Blingo

هەڵە گەورەکانی کە مرۆڤ لە سەردەمی نوێ دا کردی


Listen Later

هەڵەکانی مرۆڤ 2

بۆ سەرەتا لەو کەشتیەوە دەست پێ دەکەین. بەناوبانگترین کەشتی مێژوو؛تایتانیک!

کاتێک لە ساڵی ١٩١٢دا بڕیار وابوو تایتانیک بۆ لای ئەمریکا وەڕێ کەوێ و ڕێگاکەی دیاری کرا، لە هەر لایەکەوە ئاگادار دەکرایەوە کە ڕێگایەک کە ئەو کەشتیە دەیهەوێ پێیدا بڕوات زۆر مەترسیدارە و پڕیەتی لە شاخی سەهۆڵی.کاتێک کۆتا گەشتیار سواری کەشتی تایتانیک بوو و ئامادەی ڕۆیشتن بوو بۆ ناو زەریا، تەلەگراف دوای تەلەگراف تایتانیکیان ئاگادار دەکردەوە کە بەو ڕێگایەدا مەڕۆ؛ پڕیەتی لە شاخی سەهۆڵی! یەکێک لە ئاگادارکردنەوەکان ئەو پیاوە دەینارد.کاپتن ئارتور ڕۆستۆن کە کاپتنی کەشتی کارپاتیا بوو. سەرەڕای تەواوی ئاگادارکردنەوەکان کاپتنی تایتانیک کەسێکی لەخۆبایی و خۆویست بوو و لە وەڵامدا دەیگووت ئەو کەشتیە لەو کەشتیانە نییە کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە. ئێوە وادەزانن ئەو کەشتیەش وەک کەشتیە تێکشکاوەکانی ژێر لاقی خۆتانە بەڵام نە!

ئەوە تایتانیکە تایتانیک. دەزانن بە چ بەناوبانگە!؟ بەوەی کە نوقم نابێت!

کاپتن سمیت ئەوەندە خۆپەرست بوو کە تەنانەت بە شێوەیەکی ئاسایی و ڕێک و پێکیش وەڵامی تەلەگرافەکانی نەدەدایەوە و هەندێ جار لە وەڵامدا دەیگووت بێدەنگ بن! ئیدی خۆتان دەزانن کە ملی ڕێگا دەگرێ و لە نیوەی ڕێگا خۆ لە شاخێکی سەهۆڵی دەدات و نوقم دەبێ و کاپتن سمیتیش بێدەنگ دەبێ. ئەوە هەڵەیەک بوو کە لەسەر خۆویستی و خۆ بە زل زانین ڕووی دا. هەڵبەت باشە کە بزانن خۆپەرستی هۆکاری زۆرێک لە هەڵە گەورەکانی جیهانە. هەموو کات مرۆڤە خۆپەرەستەکانن کە هەڵە دەکەن؛ بۆ نمونە ناپێلئۆن ئەوەندە کە خۆپەرست بوو کە وڵاتی ڕوسیای بە کەم زانی. هەڵبەت خۆپەرستی ناپێلئۆن بێ جێ نەبوو چۆن سوپای ڕوسیا نەبوو کە ناپێلئۆنی دۆڕاند بەلکوو کەش و هەوای ساردی ڕوسیا بوو؛ ڕێک وەک شەڕی جیهانی دووهەم کە مێژوو خۆی دووپات کردەوە!

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar