Sign up to save your podcasts
Or
کەربۆن، ماکی شەشەم کە ژیانی پێک هێنا
کەربۆن پێکهاتەی شەشەمە لە خشتی خولگەیی{جدول تناوبی} و لەوانەیە بیستبێتان کە ماکی ژیانە. بەڵام ئەمە واتای چییە؟ و کەربۆن چ پەیوەندییەکی هەیە بە ژیان؟ هەر ئەتۆمێک لە پرۆتۆن کە بارگەی ئەرینی هەیە، نۆترۆن کە بێبارگەیە و لە ئێلێکترۆن کە بارگەی نەرینی هەیە، ساز بووە. ژمارەی هەر ماک لە خشتەی خولگەیی لەسەر بنەمای ژمارەی پرۆتۆنەکانیانە. بۆ نموونە هێلیۆم دوو پرۆتۆنی هەیە و ماکی دووهەمە، لیتیۆم ماکی سێهەمە واتە سێ پرۆتۆنی هەیە و ماکەکانی دیکەش هەر بەم چەشنە. باشە که بزانن ماکی یەکەم لەم خشتەیە کە هیدرۆجێنە هەفتاوپێنج لە سەتی گەردوون لەو پێک هاتووه، یانی فراوانترین ماکی جیهانە.
بێینەوه سەر ماکی کەربۆن کە شەش پرۆتۆنی هەیە و ماکی شەشەمە لە خشتی خولگەیی.
جا با بزانین کەربۆن چۆناوچۆن ساز کراوە و له چی پێک هاتووە؟
ئەوجار با بگەڕێینەوە سەر هیدرۆجێن کە کوتمان سادەترین ئەتۆمی دنیایە. کاتێک ئەتۆمەکانی هیدرۆجێن له گوشاردا بن شتێکی سەیر لە گەردوون پێک دێ کە پێی دەڵەین ئەستێرە، خۆریش هەر ئەستێرەیە. کاتێک ئەتۆمەکانی هیدرۆجێن ئەستێرەیەک ساز دەکەن بە جورێک دەگوشرێن کە نۆترۆن و پرۆتۆنەکانی ئەو ماکە بە یەکەوە دەلکێن و ماک و پێکهاتەی دیکەی لێ ساز دەکرێ وەکوو ماکی ئاسن کە ئەویش لەو جموجۆڵەی ئەستێرە ساز دەبێت. بەڵام گرینگترین ماکێک کە ساز دەبێ کەربۆنە
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.