Blingo

دانمارک وڵاتێک پڕ لە شتانی سەیر و سەمەرە


Listen Later

دانمارک، پاشماوەیەک لە هۆزی وایکینگەکان


دانمارک وڵاتێکە لە باکوور کە بە تەمومژ گەمارۆ دراوە و ناوەندی شانشینی وایکینگەکان بووە. دانمارک خاوەن یەکێک لە دواهەمین حکومەتەکانی پاشایەتی ئەورووپایە و بچووکترین وڵاتی ناوچەی ئیسکاندیناوییە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان، دڵخۆشترین خەڵکانی جیهان لەوێ ژیان بەسەر دەبەن. زمانی فەرمییان دانمارکی و کۆپێنهاگ پایەتەختەکەیەتی

کاتێک لەگەڵ ئەم وڵاتە زیاتر ئاشنا بن لەگەڵ خۆتان دەڵێن ئایا ئێمەش ژیان دەکەین؟ لەم کلیپە هەوڵمان داوە بەکورتی چەند زانیارییەک سەبارەت بە دانمارکتان بۆ باس بکەین کە لەوانەیە پێتان وا بێ خەریکین زێدەڕەوی دەکەین لەو باسەدا.

سەرەتا باسی چەند زانیارییەکی مێژوویی ئەم وڵاتە دەکەین:هاڕۆڵد بلوتوس ئەم وڵاتە ئیسکاندیناویەی بنیاد ناوە و چەن وڵاتێکی پەیوەندیدار بە وایکینگەکانی پێکەوە یەکگرتوو کرد. وشەی بلوتوس کە ئەمرۆکە لە دنیای تەکنۆلۆجیا کەڵکی لێ وەردەگرترێ لە نێوی ئەم پاشایەوە وەرگیراوه.

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar