Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
March 15, 2024یهكهم ههواڵی ڕۆژان ١١: ١ - ١٢: ٤٠یهكهم ههواڵی ڕۆژان ١١: ١ - ١٢: ٤٠1هەموو ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە لە گۆشت و خوێنی تۆین.2لە ڕابردوودا و تەنانەت کاتێک کە شاولیش پاشامان بوو، تۆ هەر ڕابەرایەتی سوپای ئیسرائیلت دەکرد، یەزدانی پەروەردگاریشت پێی فەرموویت: ”تۆ شوانایەتی ئیسرائیلی گەلەکەم دەکەیت و دەبیتە فەرمانڕەوایان.“»3هەروەها هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای پاشا، داودیش لەبەردەم یەزدان لە حەبرۆن پەیمانی لەگەڵدا بەستن، ئەوانیش بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە لە ڕێگەی ساموئێلەوە فەرمووبووی، داودیان بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشان کرد.4داود و هەموو ئیسرائیل چوونە ئۆرشەلیم (کە لەو کاتەدا پێی دەگوترا یەبوسە). یەبوسییەکانی دانیشتووانی خاکەکەش5بە داودیان گوت: «تۆ ناتوانیت بێیت بۆ ئێرە.» بەڵام داود دەستی بەسەر قەڵای سییۆندا گرت کە ئێستا بە شاری داود ناسراوە.6داود پێشتر گوتبووی: «ئەوەی یەکەم جار لە یەبوسییەکان بدات دەبێتە فەرماندەی گشتی سوپا.» یۆئابی کوڕی چەرویا یەکەم جار سەرکەوت و بووە سەرکردە.7پاشان داود لە قەڵاکە نیشتەجێ بوو، لەبەر ئەوە ناویان نا شاری داود.8شارەکەی بە چواردەوریدا فراوان کرد، لە تەلانەکانەوە هەتا شووراکەی چواردەوری. یۆئابیش پاشماوەی شارەکەی نۆژەن کردەوە.9هەروەها داود هەتا دەهات مەزنتر دەبوو، یەزدانی سوپاسالاریش لەگەڵی بوو.10ئەمانەش سەرکردە پاڵەوانەکانی داود بوون، ئەوانەی کە لەگەڵ هەموو ئیسرائیل پشتگیری بەهێزیان لە پاشایەتییەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی هەموو خاکەکە بخەنە ژێر ڕکێفی داود، هەروەک چۆن یەزدان بەڵێنی پێدابوو.11ئەمەش لیستی پاڵەوانەکانی داودە:یاشۆڤەعامی کوڕی حەکمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا سێ سەد کەسی کوشت.12پاش ئەویش، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە.13ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک فەلەستییەکان لەوێ بۆ جەنگ کۆببوونەوە. لە کێڵگەیەکی پڕ لە جۆ لەشکرەکە لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات،14بەڵام ئەلعازار و داود لە ناوەڕاستی کێڵگەکەدا ڕاوەستان. بەرگرییان کرد و لە فەلەستییەکانیان دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشین.15سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بۆ لای داود دابەزین، بۆ سەر گابەردەکە لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون.16لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێتلەحم بوو.17داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێتلەحم ئاوی بۆ دەهێنام!»18ئیتر ئەو سێیە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێتلەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی.19گوتی: «ئەی خودایە، لە من بەدوور بێت، ئەمە بکەم. ئایا خوێنی ئەم پیاوانە بخۆمەوە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە؟» لەبەر ئەوەی بە هێنانی ئەم ئاوە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، داود نەیویست بیخواتەوە.ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە.20ئەبیشەی برای یۆئاب ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو.21ئەو دوو ئەوەندە زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ دەگیرا و بووە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.22بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت.23ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، باڵای پێنج باڵ بوو، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو وەک نۆردی جۆڵاکان بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی.24ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد.25لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.26ئەمانەش جەنگاوەرە قارەمانەکان بوون:عەساهێلی برای یۆئاب،ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێتلەحمی،27شەمۆتی هەراری،حەلەچی پەلۆنی،28عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی،ئەبیعەزەری عەناتۆتی،29سیبەخەیی حوشاتی،عیلەیی ئەحۆحی،30مەهەرەیی نەتۆفایی،حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،31ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین بوو،بەنایای پیرعاتۆنی،32حورەیی لە شیوەکانی گاعەشەوە،ئەبیێلی عەرڤاتی،33عەزماڤێتی بەحەرومی،ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،34کوڕەکانی هاشێمی گیزۆنی،یۆناتانی کوڕی شاگێی هاراری،35ئەحیامی کوڕی ساکاری هاراری،ئەلیفەلی کوڕی ئوور،36حێفەری مەخێراتی،ئاحییای پەلۆنی،37حەسرۆی کارمەلی،نەعرەیی کوڕی ئەزبای،38یۆئێلی برای ناتان،میڤحاری کوڕی هەگری،39چەلەقی عەمۆنی،نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو،40عیرای یەتری،گارێڤی یەتری،41ئوریای حیتی،زاڤادی کوڕی ئەحلای،42عەدینای کوڕی شیزای ڕەئوبێنی کە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو و سی پیاوی لەگەڵدا بوو،43حانانی کوڕی مەعکا،یۆشافاتی میسنی،44عوزییای عەشتەراتی،کوڕەکانی حۆتامی عەرۆعێری کە شاماع و یەعیێل بوون،45یەدیعێلی کوڕی شیمری وبراکەشی بە ناوی یۆحای تیچی،46ئەلیێلی مەحەڤی،هەردوو کوڕەکەی ئەلناعەم کە یەریڤەی و یۆشەڤیا بوون،هەروەها یەتمای مۆئابی،47ئەلیێل، عوبێد و یەعسیێلی مەچۆڤایای.یهكهم ههواڵی ڕۆژان ١٢1ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە هاتنە لای داود بۆ چیقلەگ، کاتێک کە هێشتا لە ئامادەبوونی لەبەردەم شاولی کوڕی قیش دوورخرابووەوە. ئەوانە لەو پاڵەوانانە بوون کە لە جەنگدا یارمەتیدەری بوون.2لە خزم و کەسوکارە نزیکەکانی شاول و لە هۆزی بنیامین بوون، ئەوان دەیانتوانی بە دەستی ڕاست و دەستی چەپیشیان تیر بە کەوان بهاوێژن و بەردیش بە قۆچەقانی:3ئەمانە بە سەرکردایەتی ئەحیعەزەری هاتن لەگەڵ یۆئاشی برای، هەردوو کوڕەکەی شەماعای گیڤعایی بوون.هەردوو کوڕەکەی عەزماڤێت، یەزیێل و پالەت،بەراخا و یێهوی عەناتۆتی،4یەشمەعیای گبعۆنی پاڵەوانێک بوو لەنێو سی پاڵەوانەکە و فەرماندەیان بوو.هەروەها یەرمیا و یەحەزیێل و یۆحانان و یۆزاڤادی گەدێراتی و5ئەلعوزەی و یەریمۆت و بەعەلیاهو و شەمەریاهو و شەفەتیای حەروفی؛6ئەلقانە و ییشیا و عەزەرئێل و یۆعەزەر و یاشۆڤەعام لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان؛7هەروەها یۆعێلە و زەڤەدیا کە هەردوو کوڕی یەرۆحامی خەڵکی گەدۆر بوون.8کاتێک داود لەو قەڵایە بوو کە لە چۆڵەوانی بوو، هەندێک لە گادییەکان هاتنە پاڵ داود کە پاڵەوانی ئازا و پیاوی مەشقپێکراو بۆ جەنگ و شارەزا لە بەکارهێنانی قەڵغان و ڕم، ڕوویان وەک ڕووی شێر و وەک ئاسک لەسەر چیادا خێرا بوون.9عێزەر فەرماندە بوو،عۆبەدیا دووەم و ئەلیاب سێیەم و10میشمەنا چوارەم و یەرمیا پێنجەم و11عەتەی شەشەم و ئەلیێل حەوتەم و12یۆحانان هەشتەم و ئەلزاڤاد نۆیەم و13یەرمیا دەیەم و مەخبەنەی یازدەیەم بوو.14ئەمانە لە نەوەی گاد بوون و هەموویان سەرکردەی سوپا بوون، بچووکەکەیان بەسەر سەد کەسدا زاڵ دەبوو، گەورەکەشیان بەسەر هەزار کەسدا زاڵ دەبوو.15ئەمان بوون لە مانگی یەک لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، کاتێک ئاو هەتا هەموو کەنارەکانی هەڵچوو بوو، هەموو خەڵکی دۆڵەکانیان بەزاند، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا.16هەروەها هەندێک لە نەوەی بنیامین و یەهوداش بۆ لای داود هاتنە قەڵاکە.17داود بۆ پێشوازییان چوو و پێی گوتن: «ئەگەر بۆ ئاشتی و یارمەتیدان هاتوونەتە لام، یەک دڵم دەبێت لەگەڵتان، بەڵام ئەگەر بۆ بەدەستەوەدانم بۆ دوژمنەکەم هاتوون لە کاتێکدا کە هیچ ستەمێکم نەکردووە، با خودای باوباپیرانمان تەماشا بکات و دادوەری بکات.»18ئینجا ڕۆحی خودا ڕژایە سەر عەماسەیی سەرۆکی سییەکە و گوتی:«ئەی داود، ئێمە هی تۆین!ئەی کوڕەکەی یەسا، لەگەڵتداین!سەرکەوتن، سەرکەوتن بۆ تۆ بێت،با یارمەتیدەرانت سەرکەوتوو بن،چونکە خودات یارمەتیدەرتە.»ئینجا داود وەریگرتن و کردنییە سەرکردەی یەکەکانی سوپا.19کاتێک کە داود لەگەڵ فەلەستییەکاندا لە دژی شاول بۆ جەنگ چوو، هەندێک لە پیاوانی نەوەی مەنەشەش چوونە پاڵی. بەڵام داود و پیاوەکانی یارمەتی فەلەستییەکانیان نەدا، چونکە حوکمڕانە فەلەستییەکان پاش ڕاوێژکردن، گەڕاندیانەوە و گوتیان: «بە کەللەسەری ئێمەوە دەگەڕێتەوە پاڵ شاولی گەورەی.»20ئەمە ناوی هەندێک لەو پیاوانەی نەوەی مەنەشەیە کە کاتێک داود چوو بۆ چیقلەگ، چوونە پاڵی: عەدنەح و یۆزاڤاد و یەدیعێل و میکائیل و یۆزاڤاد و ئەلیهو و چیلەتەی، هەموو ئەمانەش فەرماندەی یەکەی هەزارانی مەنەشە بوون.21ئەوان یارمەتی داودیان دا لە دژی چەتەکان، چونکە هەموویان پاڵەوانی ئازا بوون و فەرماندەی سوپا بوون.22هەروەها ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پیاوان بۆ یارمەتیدانی داود دەهاتن، هەتا بوونە سوپایەکی گەورە، وەک سوپای خودا.23ئەمەش ژمارەی ئەو پیاوە چەکدارانەیە کە هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود، بۆ ئەوەی بەپێی فەرموودەی یەزدان پاشایەتییەکەی شاولی ڕادەست بکەن:24لە نەوەی یەهودا، شەش هەزار و هەشت سەد پیاوی چەکدار بە ڕم و قەڵغان.25لە نەوەی شیمۆن، حەوت هەزار و سەد پاڵەوانی ئازای ئامادەباش بۆ جەنگ.26لە نەوەی لێڤی چوار هەزار و شەش سەد پیاو،27لەوانە سێ هەزار و حەوت سەد پیاو لەگەڵ یەهۆیاداعی سەرۆکی بنەماڵەی هارونییەکان بوون.28سادۆقیش لاوێکی پاڵەوانی ئازا بوو، لەگەڵ بیست و دوو ئەفسەر کە لە بنەماڵەی ئەو بوون.29لە نەوەی بنیامینیش، لە خزم و کەسوکاری شاول، سێ هەزار کە زۆربەیان هەتا ئەو کاتەش دڵسۆز بوون لەگەڵ ماڵی شاول.30لە نەوەی ئەفرایم، بیست هەزار و هەشت سەد پاڵەوانی ئازا و ناوداری بنەماڵەکانیان.31لە نیوەی هۆزی مەنەشەش، هەژدە هەزار پیاو کە بە ناو دیاری کرابوون هەتا بێن و داود بکەنە پاشا.32لە نەوەی یەساخار، دوو سەد سەرکردە کە شارەزای بارودۆخی ڕۆژگار بوون، دەیانزانی ئیسرائیل دەبێت چی بکات، هەروەها هەموو خزم و کەسەکانیشیان لەژێر فەرمانی ئەواندا بوون.33لە زەبولونیش، پەنجا هەزار پیاوی مەشقپێکراو هەبوون لەسەر شەڕ و هەموو جۆرە چەکێکی جەنگ، کە بەبێ دوو دڵی ئامادە بوون بۆ یارمەتیدانی داود.34لە نەفتالی، هەزار سەرکردە و سی و حەوت هەزار پیاوی چەکدار بە قەڵغان و ڕمیان لەگەڵ بوو.35لە دانیش، بیست و هەشت هەزار و شەش سەد پیاوی ئامادەباش بۆ جەنگ.36لە ئاشێریش، چل هەزار ڕاهێنراو لەسەر شەڕ و ئامادەکراو بۆ جەنگ.37لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونیشەوە، لە ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، سەد و بیست هەزار پیاوی پڕچەککراو بە هەموو جۆرە چەکێکی جەنگ.38هەموو ئەمانە جەنگاوەری خۆبەخش بوون لە ڕیزی لەشکرەکانی و بە هەموو دڵیانەوە هاتبوونە حەبرۆن هەتا داود بکەنە پاشای هەموو ئیسرائیل، هەروەها هەموو پاشماوەی ئیسرائیلیش یەک بڕیار بوون بۆ ئەوەی داود بکەنە پاشا.39لەوێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ داود مانەوە، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە لە هەموو ئەوەی کەسوکارەکانیان بۆیان ئامادە کردبوون،40هەروەها نزیکەکانیشیان لە یەساخار و زەبولون و نەفتالییەوە، بە گوێدرێژ و وشتر و هێستر و مانگا نانیان دەهێنا. خواردنێکی زۆریان هەبوو لە ئارد و نانە هەنجیر و هێشووی کشمیش و شەراب و زەیت و مانگا و مەڕ، چونکە لەناو ئیسرائیل خۆشی هەبوو....more21minPlay
March 14, 2024یهكهم ههواڵی ڕۆژان ٩: ١ - ١٠: ١٤یهكهم ههواڵی ڕۆژان ٩: ١ - ١٠: ١٤1ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران.2ئەوانەی کە یەکەم جار گەڕانەوە و لەناو زەوی و زار و شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، هەندێک ئیسرائیلی و کاهین و لێڤی و خزمەتکارانی پەرستگا بوون.3ئەوانەی لە نەوەی یەهودا، لە نەوەی بنیامین، لە نەوەی ئەفرایم و مەنەشە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، ئەمانە بوون:4عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛5لە شالەحییەکان:عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛6لە نەوەی زەرەح:یەعوئێل؛سەرجەم ئەوانەی لە نەوەی یەهودا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون شەش سەد و نەوەد کەس بوون.7لە نەوەی بنیامین:سەلوی کوڕی مەشولامی کوڕی هۆدەڤیای کوڕی هەسەنوئا؛8یەڤنەیای کوڕی یەرۆحام؛ئێلەی کوڕی عوزی کوڕی میخریو مەشولامی کوڕی شەفەتیای کوڕی ڕەعوئێلی کوڕی یەڤنییا.9سەرجەم نەوەی بنیامین کە بەپێی ڕەچەڵەکیان تۆمار کرابوون، نۆ سەد و پەنجا و شەش کەس بوون. هەموو ئەم پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.10لە کاهینەکان:یەدایا، یەهۆیاریڤ، یاکین،11عەزەریای کوڕی حیلقیای کوڕی مەشولامی کوڕی سادۆقی کوڕی مەرایۆتی کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛12عەدایای کوڕی یەرۆحامی کوڕی پەشحوری کوڕی مەلکیاو مەعسەیی کوڕی عەدیێلی کوڕی یەحزێرای کوڕی مەشولامی کوڕی مەشیلێمیتی کوڕی ئیمێر.13سەرجەم کاهینەکان، کە گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، هەزار و حەوت سەد و شەست کەس بوون. بە توانا و بەرپرسیار بوون بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ماڵی خودا.14لە لێڤییەکان:شەمەعیای کوڕی حەشوڤی کوڕی عەزریقامی کوڕی حەشەڤیا لە نەوەی مەراری؛15بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛16عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاییەکان نیشتەجێ بوو.17دەرگاوانەکان:شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو.18هەتا ئەو کاتەش لەلای ڕۆژهەڵاتی دەروازەی پاشا، ئەوان دەرگاوانی ئۆردوگای نەوەی لێڤی بوون.19شەلومی کوڕی قۆرێی کوڕی ئەبیاسافی کوڕی قۆرەح و براکانی، ئەوانەی لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان بوون، ئەرکی خزمەت و پاسەوانیێتی بەردەرگاکانی پەرستگاکەیان لە ئەستۆ بوو، هەروەک چۆن باوباپیرانیشیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەروازەی چادری پەرستنی یەزدانیان لە ئەستۆ گرتبوو.20پێشتر فینەحاسی کوڕی ئەلعازار سەرۆکی دەرگاوانەکان بوو و یەزدانیش لەگەڵیدا بوو.21زەکەریای کوڕی مەشەلەمیاش دەرگاوانی دەرگای چادری چاوپێکەوتن بوو.22هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران.باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون.23خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا چادری چاوپێکەوتن.24دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور.25دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن.26بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون.27لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون.28هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە.29هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون.30هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە.31مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو.32هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە.33مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون.34ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.35یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.ژنەکەی ناوی مەعکا بوو،36عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب،37گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت،38میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.39نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل.40یۆناتان مەریڤبەعلی بوو،مەریڤبەعلیش میخای بوو.41ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز.42ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو.43مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕەفایای بوو، ڕەفایا ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.44ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.یهكهم ههواڵی ڕۆژان ١٠1فەلەستییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان و پیاوانی ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکان هەڵاتن، ژمارەیەکی زۆریان بە کوژراوی لە کێوی گلبۆع کەوتن.2فەلەستییەکان بە گوڕەوە دوای شاول و کوڕەکانی کەوتن، یۆناتان و ئەبیناداب و مەلکیشوەعی کوڕەکانی شاولیان کوشت.3جەنگەکە لەسەر شاول توندتر بوو، تیرهاوێژەکان دۆزییانەوە و پێکایان.4شاول بە هەڵگری تفاقەکانی گوت: «شمشێرەکەت دەربێنە و بمکوژە، نەوەک ئەو خەتەنەنەکراوانە بێن و سووکایەتیم پێ بکەن.»بەڵام هەڵگری تفاقەکانی ڕازی نەبوو، چونکە زۆر ترسا. جا شاول شمشێرەکەی برد و خۆی بەسەریدا دا.5کاتێک هەڵگری تفاقەکانی بینی شاول مردووە، ئەویش خۆی بەسەر شمشێرەکەیدا دا و مرد.6شاول و هەر سێ کوڕەکەی و هەموو ماڵەکەی پێکەوە مردن.7کاتێک هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی لەناو دۆڵەکەدا بوون، بینییان کە سوپاکە هەڵاتوون و شاول و کوڕەکانی مردوون، شارۆچکەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن، فەلەستییەکانیش هاتن و تێیاندا نیشتەجێ بوون.8بۆ ڕۆژی دوای ئەوە کاتێک فەلەستییەکان بۆ تاڵانکردنی کوژراوەکان هاتن، شاول و کوڕەکانی ئەویان دۆزییەوە لە کێوی گلبۆع کەوتبوون.9ئینجا ڕووتیان کردەوە و کەللەسەر و زرێیەکەیان برد، بە هەموو لایەکدا نێردراویان بۆ خاکی فەلەستییەکان نارد، تاوەکو مژدە بدەنە بتەکانیان و گەلەکەیان.10ئینجا زرێیەکەیان لە پەرستگای خوداوەندەکانیاندا دانا و کەللەسەریشیان لەناو پەرستگای داگۆن هەڵواسی.11کاتێک هەموو دانیشتووانی یاڤێش گلعاد ئەو شتانەیان بیستەوە کە فەلەستییەکان بە شاولیان کردبوو،12هەموو پیاوە دلێرەکانیان هەستان و لاشەکەی شاول و لاشەی کوڕەکانی ئەویان هەڵگرت و هێنایاننە یاڤێش. لەژێر دار بەڕووەکەی یاڤێش ئێسکەکانیان ناشت، حەوت ڕۆژ بەڕۆژوو بوون.13شاول مرد بەهۆی ناپاکییەکەی کە لە بەرامبەر یەزدان کردی، کە فەرمایشتی یەزدانی پەیڕەو نەکرد، تەنانەت پرسوڕای بە نێوانگر کرد بۆ ڕێنمایی و14داوای ڕێنمایی لە یەزدان نەکرد، جا یەزدان کوشتی و پاشایەتییەکەشی دایە دەست داودی کوڕی یەسا....more19minPlay
March 13, 2024یهكهم ههواڵی ڕۆژان پێشەكى، ١: ١ - ٨: ٣٩یهكهم ههواڵی ڕۆژان پێشەكى، ١: ١ - ٨: ٣٩1ئادەم، شیت، ئەنۆش،2قێنان، مەهلەلئێل، یارەد،3حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخو نوح.4کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت.5کوڕەکانی یافەت:گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.6کوڕەکانی گۆمەر:ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.7کوڕەکانی یاڤان:ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.8کوڕەکانی حام:کوش، میسر، پووت و کەنعان.9کوڕەکانی کوش:سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.کوڕەکانی ڕەعما:شەبا و دیدان.10نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو،کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.11میسر باوکیلوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،12پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.13کەنعان باوکی سەیدا بوو،کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،14هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،15حیڤی، عەرقی، سینی،16ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.17کوڕەکانی سام:ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.کوڕەکانی ئارام:عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.18ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،شالەحیش باوکی عێبەر بوو،19عێبەریش دوو کوڕی بوو،یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.20یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح،21هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،22عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،23ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.24سام، ئەرپەکشاد، شالەح،25عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،26سەروگ، ناحۆر، تارەح و27ئەبرام، کە ئیبراهیمە.28کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل.29ئەمانەش نەوەکانیانن:نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام،30میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،31یەتور، نافیش و قێدما،ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.32قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو:زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح.کوڕەکانی یۆقشانیش:شەبا و دیدان.33کوڕەکانی میدیان:عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە.هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.34ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.کوڕەکانی ئیسحاق:عیسۆ و ئیسرائیل.35کوڕەکانی عیسۆ:ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.36کوڕەکانی ئەلیفاز:تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی بوو.37کوڕەکانی ڕەعوئێل:نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.38کوڕەکانی سێعیر:لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.39کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام.تیمنەعیش خوشکی لوتان بوو.40کوڕەکانی شۆڤاڵ:عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.کوڕەکانی چیبعۆن:ئەییا و عەنا.41کوڕەکەی عەنا:دیشۆن.کوڕەکانی دیشۆن:حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.42کوڕەکانی ئێچەر:بلهان، زەعەڤان و عەقان.کوڕەکانی دیشان:عوچ و ئەران.43ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات:بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.44کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.45کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.46کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.47کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.48کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.49کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.50کە بەعلحانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.51ئینجا هەدەدیش مرد.میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون:تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،52ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،53قەنەز، تێمان، میبسار،54مەگدئێل و عیرام.ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.یهكهم ههواڵی ڕۆژان پێشەكى، ٢1ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون،2دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.3کوڕەکانی یەهودا:ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون.ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.4تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو.ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.5کوڕەکانی پێرێز:حەسرۆن و حامول.6کوڕەکانی زەرەح:زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.7کوڕەکەی کەرمی:عاخار کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی برد.8کوڕەکەی ئێیتان:عەزەریا بوو.9حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:یەرەحمێل، ڕام و کالێب.10ڕام عەمینادابی بوو،عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا.11نەحشۆن سەلمۆنی بووو سەلمۆن بۆعەزی بوو،12بۆعەز عوبێدی بووو عوبێد یەسای بوو.13یەسا باوکی ئەمانە بوو:ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب،سێیەمین شیمەعە،14چوارەمین نەتەنێل،پێنجەمین ڕەدەی،15شەشەمین ئۆچەمو حەوتەمین داود.16هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون،چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل.17ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.18کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە:یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن.19کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.20حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.21پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.22سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.23بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون.هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.24پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.25کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا.26یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.27کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:مەعەچ، یامین و عێقەر.28کوڕەکانی ئۆنام:شەمەی و یاداع.کوڕەکانی شەمەی:ناداب و ئەبیشوور.29ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.30کوڕەکانی ناداب:سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.31کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.32کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.33کوڕەکانی یۆناتان:پەلەت و زازا.ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.34شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو.35شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.36عەتەی ناتانی بوو،ناتان زاڤادی بوو،37زاڤاد ئەفلالی بوو،ئەفلال عوبێدی بوو،38عوبێد یێهوی بوو،یێهو عەزەریای بوو،39عەزەریا حەلەچی بوو،حەلەچ ئەلیعاسای بوو،40ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،سیسمەی شەلومی بوو،41شەلوم یەقەمیای بوو ویەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.42کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بووو ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.43کوڕەکانی حەبرۆن:قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع.44شەمەع ڕەحەمی بوو کەباوکی یۆرقاعام بووو ڕاقەم شەمەی بوو.45کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بووو ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو.46هەروەها عێفای کەنیزەی کالێبحاران، مۆچا و گەزێزی بوو،هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.47کوڕەکانی یاهدایڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.48مەعکای کەنیزەی کالێبیش،شەڤەر و تیرحەنای بوو،49هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا،شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعاو کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو.50ئەمانە نەوەی کالێب بوون.کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم،51سەلمای باوکی بێتلەحم و حارێفی باوکی بێتگادێر.52نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و53خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.54نەوەی سەلما:بێتلەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێتیۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان،55هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.یهكهم ههواڵی ڕۆژان پێشەكى، ٣1ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛2سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،3پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.4داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد.5ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.6هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت،7نۆگە، نەفەگ، یافیع،8ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.9هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.10کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،ئاسا کوڕی ئەبیا،یەهۆشافات کوڕی ئاسا،11یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،12ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،یۆتام کوڕی عەزەریا،13ئاحاز کوڕی یۆتام،حەزقیا کوڕی ئاحاز،مەنەشە کوڕی حەزقیا،14ئامۆن کوڕی مەنەشە ویۆشیا کوڕی ئامۆن.15کوڕەکانی یۆشیا:یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،دووەمیان یەهۆیاقیم وسێیەمیان سدقیا وچوارەمیشیان شەلوم بوو.16ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.17نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:شەئەلتیێلی کوڕی،18هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.19کوڕەکانی پەدایا:زروبابل و شیمعی.کوڕەکانی زروبابل:مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان.20هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤحەسەد.21نەوەکانی حەنەنیا:پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.22کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.23کوڕەکانی نەعەریا:ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.24کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.یهكهم ههواڵی ڕۆژان پێشەكى، ٤1نەوەکانی یەهودا:پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.2ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.3ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.4پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێتلەحم بوون.5ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.6نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.7کوڕەکانی حەلا:چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.8قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.9یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»10یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.11کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،12ئەشتۆنیش بێتڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.13کوڕەکانی قەنەز:عۆسنیێل و سەرایا.کوڕەکانی عۆسنیێل:حەتەت و مەعۆنۆتەی.14مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو وسەرایاش یۆئابی بوو،کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.15کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:عیرو، ئێلە و نەعەم.کوڕەکەی ئێلە ناویقەنەز بوو.16کوڕەکانی یەهەلەلئێل:زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.17کوڕەکانی عەزرە:یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن.یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،18ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای،ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.19هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.20کوڕەکانی شیمۆن:ئەمنۆن، ڕینا، بەنحانان و تیلۆن.نەوەکانی یەشعی:زۆحێت و بەنزۆحێت.21کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێتئەشبێعە دەژیان؛22یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.23ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.24نەوەکانی شیمۆن:نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.25شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.26نەوەکانی میشماع:حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.27شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.28لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،29لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،30لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،31لە بێتمەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێتبرئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.32دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون،33لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون.ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.34مەشۆڤاڤ، یەملێک،یۆشای کوڕی ئەمەسیا،35یۆئێل،یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،36هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا،عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و37زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.38ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون.بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،39بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.40ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.41ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.42هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.43لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.یهكهم ههواڵی ڕۆژان پێشەكى، ٥1ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا.2هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو.3کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل:حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.4نەوەکانی یۆئێل:شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا،شیمعی کوڕی گۆگ،5میخا کوڕی شیمعی،ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا،6بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو.7خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە:یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و8بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل.لە عەرۆعێرەوە هەتا نیبۆ و بەعلمەعۆن نیشتەجێ بوون.9بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون.10لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا.11نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە:12لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون.13خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون:میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر.14ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون.15ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو.16جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون.17ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران.18نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون.19جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و20یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست.21هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و22ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون.23نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعلحەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن.24ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەڤیا و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.25بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن.26لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە.یهكهم ههواڵی ڕۆژان پێشەكى، ٦1کوڕەکانی لێڤی:گێرشۆن، قەهات و مەراری.2کوڕەکانی قەهات:عەمرام، یەسهار،......more18minPlay
March 12, 2024ڕۆما ١٦: ١ - ٢٧ڕۆما ١٦: ١ - ٢٧1سەبارەت بە فیبی خوشکمان کە خزمەتکارە لە کڵێسای کەنخریا، ڕاتاندەسپێرم2بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن، بە پێشوازییەک کە شایانی خوشک و برای پیرۆز بێت. لە هەر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمەتی بدەن، چونکە یارمەتی زۆر کەسی دا، بە منیشەوە.3سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا بکەن کە هاوکاری منن لە خزمەتکردنی عیسای مەسیحدا،4ئەوانەی لە پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، تەنها من سوپاسی ئەوانە ناکەم، بەڵکو هەموو کڵێساکانی ناجولەکەکانیش.5سڵاو لەو کڵێسایە بکەن لە ماڵەکەیانە.سڵاو لە ئەپینەتوسی خۆشەویستم بکەن کە نۆبەرەی ئاسیایە بۆ مەسیح.6سڵاو لە مریەم بکەن کە زۆر پێتانەوە ماندوو بوو.7سڵاو لە ئەندرونیکۆس و یونیاسی خزمانم بکەن، کە لەگەڵم بەند کرابوون، ئەوانەی دیارن لەناو نێردراوان و پێش من لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک.8سڵاو لە ئەمپلیاتۆس بکەن، کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا بووە بە هاوڕێیەکی خۆشەویستم.9سڵاو لە ئوربانۆس بکەن کە هاوکارمانە لە خزمەتکردنی مەسیحدا، هەروەها ستاخیسی خۆشەویستم.10سڵاو لە ئەپیڵەس بکەن، ئەوەی کە دڵسۆزی خۆی بۆ مەسیح سەلماند.سڵاو لە ماڵی ئەرستۆبوڵس بکەن.11سڵاو لە هیرودیۆنی خزمم بکەن.سڵاو لەوانە بکەن کە لە ماڵی نێرگزدا لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک.12سڵاو لە خوشکان تریفینا و تریفۆسا بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا ماندوو دەبن.سڵاو لە پەرسیسی خوشکی خۆشەویست بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا زۆر ماندوو دەبێت.13سڵاو لە ڕوفوس بکەن کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا هەڵبژێردراوە، هەروەها لە دایکی کە وەک دایکمە.14سڵاو بکەن لە ئەسینکریتۆس، فلیگۆن، هەرمەس، پەتروباس، هرماس و ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵیانن.15سڵاو بکەن لە فیلۆلۆگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشکەکەی و ئۆلەمپاس و هەموو ئەو خەڵکە پیرۆزەی خودا کە لەگەڵیانن.16بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن.هەموو کڵێساکانی مەسیح سڵاوتان لێدەکەن.17ئەی خوشک و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، ئاگاتان لەوانە بێت کە ناکۆکی و کۆسپ دەنێنەوە، بە پێچەوانەی ئەو فێرکردنەی فێری بوون. لێیان دوور بکەونەوە.18ئەو کەسانەی بەم شێوەیەن خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان ناکەن، بەڵکو خزمەتی سکی خۆیان دەکەن، بە قسەی خۆش و زمانلووسی دڵی ساکارەکان هەڵدەخەڵەتێنن.19هەروەها هەواڵی ملکەچیتان بۆ خودا بە هەمووان گەیشتووە، بۆیە پێتان دڵخۆشم، بەڵام دەمەوێت لە چاکە دانا بن و لە خراپە بێبەری بن.20خودای ئاشتی بەم زووانە شەیتان لەژێر پێتان پان دەکاتەوە.با نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.21تیمۆساوسی هاوکارم سڵاوتان لێدەکات، هەروەها لوکیۆس و یاسون و سۆسیپاتەری خزمانم.22من، تەرتیۆس، نووسەری ئەم نامەیەم، بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە سڵاوتان لێدەکەم.23گایۆس کە خانەخوێی من و هەموو کڵێسایە سڵاوتان لێدەکات.ئەراستۆسی خەزنەداری شار و کوارتۆسی برا سڵاوتان لێدەکەن.[24با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.]25شکۆمەندی بۆ ئەو خودایەی کە توانای هەیە بتانچەسپێنێت بەگوێرەی مزگێنییەکەم و جاڕدانی عیسای مەسیح، بەگوێرەی ئاشکراکردنی ئەو نهێنییەی لە کاتە ئەزەلییەکانەوە بە شاراوەیی مابووەوە،26بەڵام ئێستا لە ڕێگەی نووسراوی پێغەمبەرانەوە، بەگوێرەی ڕاسپاردەی خودای هەمیشەیی، ئاشکرا و زانراو بووە تاکو هەموو نەتەوەکان باوەڕ بە خودا بهێنن و گوێڕایەڵی بن،27هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ تاقە خودای دانا، بەهۆی عیسای مەسیحەوە! ئامین....more21minPlay
March 11, 2024ڕۆما ١٥: ٢٥ - ٣٣ڕۆما ١٥: ٢٥ - ٣٣25بەڵام ئێستا دەچمە ئۆرشەلیم تاکو خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا بکەم.26باوەڕدارانی مەکدۆنی و ئەخایا پێیان خۆش بوو هەندێک بەخشین بۆ هەژاران لەنێو گەلی پیرۆزی خودا لە ئۆرشەلیم کۆبکەنەوە.27ئەوان بە خۆشییەوە بڕیاریان دا، لە ڕاستیشدا ئەمە ئەرکێک بوو لەسەریان، چونکە باوەڕدارە جولەکەکان بەرەکەتی ڕۆحییان پێشکەش بە ناجولەکەکان کردبوو. لەبەر ئەوە ئەرکی باوەڕدارە ناجولەکەکانە کە بە شتە ماددییەکان یارمەتی باوەڕدارە جولەکەکان بدەن.28بۆیە، کاتێک ئەمەم تەواو کرد و ئەم بەرهەمەم بۆ مۆرکردن، لەسەر ڕێگام بۆ ئیسپانیا، سەردانتان دەکەم.29دەزانم کە بێمە لاتان، بە پڕیی بەرەکەتی مەسیحەوە دێم.30ئێستاش ئەی خوشک و برایان لێتان دەپاڕێمەوە، لەبەر عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و بە خۆشەویستی ڕۆحی پیرۆز، لەگەڵم تێبکۆشن لە نوێژەکان بۆ خودا لە پێناوی من،31تاکو لەدەست بێباوەڕانی یەهودیا ڕزگاربم، هەروەها تاکو خزمەتەکەم بۆ ئۆرشەلیم لەلای گەلی پیرۆزی خودا پەسەندکراو بێت،32بۆ ئەوەی بە خواستی خودا بە دڵشادییەوە بێمە لاتان و لەگەڵتان پشوو بدەم.33خودای ئاشتی لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین....more18minPlay
March 10, 2024ڕۆما ١٥: ١٧ - ٢٥ڕۆما ١٥: ١٧ - ٢٥17لەبەر ئەوە بەهۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم.18ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار،19بە هێزی نیشانە و پەرجوو، بە هێزی ڕۆحی خودا. تەنانەت لە ئۆرشەلیم و دەوروپشتی تاکو ئیللیریکوم، بە تەواوی مزگێنیی مەسیحم ڕاگەیاند.20بۆیە ئامانجی بەرزم ئەوە بووە کە مزگێنی بدەمە ئەو شوێنەی کە ناوی مەسیحی تێدا نەهێنراوە، تاکو لەسەر بناغەی یەکێکی دیکە بنیاد نەنێم.21بەڵام وەک نووسراوە:﴿ئەوانەی باسی ئەویان بۆ نەکرابوو دەبینن،ئەوانەی نەیانبیستبوو تێدەگەن.﴾22لەبەر ئەمەش بوو چەندین جار ڕێم لێ دەگیرا بێمە لاتان.23ئێستا لەم ناوچانە شوێن نەماوە ئیشی لێ بکەم و لەبەر ئەوەی کە ساڵانێکی زۆرە پەرۆشم بێمە لاتان،24دەمەوێ لە کاتی ڕۆیشتنم بۆ ئیسپانیا سەردانتان بکەم. هیوادارم بەلاتاندا تێپەڕم و بتانبینم، دوای ئەوەی چێژم لە بینینتان وەرگرت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت، ئومێدەوارم بۆ ئەوێم بەڕێبکەن.25بەڵام ئێستا دەچمە ئۆرشەلیم تاکو خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا بکەم....more19minPlay
March 09, 2024ڕۆما ١٥: ٤ - ١٦ڕۆما ١٥: ٤ - ١٦4چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.5با خودای دانبەخۆداگرتن و هاندان لەنێو خۆتان ڕێککەوتنی بیروڕاتان بداتێ بەگوێرەی بیری عیسای مەسیح،6تاکو بە یەک دڵ و بە یەک دەنگ ستایشی خودا بکەن کە باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە.7بۆیە هەر وەک چۆن مەسیح پێشوازی لێکردین، ئێوەش بۆ شکۆمەندیی خودا، پێشوازی لە یەکتری بکەن.8من پێتان دەڵێم، مەسیح لەبەر ڕاستی خودا بوو بە خزمەتکاری جولەکەکان، تاکو ئەو بەڵێنانەی بۆ باوکانە بیانچەسپێنێت،9هەروەها تاکو نەتەوەکان ستایشی خودا بکەن لەبەر بەزەییەکەی، وەک نووسراوە:﴿لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.﴾10دیسان دەفەرموێ:﴿ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن.﴾11هەروەها:﴿ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن!﴾12دیسان ئیشایا دەڵێت:﴿ڕەگی یەسا دەردەکەوێت،ئەوەی بۆ فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان هەڵدەستێتەوە،ئومێدی نەتەوەکان بەو دەبێت.﴾13با خودای هیوا بە هەموو خۆشی و ئاشتییەک لە باوەڕدا پڕتان بکات، تاکو بە هێزی ڕۆحی پیرۆز سەرڕێژ بن لە هیوا.14خوشک و براکانم، خۆم دڵنیام کە ئێوە پڕن لە چاکە، پڕن لە زانیاری، تواناتان هەیە ئامۆژگاری یەکتری بکەن.15بەڵام دەربارەی هەندێک خاڵ ئازایانەتر بۆم نووسیون، وەک بەیادهێنانەوەتان، لەبەر ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم،16تاکو ببمە خزمەتکاری عیسای مەسیح بۆ نەتەوەکان، وەک کاهین لە ئەرکی ڕاگەیاندنی مزگێنیی خودا، تاکو قوربانی نەتەوەکان پەسەندکراو بێت، بە ڕۆحی پیرۆز پیرۆزکراو بێت....more19minPlay
March 08, 2024ڕۆما ١٤: ١٨ - ١٥: ٣ڕۆما ١٤: ١٨ - ١٥: ٣18هەرکەسێک بەم شێوەیە خزمەتی مەسیح بکات، جێگای ڕەزامەندی خودا دەبێت و خەڵکیش متمانەی پێ دەکەن.19کەواتە با تێبکۆشین لە پێناوی ئەوەی بەرەو ئاشتی و بنیادنانی یەکترمان دەبات.20لە پێناوی خۆراک کاری خودا وێران مەکە. هەموو شتەکان پاکن، بەڵام خراپە ئەگەر بێتو کەسێک بە خواردنیی ببێتە کۆسپ بۆ کەسێکی دیکە.21باشە گۆشت نەخۆیت و شەراب نەخۆیتەوە و شتێک نەکەیت ببێتە هۆکاری کەوتنی خوشکەکەت یان براکەت.22ئەو باوەڕەی هەتە، با لەبەردەم خودا بۆ خۆت بێت. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی خۆی تاوانبار ناکات لەو شتەی کە پەسەندی دەکات.23بەڵام ئەوەی گومان بکات، ئەگەر بخوات تاوانبار دەکرێت، چونکە لە باوەڕەوە نییە. هەر شتێک لە باوەڕەوە نەبێت گوناهە.ڕۆما ١٥1بەڵام ئێمەی بەهێز لەسەرمانە بەرگەی کەموکوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نەکەین.2با هەر یەک لە ئێمە نزیکەکەی بۆ چاکە ڕازی بکات لە پێناوی بنیادنان.3تەنانەت مەسیحیش بیری لە خۆشیی خۆی نەکردەوە، بەڵکو وەک نووسراوە: ﴿جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من.﴾...more17minPlay
March 07, 2024ڕۆما ١٤: ٥ - ١٧ڕۆما ١٤: ٥ - ١٧5کەسێک ڕۆژێک لە ڕۆژێکی دیکە بە پیرۆزتر دادەنێت، کەسێکی دیکە هەموو ڕۆژێک لەبەرچاو دەگرێت. با هەریەکە لە بیروڕای خۆی دڵنیابێت.6ئەوەی بایەخ بە ڕۆژ دەدات، لەبەر یەزدان بایەخی پێ دەدات. ئەوەی گوشت دەخوات، لەبەر یەزدان دەیخوات، چونکە سوپاسی خودا دەکات. ئەوەش کە ناخوات، لەبەر یەزدان ناخوات و سوپاسی خودا دەکات،7لەبەر ئەوەی کەسمان بۆ خۆی ناژیێت، کەسیش بۆ خۆی نامرێت.8لەبەر ئەوەی ئەگەر بژین بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ دەژین، ئەگەر بشمرین لە پێناوی ئەو دەمرین. کەواتە بژین یان بمرین، ئێمە هی مەسیحین.9هەر لەبەر ئەم هۆیە مەسیح مرد و زیندووبووەوە تاکو ببێتە گەورەی زیندووان و مردووان.10ئیتر تۆ بۆچی خوشکت یان براکەت تاوانبار دەکەیت؟ یان بۆچی سووکایەتییان پێ دەکەیت؟ چونکە هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی خودا ڕادەوەستین،11چونکە نووسراوە:﴿یەزدان دەفەرموێ: بە گیانی خۆم،هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دادەدات،هەموو زمانێک دان بە خودا دەنێت.﴾12کەواتە، هەریەک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بداتە خودا.13لەبەر ئەوە ئیتر با یەکتری تاوانبار نەکەین، بەڵکو باشترە ئەم بڕیارە بدەن: کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم خوشک یان برا دانەنرێت.14بەهۆی عیسای خاوەن شکۆوە دەزانم و دڵنیام کە هیچ شتێک لە خۆیدا گڵاو نییە، بەڵام ئەگەر کەسێک بە گڵاوی بزانێت، ئەوە تەنها لە لای ئەو کەسە گڵاوە.15ئەگەر بەهۆی خۆراکەوە خوشک یان براکەت دڵتەنگ بێت، ئیتر بەگوێرەی خۆشەویستی ناژیت. بەهۆی خۆراکەوە ئەو کەسە لەناو مەبە کە مەسیح لە پێناویدا مردووە.16مەهێڵن خەڵکی بە خراپە باسی شتێک بکات کە بۆ ئێوە چاکە،17چونکە پاشایەتی خودا خواردن و خواردنەوە نییە، بەڵکو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییە لە ڕۆحی پیرۆزدا....more19minPlay
March 06, 2024ڕۆما ١٤: ١ - ٤ڕۆما ١٤: ١ - ٤1ئەوەی لە باوەڕدا لاوازە پێشوازیی لێ بکەن، بەبێ حوکمدانی بیروڕاکان.2هەیە باوەڕی بەوەیە هەموو شتێک بخوات، بەڵام ئەوەی باوەڕی لاوازە تەنها سەوزە دەخوات.3با بخۆر سووکایەتی بە نەخۆر نەکات، نەخۆریش بخۆر تاوانبار نەکات، چونکە خودا پێشوازی لێکردووە.4تۆ کێی تاکو خزمەتکاری کەسێکی دیکە حوکم بدەیت؟ سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی خزمەتکار لە خزمەتەکەیدا پەیوەندی بە گەورەکەیەوە هەیە، بەڵام سەردەکەوێت، چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ دەتوانێت سەریبخات....more18minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.