Sign up to save your podcasts
Or

جەنگاوەرانی ئەفسانەیی
بە درێژایی مێژوو چیرۆکی زۆر لەسەر کۆمەڵگا جەنگاوەرەکان و سوپای لێهاتووەکانی حکومەتە گەورەکانی جیهان نووسراون کە تا ئەمڕۆش ناوی ئەم جەنگاوەرانە لەسەر زمانن. بەڵام وەرن با ترسی جووتیارێک کە لە سەدەی 10ـی زایینیدا لە کەناراوەکانی باکووری ئەوروپا ژیاوە، بیخەینە بەرچاومان. کەشوهەوایەکی سارد، برسیایەتی، شەڕی بێکۆتایی، ڕەنگە هێرشی ئاژەڵە کێوییەکان. دەبێت دان بەوەدا بنێم کە دۆخێکی ترسهێنەرە. لەم ڤیدیۆیەدا دەمەوێت باسی جەنگاوەرانی ئەفسانەییتان بۆ بکەم.
جەنگاوەرانی سامورایی:
وشەی سامورایی لە زمانی ژاپۆنی کۆن بە واتای خزمەتکردنە. ئەم جەنگاوەرانە شەڕ و فەلسەفەیان تێکەڵ کرد و ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بەسەر برد. ساموراییەکان لە کاتی شەڕدا شمشێری خۆیان بەکار دەهێنا. ئەوان پێیان وابوو شمشێر ڕۆحی هەیە و ناویان لەسەر شمشێرەکانی خۆیان دادەنا. جگە لە شمشێر، ڕم و تیروکەوانیشیان بەکار دەهێنا و هەروەها فێری لێهاتوویی شەڕکردن بەبێ چەک ببوون. بۆ شەڕی چەکداری یان بێ چەک، هونەری جەنگی جوجوسۆیان بەکار دەهێنا کە تا ئێستاش بوونی هەیە.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
By Navid Vahabiazarجەنگاوەرانی ئەفسانەیی