Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
April 04, 2026زهكریا ١٠: ٧ - ١١: ٦زهكریا ١٠: ٧ - ١١: ٦7ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت،دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب،منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت.8ئاماژەیان بۆ دەکەم،پێکەوە کۆیان دەکەمەوە.بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە،هەروەکو پێشتر زۆر دەبن.9هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم،بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە.ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە ودەگەڕێنەوە.10لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە ولە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە.دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان،جێیان نابێتەوە.11بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن،شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن وهەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن.لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت وداردەستی میسر نامێنێت.12بە یەزدان بەهێزیان دەکەم وبە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.زهكریا ١١1ئەی لوبنان، دەرگاکانت بکەرەوە،تاکو ئاگر دار ئورزەکانت بخوات!2ئەی دار سنەوبەر، واوەیلا بکە، چونکە دار ئورز کەوت،دارە گەورەکان تێکشکێنران!ئەی دار بەڕووەکانی باشان، واوەیلا بکەن،چونکە دارستانە چڕەکان تێکدران!3گوێ لە واوەیلای شوانەکان بگرن،چونکە لەوەڕگا دەوڵەمەندەکانیان وێران بوون!گوێ لە نەڕەی شێرەکان بگرن،چونکە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون وێران بوون.4یەزدانی پەروەردگارم ئەمە دەفەرموێت: «ئەو مێگەلەی بۆ سەربڕینە بیلەوەڕێنە.5ئەوانەی دەیانکڕن و سەریان دەبڕن، سزاش نادرێن. فرۆشیارەکانیان دەڵێن: ”ستایشی یەزدان دەکەم، کە دەوڵەمەندی کردم!“ شوانەکانیان بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.»6یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئیتر بەزەییم بە دانیشتووانی خاکەکەدا نایەتەوە، بەڵکو هەریەکەیان دەدەمە دەست نزیکەکەی و پاشاکەی. ئەوان خاکەکە وێران دەکەن، کەسیش لە دەستی ئەوان دەرباز ناکەم.»...more14minPlay
April 03, 2026زهكریا ١٠: ٤ - ٦زهكریا ١٠: ٤ - ٦4بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت،مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت،کەوانی جەنگ لەوێوە دێت،هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە.5پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن،ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن،دەجەنگن، چونکە یەزدان لەگەڵیانە،ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن.6«بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،وەڵامیان دەدەمەوە....more14minPlay
April 02, 2026زهكریا ١٠: ١ - ٣زهكریا ١٠: ١ - ٣1لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن،یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات.ئەو شەستە باران دەبارێنێت،کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان.2بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن،فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن،خەونی درۆ دەگێڕنەوە،بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن،بۆیە گەل وەک مەڕ پەرتەوازە بوون،سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی.3«تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت،ڕابەرەکان سزا دەدەم،چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی،بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە،دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ....more14minPlay
April 01, 2026زهكریا ١: ١ - ٩: ١٧زهكریا ١: ١ - ٩: ١٧1لە مانگی هەشتی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات:2«یەزدان زۆر لە باوباپیرانتان تووڕە بوو.3لەبەر ئەوە بە گەل دەڵێیت: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.4وەک باوباپیرانتان مەبن، ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پێشوو پێیان ڕاگەیاندن: یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”لە ڕەفتارە خراپ و نەریتە خراپەکانتان بگەڕێنەوە.“ بەڵام گوێیان نەگرت و سەرنجیان نەدامێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.5ئێستا باوباپیرانتان لەکوێن؟ هەروەها پێغەمبەرەکان، ئایا هەتاهەتایە دەژین؟6بەڵام فەرمایشت و فەرزەکانم کە بەندە پێغەمبەرەکانم پێ ڕاسپارد، ئایا بە باوباپیرانتان نەگەیشت؟«ئینجا تۆبەیان کرد و گوتیان: ”هەروەک ئەوەی یەزدانی سوپاسالار مەبەستی بوو پێمانی بکات، بەپێی ڕەفتار و نەریتەکانمان، ئاوای پێ کردین.“»7لە بیست و چواری یازدە کە مانگی شوباتە لە دووەم ساڵی داریوش، پەیامی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات.8لە شەودا بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا: لەبەردەمم پیاوێک سواری ئەسپێکی سوور بووە. پیاوەکە لە شیوێک لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستاوە، لە پشتییەوە ئەسپی سوور و زەرد و سپی هەبوو.9ئینجا پرسیارم کرد: «گەورەم، ئەمانە چین؟»ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد وەڵامی دامەوە: «من پیشانت دەدەم ئەمانە چین.»10ئینجا ئەو پیاوەی لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستا بوو فەرمووی: «ئەمانە ئەوانەن کە یەزدان ناردوونی تاکو بەناو زەویدا بگەڕێن.»11ئینجا وەڵامی فریشتەکەی یەزدانیان دایەوە ئەوەی لەنێو دار مۆردەکان وەستابوو و گوتیان: «بەناو زەویدا گەڕاین، هەموو زەوی حەساوەتەوە و لە ئارامیدایە.»12ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟»13یەزدانیش بە قسەی خۆش و دڵدانەوە وەڵامی ئەو فریشتەیەی دایەوە کە قسەی لەگەڵم دەکرد.14ئینجا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم پێی گوتم: «ئەم پەیامە ڕابگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ ئۆرشەلیم و سییۆن هەیە.15زۆریش لەو نەتەوانە تووڕەم کە لەخۆڕازین. من کەمێک تووڕە بووم، بەڵام ئەوان لە سزادانەکە درێژدادڕییان کرد.“16«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بە بەزەییەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ ماڵەکەم بنیاد دەنرێتەوە. گوریسی پێوانەش بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕادەکێشرێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.17«هەروەها ڕایبگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”دیسان شارۆچکەکانم سەرڕێژ دەبن لە خێروخۆشی، یەزدان دووبارە دڵی سییۆن دەداتەوە و ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.“»18پاشان چاوم هەڵبڕی و بینیم چوار قۆچ لەبەردەمم بوون.19لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «ئەمانە چین؟»ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودا و ئیسرائیل و ئۆرشەلیمیان پەرتوبڵاو کردەوە.»20ئینجا یەزدان چوار پیشەوەری پیشان دام.21پرسیارم کرد: «ئەمانە هاتوون چی بکەن؟»ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودایان پەرتوبڵاو کردەوە، تاکو کەس نەتوانێت سەری بەرز بکاتەوە، بەڵام پیشەوەرەکان هاتوون تاکو بیانتۆقێنن و قۆچەکانی نەتەوەکان فڕێبدەن، ئەوانەی قۆچیان بەسەر خاکی یەهودا بەرزکردووەتەوە بۆ پەرتوبڵاوکردنی خەڵکەکەی.»زهكریا ٢1ئینجا چاوم هەڵبڕی و پیاوێکم لەبەردەمم بینی گوریسی پێوانەی بەدەستەوە بوو.2لێم پرسی: «بۆ کوێ دەچیت؟»وەڵامی دامەوە: «بۆ پێوانی ئۆرشەلیم، تاکو درێژی و پانییەکەی بزانم.»3لەو کاتەدا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم هاتە دەرەوە، فریشتەیەکی دیکەش بەرەوپیری هاتە دەرەوە و4پێی گوت: «ڕاکە و بەو گەنجە بڵێ: ”ئۆرشەلیم دەبێتە شارێکی بێ شوورا، لەبەر زۆری خەڵک و ئاژەڵی ماڵی تێیدا.5منیش بۆی دەبمە شوورای ئاگرین لە هەر چواردەوری، دەبمە شکۆ لە ناوەڕاستی.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.6یەزدان دەفەرموێت: «هۆی، هۆی! لە خاکی باکوور هەڵێن، چونکە وەک چوار بایەکەی ئاسمان پەرتەوازەم کردوون.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«هۆی، دەرباز بە، ئەی خەڵکی سییۆن کە لە بابل دەژین!»8چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەدوای ئەوەی خودای شکۆدار منی نارد بۆ ئەو نەتەوانەی ئێوەیان تاڵان کرد، چونکە ئەوەی دەستتان لێدەدات، دەست لە بیلبیلەی چاوی دەدات،9بێگومان من دەستیان لێ دەوەشێنم و دەبنە تاڵانی بۆ کۆیلەکانیان. ئینجا دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی ناردووە.10«ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گۆرانی بڵێن و دڵخۆش بن، چونکە من دێم و لەنێوتاندا نیشتەجێ دەبم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11«لەو ڕۆژەدا زۆرێک لە نەتەوەکان دێنە پاڵ یەزدان و دەبنە گەلی من. لەنێو ئێوەدا نیشتەجێ دەبم و دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.12یەزدان یەهودا دەکاتە میراتی خۆی، بەشی خۆی لەسەر خاکی پیرۆز، دووبارە ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.13ئەی هەموو ئادەمیزاد، لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بن، چونکە لە نشینگە پیرۆزەکەیەوە هەستا!»زهكریا ٣1ئینجا یەشوعی سەرۆک کاهینی پیشان دام کە لەبەردەم فریشتەی یەزدان ڕاوەستابوو، شەیتانیش لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستابوو تاکو تۆمەتباری بکات.2یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەی شەیتان، یەزدان سەرزەنشتت بکات! ئەو یەزدانەی کە ئۆرشەلیمی هەڵبژارد سەرزەنشتت بکات! ئایا ئەمە مەشخەڵێک نییە لە ئاگرەوە دەرکێشرابێت؟»3یەشوع بە بەرگێکی پیس لەبەردەم فریشتەکە ڕاوەستابوو.4فریشتەکە بەوانەی فەرموو کە لەبەردەمی ڕاوەستا بوون: «بەرگە پیسەکەی لەبەر داکەنن.»ئینجا پێی فەرموو: «تەماشا بکە، تاوانەکەتم لەسەرت لابرد و بەرگی گرانبەهام لەبەرکردوویت.»5منیش گوتم: «با مێزەرێکی پاک لەسەری بنێن.» ئینجا مێزەرێکی پاکیان لەسەری نا و بەرگیان لەبەرکرد، فریشتەکەی یەزدانیش ڕاوەستا بوو.6ئینجا فریشتەکەی یەزدان یەشوعی ڕاسپارد:7«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر ڕێگاکانم بگریتەبەر و کار بە فەرمانەکانی من بکەیت، ئەوا تۆش حوکم لەسەر ماڵەکەم دەکەیت و هەروەها پارێزگاری لە پەرستگاکەم دەکەیت و شوێنێکت دەدەمێ لەنێو ئەمانەی ڕاوەستاون.8«”ئەی یەشوعی سەرۆک کاهین، گوێ بگرە، خۆت و کاهینەکانی هاوکارت کە لەبەردەمتدا دانیشتوون، ئێوە نیشانەی چاکەکانی داهاتوون، چونکە من بەندەکەی خۆم دەهێنم، کە ناوی لقەکەیە.9تەماشا بکەن، ئەو بەردەی کە لەبەردەم یەشوع دامنا! حەوت چاو لەسەر ئەم بەردە هەیە و من نەخشەکەی لەسەر هەڵدەکۆڵم. لە یەک ڕۆژ تاوانی ئەم زەوییە ڕادەماڵم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.10«”لەو ڕۆژەدا، هەریەکە بانگهێشتی هاوڕێکەی دەکات بۆ ژێر دار مێو و ژێر دار هەنجیر.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»زهكریا ٤1ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ کردم گەڕایەوە و هەڵیستاندم، وەک پیاوێک لە خەو هەستێنرابێت.2لێی پرسیم: «چی دەبینیت؟»وەڵامم دایەوە: «چرادانێک دەبینم هەمووی زێڕە، جامێکیشی لەسەرە، حەوت چرای لەسەر دانراوە، حەوت لقیش بۆ چراکانی سەری دەچێت.3هەروەها دوو دار زەیتوونیش لەلاوەیە دەبینم، یەکێکیان لەلای ڕاستی جامەکە و ئەوی دیکەیان لەلای چەپییەتی.»4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»5ئەو لە منی پرسی: «ئایا نازانیت ئەمانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»6ئەویش پێی گوتم: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ زروبابل و دەڵێت: ”یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“7«ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»8پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:9«دەستەکانی زروبابل ئەم پەرستگایەیان دامەزراندووە و هەر دەستەکانی ئەویش تەواوی دەکەن. ئەی زروبابل، ئینجا دەزانیت کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.10«کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.»ئەو حەوت چرایە چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا.11منیش پرسیارم لە فریشتەکە کرد: «ئەو دوو دار زەیتوونە چین لەلای ڕاست و چەپی چرادانەکە؟»12دووبارە لێم پرسی: «ئەو دوو لقە زەیتوونە چین لەلای ئەو لقە زێڕینانە، کە زەیتی زێڕین دەچۆڕێننە ناویان؟»13وەڵامی دامەوە و گوتی: «ئایا نازانی ئەم دووانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»14ئینجا گوتی: «ئەمانە ئەو دووانەن کە بە زەیت دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی خزمەتی پەروەردگاری هەموو جیهان بکەن.»زهكریا ٥1دیسان چاوم هەڵبڕی و تۆمارێکی فڕیوم لەبەردەمم بینی.2لێی پرسیم: «چی دەبینیت؟»وەڵامم دایەوە: «تۆمارێکی فڕیو دەبینم، درێژییەکەی بیست باڵە و پانییەکەشی دە باڵە.»3ئینجا پێی گوتم: «ئەمە ئەو نەفرەتەیە کە بۆ سەر ڕووی هەموو زەوی دێت؛ چونکە بەپێی ڕووێکی هەموو دزێک دوور دەخرێتەوە و بەپێی ڕووەکەی دیکە هەموو ئەوەی بە درۆ سوێند بخوات دوور دەخرێتەوە.4یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”من دەینێرم و دەچێتە ماڵی دز و ماڵی ئەوەی بە درۆ سوێند بە ناوی من دەخوات، لەو ماڵەدا دەمێنێتەوە، بە تەواوی لەگەڵ دار و بەردەکەی لەناوی دەبات.“»5پاشان ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم، هاتە پێشەوە و پێی فەرمووم: «چاوت هەڵبڕە و ببینە ئەوە چییە دەردەکەوێت.»6لێم پرسی: «ئەوە چییە؟»وەڵامی دامەوە: «ئەوە ئەو سەبەتەیەیە کە دەردەکەوێت.» هەروەها گوتی: «ئەمەش تاوانەکەیانە کە لە هەموو زەوییە.»7ئیتر قەپاغە قورقوشمەکە هەڵگیرا، ژنێکم بینی لەناو سەبەتەکە دانیشتبوو.8گوتی: «ئەمە خراپەکارییە.» ئینجا بۆ ناوەڕاستی سەبەتەکە پاڵی پێوەنا و قەپاغە قورقوشمەکەی خستە سەر دەمی.9ئینجا چاوم هەڵبڕی و بینیم لەبەردەمم دوو ژن هاتنە دەرەوە و با لە باڵەکانیان دەدات. باڵەکانیان وەک باڵی لەقلەق بوو، ئینجا سەبەتەکەیان بۆ نێوان زەوی و ئاسمان بەرزکردەوە.10لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «سەبەتەکە بۆ کوێ دەبەن؟»11ئەویش گوتی: «بۆ ئەوەی لە خاکی بابل ماڵێکی بۆ بنیاد بنێن و کە ئامادە بوو لەوێ لە شوێنی خۆی دادەنرێت.»زهكریا ٦1جارێکی دیکە چاوم هەڵبڕی بینیم لەبەردەمم چوار گالیسکەی جەنگی لەنێوان دوو کێوەوە دێنە دەرەوە، کێوەکانیش بڕۆنز بوون.2گالیسکەی یەکەم ئەسپی سووری پێوە بوو، دووەم ئەسپی ڕەش،3سێیەم ئەسپی سپی، چوارەم ئەسپی بەڵەک، هەموویان ئەسپی بەهێز بوون.4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»5فریشتەکەش وەڵامی دامەوە و پێی گوتم: «ئەمانە چوار ڕۆحەکەی ئاسمانن خزمەتی پەروەردگاری هەموو زەوی دەکەن و هاتوونەتە دەرەوە.6ئەو گالیسکەیەی ئەسپە ڕەشەکانی پێوەیە بۆ خاکی باکوور دەچێت، ئەوەی ئەسپە سپییەکانیشی پێوەیە بەرەو ڕۆژئاوا، ئەوەی ئەسپە بەڵەکەکانیشی پێوەیە بۆ خاکی باشوور دەچێت.»7کاتێک ئەسپە بەهێزەکان چوونە دەرەوە، بە پەرۆشەوە بوون کە بەسەر زەویدا بگەڕێن، ئەویش فەرمووی: «بڕۆن و بەناو زەویدا بگەڕێن.» ئەوانیش بەناو زەویدا گەڕان.8ئینجا هاواری لێکردم و پێی گوتم: «ببینە ئەوانەی بۆ خاکی باکوور دەچن، ڕۆحی منیان لە خاکی باکووردا ئارام کردەوە.»9پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:10«زێڕ و زیو لە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا وەربگرە، ئەو ڕاپێچکراوانەی لە بابلەوە گەڕاونەتەوە. هەر ئەو ڕۆژە بڕۆ ماڵی یۆشیای کوڕی سەفەنیا.11زێڕ و زیو وەربگرە و تاجێک دروستبکە، لەسەری یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهینی بنێ.12پێی بڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا ئەو پیاوەی ناوی لقە، لە جێی خۆیەوە لق دەردەکات و پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت.13ئەو ئەو کەسەیە کە پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت، شکۆمەندی هەڵدەگرێت، لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت فەرمانڕەوایەتی دەکات. هەروەها دەبێتە کاهین لەسەر تەختەکەی، ئیتر فەرمانڕەوایەتی خۆی لەگەڵ کاهینیێتییەکەی دەگونجێنێت.“14تاجەکەش دەدرێتە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا و حینی کوڕی سەفەنیا، وەک یادگاری لە پەرستگای یەزدان.15هەروەها ئەوانەی دوورن دێن بۆ بنیادنانی پەرستگای یەزدان، ئێوەش دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە. ئەمە دەبێت ئەگەر بە تەواوەتی گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن.»زهكریا ٧1لە چوارەم ساڵی داریوشی پاشا، لە چواری مانگی نۆ لە کیسلێڤ فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات.2خەڵکی بێتئێل شەرئەچەر و ڕەگەممەلەخیان لەگەڵ پیاوەکانیان نارد بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێنەوە،3بۆ ئەوەی لە کاهینەکانی ماڵی یەزدانی سوپاسالار و لە پێغەمبەرەکان بپرسن: «ئایا لە مانگی پێنجدا شیوەن بگێڕین و بە ڕۆژوو ببین، هەروەک ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کردوومانە؟»4ئینجا فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:5«بە هەموو گەلی خاکەکە و بە کاهینەکان بڵێ: ”کاتێک بە ڕۆژوو بوون و شیوەنتان گێڕا، لە مانگی پێنج و مانگی حەوت، لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، ئایا بەڕاستی بۆ من بەڕۆژوو بوون؟6ئەی کە دەتانخوارد و دەتانخواردەوە، ئایا بۆ خۆتان نەبوو ئاهەنگتان دەگێڕا؟7ئایا هەمان ئەو پەیامە نەبوو کە یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئۆرشەلیم ئاوەدان و ئارام بوو، شارۆچکەکانی دەوروبەری و نەقەب و زوورگەکانی یەهودا ئاوەدان بوون؟“»8ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات:9«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن.10بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری.“11«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد.12دڵیان وەک بەردەئەستێ ڕەقکرد نەوەک گوێیان لە فێرکردنەکان و لەو وشانە بێت کە یەزدانی سوپاسالار بە ڕۆحی خۆی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ناردی. ئیتر یەزدانی سوپاسالار زۆر تووڕە بوو.13«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”چۆن بانگم کرد و گوێیان نەگرت، ئەوانیش ئاوا نزا دەکەن و گوێ ناگرم.14بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“»زهكریا ٨1فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات.2یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ سییۆن هەیە، بە دڵگەرمییەوە ئیرەدار بووم بۆی.»3یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەگەڕێمەوە سییۆن و لە ناوەڕاستی ئۆرشەلیم نیشتەجێ دەبم. ئینجا ئۆرشەلیم بە شاری ڕاستی ناودەبردرێت و کێوی یەزدانی سوپاسالاریش بە ”کێوی پیرۆز“.»4یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «جارێکی دیکە پیرەمێرد و پیرێژن لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم دادەنیشن، هەریەکە لەبەر تەمەنی گۆچانەکەی بە دەستیەوەیە.5شەقامەکانی شار پڕ دەبنەوە لە کوڕ و کچ یاری تێدا دەکەن.»6یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو سەردەمە لەوانەیە لەبەرچاوی پاشماوەی ئەم گەلە سەرسوڕهێنەر بێت، بەڵام ئایا لەبەرچاوی منیش سەرسوڕهێنەرە؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.7یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «من گەلەکەم لە خاکی ڕۆژهەڵات و لە خاکی ڕۆژئاوا ڕزگار دەکەم.8دەیانگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بن، دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی.»9یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئێستا گوێتان لەم پەیامە بێت، ”با دەستەکانتان بەهێزبن بۆ ئەوەی پەرستگاکە بنیاد بنرێت.“ هەر ئەوەش بوو کە پێغەمبەرەکان لە ڕۆژی دامەزراندنی ماڵی یەزدانی سوپاسالار گوتیان.10بەر لەو سەردەمە هیچ کرێیەک بۆ مرۆڤ نەبوو، ئاژەڵیش کرێی نەبوو. ئەوەی دەچووە سەر کاریش لەبەر دوژمنانی سەلامەتی نەبوو، چونکە هەموویانم لە یەکتری بەردا.11بەڵام ئێستا من وەک پێشتر هەڵسوکەوت لەگەڵ پاشماوەی گەلەکەم ناکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.12«تۆو بە جوانی دەڕوێت، دار مێو بەری خۆی دەدات، زەوی بەروبوومی خۆی دەدات، ئاسمان شەونمی خۆی دەدات. هەموو ئەم شتانە دەکەمە میرات بۆ پاشماوەی ئەم گەلە.13ئەی بنەماڵەی یەهودا و ئیسرائیل، هەروەک ئێوە مایەی نەفرەت بوون لەنێو نەتەوەکان، من ڕزگارتان دەکەم، دەبنە مایەی بەرەکەت. مەترسن، بەڵکو با دەستەکانتان بەهێزبن.»14یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «وەک چۆن مکوڕ بووم لەسەر ئەوەی تووشی بەڵاتان بکەم، کاتێک باوباپیرانتان تووڕەیان کردم و پاشگەز نەبوومەوە،15ئێستا بە هەمان شێوە مکوڕم لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە چاکە بکەم لەگەڵ ئۆرشەلیم و بنەماڵەی یەهودا. مەترسن.16ئەمانە ئەو شتانەن کە دەبێت بیانکەن: لەگەڵ یەکتری بە ڕاستی بدوێن؛ لە دادگاکانتان ڕاستی و حوکمی دادپەروەرانە هەبێت؛17لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری؛ حەزتان لە سوێندخواردنی بە درۆ نەبێت. ڕقم لە هەموو ئەمانەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18پاشان فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:19یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ڕۆژووی مانگی چوار و پێنج و حەوت و دە بۆ نەوەی یەهودا دەبێتە شادی و دڵخۆشی و جەژنی خۆش. لەبەر ئەوە حەز لە ڕاستی و ئاشتی بکەن.»20یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «چەندین خەڵک و دانیشتووانی چەندین شار دێنە ئۆرشەلیم،21دانیشتووانی شارێک دەچنە لای ئەوی دیکەیان و دەڵێن: ”با بڕۆین دەستبەجێ بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێینەوە و ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەین، هەروەها منیش دەچم.“22ئینجا زۆرێک لە گەلان و نەتەوە بەهێزەکان دێنە ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەن و لە یەزدان بپاڕێنەوە.»23یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا دە پیاو لەنێو هەموو زمان و نەتەوەکان دەست بە دامێنی پیاوێکی جولەکەوە دەگرن و پێی دەڵێن: ”با لەگەڵتان بێین، چونکە بیستوومانە خوداتان لەگەڵە.“»زهكریا ٩1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش لە دژی خاکی حەدراخ ولە دیمەشق دەمێنێتەوە،چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیلچاویان لە یەزدانە.2هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری،لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان.3سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا،زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە،زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان.4بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت ولە دەریا هێزەکەی لەناودەبات،هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت.5ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت،غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت،عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین.غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات،ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت.6خەڵکی زۆڵ ئەشدۆد داگیر دەکەن،لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم.7گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم وخواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان.ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان ووەک هۆزێک دەبن لە یەهودا وعەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان.8بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە.9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،بێفیزە و سواری ماکەرێک وجاشی ماکەرێک بووە.10گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم وئەسپیش لە ئۆرشەلیم،کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە ولە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە.11هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم.12ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە.13من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان.14ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات،15یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن،دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن،کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت.16لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگار گەلی خۆی ڕزگار دەکات،هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوەوەک بەردی گرانبەهای تاج.17چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبن!دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات وشەرابی نوێش بە پاکیزەکان....more15minPlay
March 31, 2026زهكریا ٩: ٩ - ١٧زهكریا ٩: ٩ - ١٧9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،بێفیزە و سواری ماکەرێک وجاشی ماکەرێک بووە.10گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم وئەسپیش لە ئۆرشەلیم،کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە ولە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە.11هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم.12ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە.13من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان.14ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات،15یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن،دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن،کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت.16لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگار گەلی خۆی ڕزگار دەکات،هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوەوەک بەردی گرانبەهای تاج.17چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبن!دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات وشەرابی نوێش بە پاکیزەکان....more14minPlay
March 30, 2026زهكریا ٩: ٨ - ٩زهكریا ٩: ٨ - ٩8بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە.9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،بێفیزە و سواری ماکەرێک وجاشی ماکەرێک بووە....more13minPlay
March 29, 2026زهكریا ٨: ٢٠ - ٩: ٨زهكریا ٨: ٢٠ - ٩: ٨20یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «چەندین خەڵک و دانیشتووانی چەندین شار دێنە ئۆرشەلیم،21دانیشتووانی شارێک دەچنە لای ئەوی دیکەیان و دەڵێن: ”با بڕۆین دەستبەجێ بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێینەوە و ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەین، هەروەها منیش دەچم.“22ئینجا زۆرێک لە گەلان و نەتەوە بەهێزەکان دێنە ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەن و لە یەزدان بپاڕێنەوە.»23یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا دە پیاو لەنێو هەموو زمان و نەتەوەکان دەست بە دامێنی پیاوێکی جولەکەوە دەگرن و پێی دەڵێن: ”با لەگەڵتان بێین، چونکە بیستوومانە خوداتان لەگەڵە.“»زهكریا ٩1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش لە دژی خاکی حەدراخ ولە دیمەشق دەمێنێتەوە،چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیلچاویان لە یەزدانە.2هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری،لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان.3سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا،زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە،زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان.4بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت ولە دەریا هێزەکەی لەناودەبات،هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت.5ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت،غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت،عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین.غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات،ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت.6خەڵکی زۆڵ ئەشدۆد داگیر دەکەن،لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم.7گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم وخواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان.ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان ووەک هۆزێک دەبن لە یەهودا وعەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان.8بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە....more15minPlay
March 28, 2026زهكریا ٨: ٩ - ١٩زهكریا ٨: ٩ - ١٩9یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئێستا گوێتان لەم پەیامە بێت، ”با دەستەکانتان بەهێزبن بۆ ئەوەی پەرستگاکە بنیاد بنرێت.“ هەر ئەوەش بوو کە پێغەمبەرەکان لە ڕۆژی دامەزراندنی ماڵی یەزدانی سوپاسالار گوتیان.10بەر لەو سەردەمە هیچ کرێیەک بۆ مرۆڤ نەبوو، ئاژەڵیش کرێی نەبوو. ئەوەی دەچووە سەر کاریش لەبەر دوژمنانی سەلامەتی نەبوو، چونکە هەموویانم لە یەکتری بەردا.11بەڵام ئێستا من وەک پێشتر هەڵسوکەوت لەگەڵ پاشماوەی گەلەکەم ناکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.12«تۆو بە جوانی دەڕوێت، دار مێو بەری خۆی دەدات، زەوی بەروبوومی خۆی دەدات، ئاسمان شەونمی خۆی دەدات. هەموو ئەم شتانە دەکەمە میرات بۆ پاشماوەی ئەم گەلە.13ئەی بنەماڵەی یەهودا و ئیسرائیل، هەروەک ئێوە مایەی نەفرەت بوون لەنێو نەتەوەکان، من ڕزگارتان دەکەم، دەبنە مایەی بەرەکەت. مەترسن، بەڵکو با دەستەکانتان بەهێزبن.»14یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «وەک چۆن مکوڕ بووم لەسەر ئەوەی تووشی بەڵاتان بکەم، کاتێک باوباپیرانتان تووڕەیان کردم و پاشگەز نەبوومەوە،15ئێستا بە هەمان شێوە مکوڕم لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە چاکە بکەم لەگەڵ ئۆرشەلیم و بنەماڵەی یەهودا. مەترسن.16ئەمانە ئەو شتانەن کە دەبێت بیانکەن: لەگەڵ یەکتری بە ڕاستی بدوێن؛ لە دادگاکانتان ڕاستی و حوکمی دادپەروەرانە هەبێت؛17لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری؛ حەزتان لە سوێندخواردنی بە درۆ نەبێت. ڕقم لە هەموو ئەمانەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18پاشان فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:19یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ڕۆژووی مانگی چوار و پێنج و حەوت و دە بۆ نەوەی یەهودا دەبێتە شادی و دڵخۆشی و جەژنی خۆش. لەبەر ئەوە حەز لە ڕاستی و ئاشتی بکەن.»...more15minPlay
March 27, 2026زهكریا ٨: ١ - ٨زهكریا ٨: ١ - ٨1فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات.2یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ سییۆن هەیە، بە دڵگەرمییەوە ئیرەدار بووم بۆی.»3یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەگەڕێمەوە سییۆن و لە ناوەڕاستی ئۆرشەلیم نیشتەجێ دەبم. ئینجا ئۆرشەلیم بە شاری ڕاستی ناودەبردرێت و کێوی یەزدانی سوپاسالاریش بە ”کێوی پیرۆز“.»4یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «جارێکی دیکە پیرەمێرد و پیرێژن لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم دادەنیشن، هەریەکە لەبەر تەمەنی گۆچانەکەی بە دەستیەوەیە.5شەقامەکانی شار پڕ دەبنەوە لە کوڕ و کچ یاری تێدا دەکەن.»6یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو سەردەمە لەوانەیە لەبەرچاوی پاشماوەی ئەم گەلە سەرسوڕهێنەر بێت، بەڵام ئایا لەبەرچاوی منیش سەرسوڕهێنەرە؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.7یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «من گەلەکەم لە خاکی ڕۆژهەڵات و لە خاکی ڕۆژئاوا ڕزگار دەکەم.8دەیانگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بن، دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی.»...more14minPlay
March 26, 2026زهكریا ٧: ٨ - ١٤زهكریا ٧: ٨ - ١٤8ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات:9«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن.10بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری.“11«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد.12دڵیان وەک بەردەئەستێ ڕەقکرد نەوەک گوێیان لە فێرکردنەکان و لەو وشانە بێت کە یەزدانی سوپاسالار بە ڕۆحی خۆی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ناردی. ئیتر یەزدانی سوپاسالار زۆر تووڕە بوو.13«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”چۆن بانگم کرد و گوێیان نەگرت، ئەوانیش ئاوا نزا دەکەن و گوێ ناگرم.14بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“»...more13minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.