لە بەرنامەی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت حکومەتەکەی پابەندە بە ڕێگەگرتن لەوەی خاکی وڵاتەکەی بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ. پەنتاگۆن دەڵێت هێرشی ئاسمانی و هەڕەشەی هێرشی زەمینی لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر باکوری سوریا کاردەکاتە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش.