Blingo

ژیاننامەی یەڵماز گونەی باوکی سینەمای کوردی!!


Listen Later

هونەرمەندی سینەماکار یەڵماز گونەی یەکێکە لە ناسراوترین دەرهێنەر و ئەکتەرەکانی کورد کە بەهۆی بیرو بۆچوونەکانی لەسەر مرۆڤایەتی و داکۆکیکردنی لە مافی کورد چەندین ساڵی ژیانی لە زینداندا بەسەر برد.

گۆنەی بە باوکی سینەمای کوردی ناسراوە و لە فیلمەکانیدا چەوسانەوە و زۆرداری دژی کوردانی باکوور دەخاتە بەرچاو.

دوای ئەو کودەتا سەربازیەی لەساڵی 1971 لەتورکیادا ڕووی دا، یەڵماز لەسەر ئەو بۆچوونە جیاوازانەی هەیبوو دووبارە ساڵ و نیوێکی ژیانی لە بەندیخانەدا بەسەر برد.


پاش هاتنە دەرەوەی لە بەندینخانە گونەی توانی لە ساڵی 1974 هەردوو فیلمی (هاوڕێ) و (هەژاران)ـی بە ئەنجام بگەیێنێت، هەر هەمان ساڵ و پاش ماوەیەکی کەم دوای ئەم فیلمانە جارێکی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک خرایە بەندیخانەوه، سەرەڕای ئەوەی گونەی ئەو تۆمەتەی بەتوندی ڕەت کردەوه، بەڵام دادگای تورکیا ١٩ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاند.

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar