Blingo

گەورەترین دزیی ئۆتۆمبێل چۆن و لە کوێ ڕووی دا؟


Listen Later

لە تەواوی دنیا دزی ئۆتۆمبێل دەکرێ. هەندێ جێ زیاتر و لە هەندێ جێگا کەمترە. جاری وایە ڕێکۆڕدی زۆر گەورەش لێ دراوە لەو بابەتە. بۆ نموونە ئەگەر فیلمی دزی لە شێست چرکەتان دیتبێ (Gone in 60 Seconds)، باندێکی دزی ئۆتۆمبێل لە کەلیفۆرنیا دەبێ لە ماوەی هەفتا و دوو کاتژمێر پەنجا ئۆتۆمبێل بدزن، هۆیەکەشی مەرجەکانی نێوان کەسانی ئەو باندە بوو. بەڵام دزینی ئەو ئۆتۆمبێلە بەنرخانە و لەو قەبارە گەورەیەدا لە بەرانبەر گەورەترین دزی مێژووی ئۆتۆمبێل هەر هیچ نیە.

ئەو کورتە فیلمە سەبارەت بە گەورەترین دزی ئۆتۆمبێلە لە مێژوودا.

کۆریای باکوور که دەزانن کوێیە! وڵاتێکی کمۆنیستی کە نزیکەی بیست و پێنج ملوێن کەس جەماوەرەکەیێتی بەڵام لەچاو ئەو جەماوەرە تەنیا سی هەزار ئۆتۆمبێل لەو وڵاتە هەیە کە زۆربەی ئەو سی هەزارەش هەر لە پایەتەختن و دیسان ڕێژەیێکی زۆری دیکەش لەو ئۆتۆمبێلانە، ئۆتۆمبێلی نیزامی و چەکدارین. ئێستا ئەگەر بمانهەوێ کۆریای باکوور لەگەڵ وڵاتێکی دی بەراورد کەین، ئەوە وڵاتی تایوانە. چونکوو ئەویش نزیکەی بیست و سێ/بیست و چوار ملوێن جەماوەرەکەیێتی. بەڕای ئێوە ئەم وڵاتە چەن ئۆتۆمبێلی هەیە؟ زیاتر لە هەشت و نیو ملوێن. لێرە بۆمان دەردەکەوێ کە وڵاتی کۆریای باکوور چەندە ئۆتۆمبێلی کەمە.

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar