Blingo

خوێ بۆ ئەوەندە بۆ خەڵکی جیهان گرینگە؟


Listen Later

خوێ تەنیا بۆ خۆشتام کردنی خواردنەکان بەکار نەهاتووە بەڵکوو شتێکی دژە پیسی و خەرابوون بووە. کاتی خۆی کە سەهۆڵدان و سەلاجە بوونی نەبوە. شتی خوادەمەنیان دەگەڵ خوێ تێکەڵ دەکرد، ماوەیەکی زۆر ڕادەگیرا. بۆ نموونە ماسیەک کە لە خوێی دەگرن ئیتر بۆگەن نابێت ، بەهۆی ئەوەی خوێ ئاوەکەی هەڵدەمژێت و وشکی دەکاتەوە، کاتێک شتی خواردەمەنی ئاوی تێدا نەمێنێت، میکرۆب گەشە ناکات و بۆگەن نابێت. کاتی خۆی گۆشتیان هەر بەوشێوەیە هەڵدەگرت . هەڵبەت ئێستاش ئەو شێوازە لە جیھاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بەڵام بە بێ خوێ. ئەوان گۆشتەکان وشک دەکەن ،جێرکی jerky دروست دەکەن و بە ماوەیەکی زۆر بێ ئەوەی گۆشتەکان خەرا بن دەمێننەوە. خوێ تا ڕادەیەک بۆ جەستە پێویستە. ئەگەر خوێی جەستە کەم بێتەوە مرۆڤ تووشی سەرئێشە، هێڵنج دان و بێ هێزی دەبێت. بەڵام خوێی جەستە کە زۆر بێت مرۆڤ تووشی گۆشاری خوێن دەبێت ، گوشاری خوێنیش بۆخۆتان دەزانن ئیتر، دەتوانێت کێشەیەکی زۆر لە جەستە دا دروست بکات ،

لە ئێستا دا کە خوێمان پێویست بوو دەچین و لە دووکان دەیکڕین و بەگشتیش لە شتی دیکە هەرزانترە ، بەڵام هەمووکات بەوشێوەیە نەبووە ، کاتی خۆی لە زۆر شوێنی جیهان خوێ وەدەست نەکەوتووە و دەبوایە لە شوێنی تر ڕا گوێستبایانەوە بۆ ئەوێ . ئەو کەسانەی لە نزیک دەریاکان دەژین دەتوانن ئاوی دەریا بکەن بە هەڵم و خوێی لێ بگرن ، کەسانی تریش کە لە نزیک شۆرەکات و وشکارۆیەکان دەژین خوێ وەدەست دێنن. بەڵام شوێنەکانی تر لە جیھان چی؟ پێویست بوو خوێ لە شوێنەکانی تری جیھان بهێنن و زۆر گران دەکەوت بۆیان. کڕینی خوێ بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە ئەستەم بوو. خەڵکی چین زۆریان نەبوونی خوێی چێشتوە، هەر بۆیە لە ئاوی دەریا خوێیان دەگرت ، هەڵبەت بە شێوەی ئاسایی نا ، ئەوان کارخانەیان هەبوو. 4700 ساڵ لەمەوبەر ئەوان کارخانەیان هەبوو کە ئاوی دەریایان لە مەنەجەڵی گەورە دا دەکوڵاند و خوێیان لێ دەگرت و لە سەرانسەری چین دەیانفرۆشتەوە. یەکەمین داهاتانەی جیهان لەو سەردەمەدا لە چین وەدیهات کە لەسەر خوێ دانرا. لەو سەردەمەدا ئابووری چین گرێ دراوی خوێ بووە.


Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar