Sign up to save your podcasts
Or
میرزا سەعید کوڕی وەهاب، کوڕی حاجی حەسەن کە سەر بە یەکێک لە بنەماڵە کۆنەکانی مهاباد بوو، لە ڕۆژی 25 پووشپەڕی ساڵی1318 هەتاوی لە گەڕەکی پامناری تاران، کوڕێکی دەبێ کە بە عەلی نێودێری دەکا، عەلی دەبێتە برای سێ خوشکان.
میرزا سەعید بە هۆی کاروباری بازەگانی ئەو شارەوشار دەکا و پاش چەند ساڵ نیشتەجێبوون لە تاران و کەرەج بەرەو هەمەدان دەبێتەوە و هەر لەو شارە عەلی وەبەر خوێندن دەنێ. دوو پۆلی سەرەتایی بە زیرەکییەکی بەرچاو دەخوێنێ و پاشان میرزا سەعیدی بابی لە ساڵی 1325 بە ماڵەوە دەگەڕێتەوە مهاباد. عەلی تا پۆلی شەشی سەرەتایی لە مهاباد دەخوێنێ و دواتر دەچێتە تاران درێژە بە خوێندن دەدا، دوای ساڵێک دەگەڕێتەوە مهاباد و تا وەرگرتنی دیپڵۆم لە قوتابخانەی محەمەد ڕەزا شاە دەخوێنێ.
لە ساڵی 1338 دەچێتە زانستگەی تاران و لە بەشی ماف و زانیارییەکانی سیاسی دەست بە خوێندن دەکا و هەر لەوێش دەگەڵ ڕووناکبیرانی کورد یەک دەگرێ و هەستی کوردایەتی بەرەو تێکۆشانی سیاسی هانی دەدا. لە ساڵی 1344 پاش مانگرتنێکی خوێندکارانی زانستگای تاران دەگەڵ تاقمێک لە هاوڕێیانی دەخرێتە زیندان.
دوای ئازادبوون درێژە بە خوێندنەکەی دەدا و کارناسی ماف(لیسانسی حقوق) وەردەگرێ و لە وەزارەتی نێوخۆ دادەمەزرێ و وەک فەرمانبەر لە چەند شاری ئێران و کوردستان درێژەی بە ژیان داوە بەڵام بە هۆی پێشینەی سیاسی شارەوشاری پێ دەکرێ و دوور دەخرێتەوە.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.