کێوی قاف لە زۆربەی ئایینەکان و کتێبە مێژووییەکان باسی لێکراوە. لای یۆنانییەکان بە کێوی ئۆلەمپیوس یان ئۆلەمپ دەناسرا و پێیان پیرۆز بوو چونکە شوێنی نیشتەجێ بوونی خواکانیان بوو. لای هێندووەکان بە نێو کێوی موومیر یان مەرڤ باسی لێکراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی چوار دانە لە خواکانیان بێرەهما، شیوا، ویشنۆ و دیوایە. لە نێو موسڵمانەکانیش دا بەم جۆرە پێناسە کراوە کە کێوی قاف چوار دەوری دونیای گرتووە.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.