Blingo

هەکەرێک کە وڵاتان و بانک و کۆمپانیاکانی جیهانی تووشی مەترسی کردوە


Listen Later

کاتێک بیر لە دزانی زۆر لێزان و شارەزا دەکەیەوە کە ناویان لە مێژوودا تۆمارکراوە و ماوەتەوە کەسانێک وەک جان دیلینجێر(Jon Dillinger) و جێسی جێیمز (Jesse James) بە مێشکت دادێت. بۆ نموونە جێسی جێیمز کە لە سەدەی 19 دا زۆر شارەزای دزی کردن لە بانک بوو، لە نێوان ساڵەکانی 1860هەتا 1882 بە چەکەوە دەچێتە ناو بانکەکان و لەو ماوەیە دا دەتوانێت20بانک تاڵان بکات و 200هەزار دۆلار بدزێت . ژمێرەری ئاوسان کە پێی دەوترێت INFLATION CALCULATOR . کاتێک ڕێکەوتی لەسەر دەنووسی پێت دەڵێت یەک دۆلاری ئەودەم چەند دۆلاری ئێستا نرخی هەیە. نرخی یەک دۆلاری ساڵی 1860، 32دۆلاری ئەمڕۆیە، کەوابوو جێسی جێیمز نزیکەی 6,500,000 دۆلار بە نرخی ئەمڕۆی دزیوە. بەڵام بەهێزترین دزی سەردەمی ئەمڕۆ، دزی نێو تۆرەکۆمەڵایەتییەکانن . ئەو هەکەرانەی ملوێن ملوێن دەدزن و زۆربەیان نەناسراون. لە کۆنەوە وتوویانە دزێک، دزی لە دزێک بکات، شادزە. ئەو هاوڕێیەشمان کارەکەی وەهابوو کە هەکەرەکانی تری هەک دەکرد.هاککەرێکی شاراوە لە جیهاندا

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar