    توانا یان لێوەشاوەیی

    بەرانبەر

    ھەستی خۆ بەکەمزانی

    ٥- لە دوانزە ساڵییەوە تا ١٨ ساڵی

    لەنێوان:

    شوناس دۆزینەوە، خۆدۆزینەوە

    بەرانبەر

    پەرتەوازەبوونی شوناس

    ٦- سەرەتای گەورەبوون تا ٤٠ ساڵی

    لەنێوان:

    پەیوەندی گرتن و تێکەڵبوون

    بەرانبەر

    گۆشەگیریی

    ٧- لە چل ساڵییەوە بۆ شەست و زیاتر

    لەنێوان:

    گواستنەوەی بەرھەمی خوودی بۆ نەوەی داھاتوو

    بەرانبەر

    ھەستی بێ بەرھەمی و بێ سودی

    ٨- لە سەرووی شەست ساڵییەوە تا مردن

    لەنێوان:

    ئاسودەبوون و ئارام بوون و پاڵلێدانەوەی دەروونی

    بەرانبەر

    سەرگەردانی یان دۆژداماویی و نائومێدی.

    لە ڕاوێژی دەروونیدا دەروونناسان و پەروەردەکاران سود لەو دیاریکردنی ئەو قۆناغانە بۆ سەردانیکارانیان دەبینن تاکو لە تەمەنێکی سەرووشدا ھەوڵی پڕکردنەوەی ئەو ھاوسەنگییە بدرێ کە لە منداڵیدا و لەکاتی خۆیدا نەکراوە، ئەوە ھاوکارە بۆ بەفیڕۆنەدانی کات و زووتر چارەسەری ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە ھاوکاری و ڕاوێژە.

    36 min
  • ڕێگاکانی پەیوەندیەکی سەرکەوتوو

    هۆکاری شکستی پەویوەندی نێوان خەڵکی چین و چۆن پەوەندیەکانمان بەهێز دەکەین؟

    بۆ پەیوەندیەکی بەهێز چیمان پێویستن و ئەو ڕێگاو هۆکارانە چین کە بۆ پەیوەندیەکی تەندروست و ئارامی نێوانمان لەگەڵ هەر کەسێکدا دەبێ بیزانین

    لە پەیوەندی بەهێز یان شکستدا، چی لە مێشکماندا ڕوودەدا و بۆ مرۆڤ لەگەڵ ئەوانی تردا پێویستی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتییە؟

    ئەوانە و زۆر باسی تری گرنگ لەبارەی پەیوەندی سەرکەوتوو و شکستی نێوان کەسەکان لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا گوێ لێ دەبن

    28 min
  • کاریگەری یەکەم پەیوەندی لەسەر کەسایەتی و ژیانمان

    باسی یەکەم پەیوەندی منداڵە لەگەڵ کەسی یەکەمدا کە بەزۆری دایکە، لە ڕۆژی لەدایکبوونەوە تاکو نزیکەی تەمەنی دووساڵی منداڵەکە

    بەم باسە زانستییە دەگوترێ: پەیوەندی دڵنایی، کە بناغەی کەسایەتیمان دیاری دەکات ودواتر لەوێوە ڕەهەندەکانی تری گەشەکردن بینا دەکرێن

    33 min
  • ناساندنی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

    ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە و تایبەتە بە ناساندنی پۆدکاستەکە

    ژیان و بەرکەوتن چییە و بۆ داهاتوو چی دەکات و چی دەوێ؟

    نێوەرۆکی بەرنامەکانی چۆن دەبن و بە کامە قۆناغانەدا تێپەڕ دەکا؟

    کێ بەڕێوەی دەبات و هتد

    22 min

About پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

From the publisher's feed

نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ