Blingo

ژیاننامەی مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکانی کوردستان


Listen Later

لە دوای کودتای 14ـی تەمووزی 1958 له شارەزوور گیراوە و خراوەتە بەندیخانەی شاری عەمار لە باشووری عیراق. بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی 1961 لە ترسی دەسەڵاتی عیراق چۆتەوە مەریوان.

قانع غەزەل و قەسیدەی ئاسایی شێعری کلاسیکی زۆرە و لەڕووی ڕوخسارەوە ژانر و بابەتەکانی پاراستووە. هەردوو جۆری کێشی عەرووزی و سیلابی خۆماڵی بەکار هێناوە و له بەحرەکانی عەرووزدا دەوڵەمەندە.

لەڕووی ناوەڕۆکیش ئاسۆی شێعری قانع فراوانە، گەلێ لایەنی گرنگی ژیانیی مرۆڤی گرتۆتەوە. وەکوو شاعیرانی دیکە مەبەستی سەرەکیی شێعری قانع دڵداری و کوردایەتی و وێنەگرتنی ژیانی نالەباری کۆمەڵە.

لەوەوە دەرباز بووە بۆ هەندێ دیاردەی گەورە و بچووک و وەکوو شاعیرێک توانیوێتی هونەرێکی لێ دروست بکات و وەکوو کارێکی ئەدەبی پڕ لە جوانکاری بکەوێتە بەر گوێی خوێنەر.

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar