Blingo

هێڵی شەمەندەفەری سیبری چۆن ڕوسیای تێزاری لێک هەڵوەشاند؟


Listen Later

گەورەترین گۆڕانکاریی مێژووی مرۆڤایەتی


شۆڕشی پیشەسازی، یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوو. پێویستە بزانن کە یەکێک لە ڕوکنە گرنگەکانی شۆڕشی پیشەسازی، هێڵی ئاسنین بوو کە خەریکی گۆڕینی جیهان بوو. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا ئەمریکا و ئەوروپا دەستیان کرد بە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر بە هەموو ئاراستەکان. بەڵام لەناکاو ئەمریکا وەپێش ئەوروپا کەوت. چونکە زەوییەکی فراوان و کەسانی وەک کۆرنێلیۆس ڤاندێربیڵت و دواتر جەیپی مۆرگانیان هەبوو کە هێڵی ئاسنی ئەمریکایان گەیاندە لوتکە. ئەمەش وای کرد تەواوی پارەزەوی ئەمریکای باکوور بەیەکەوە بلکێ و ببەسترێتەوە. ئەی ڕووسەکان لەو ساڵانەدا خەریک چی بوون؟ ئەوانیش هێڵی ئاسنین دروست دەکەن؟ نەخێر.


Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar