پێنال کلۆنی ژمارە 6(PENAL COLONY NO.6) یان دۆلفینی ڕەش سامناکترین گرتووخانەی ڕووسیایە. کاتێک دەیانەوێت ئێرە دەگەڵ شوێنێکی تر بەراورد بکەن، دەگەڵ کەمپی ئاڵمانی نازی هەڵیدەسەنگێنن. بەڵام بۆ ناوی بە دۆلفینی ڕەش دەرچووە؟ گرتووخانەکە بەر دەرگایەکی زۆر جوانی هەیە و پەیکەرێکی دۆلفینی ڕەش لەوێ دامەزراوە، هیچ دیار نییە لە ژوورەوە چ ڕووی دەدات. ژوور گرتووخانەکە بێدەنگی و هێمنایەتێکی تایبەتی بەخۆی گرتووە، کاتێک دەچیتە ناوی هیچ دەنگێک نابیسی و هیچ ڕەنگێک نابینی. بێدەنگی هەموو شوێنێکی داگرتووە چونکە هەر بەندکراو لە ژوورێک دایە کە تەواو داخراوە ، بەڵام یاسا وەها بوو کە هەر بەندکراو ڕۆژێ جارێک دەتوانێت هەتاو ببینێت، ئێستا چۆناوچۆن دەچن هەتاو دەبینن؟
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.