"بەخێربێن بۆ کوردەوار! لەم پۆدکاستەدا پێکەوە گەشتێک دەکەین بۆ ناو ڕەنگە ڕەسەنەکانی کلتوور و مێژووی کوردی. لە کوردەوار بە بۆن و جەژن و بابەتە پیرۆز و یادیگەرییە مێژوویییەکانی کوردەواریدا دەچینەوە و حەول دەدین ئەم بۆنانە بەرز رابگرین. لە هەر ئاڵقەیەکدا باس لە بۆنە، هێما، نەزیلە یان بابەتێکی ئەدەبی زارەکی کورد دەکەین تا کولتوور و فۆلکلۆری کوردی باشتر بناسین و پەرە بە هەست و بیری نەتەوەیی هاوبەش بدەین. ...
"ئەم پۆدکاستە لە لایەن ناوەندی ڕێگا پێشکێشی بیسەران دەکرێ و بەرهەمی هاوبەشی تیمی ڕێگا و نووسەرانی کوردە. وەک سەرەتای ئەم پڕۆژە و ڕێگا دوور و درێژە، سپاسی تاهیر قاسمی و ڕەند زارعی دەکەین کە لە ئامادەکاری بۆ تەوەرەکانی ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەری ناوەندی ڕێگان. هەروەها هەر لێرەوە داوا لە کەسانی شارەزا لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە بۆنە و جێژنە کوردییەکان دەکەین تا بۆ هاوکاری و بەشداریکردن لەم پڕۆژەیەدا هاوکارمان بن و پەیوەندیمان پێوە بگرن. ئاڵقەکانی ئەم پۆدکاستە لە لایەن موشتاق فەیزیابی و دیاکۆ گەرمیانی تۆمار دەکرێن و هیوامان وایە لەم ڕێگایەدا هاورێی نوێ ببینیەوە.
"ئاڵقەی یەک - زستان لە کولتوور و رۆژمێری کوردەواریدا - لە نووسینی تاهیر قاسمی. باس لە زستان و گرنگی و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕووداوە و جەژنەکانی تر وەک بەڵیندەنان و نەورۆز دەکەین. ئەم ئاڵقەیە لە نووسینی تاھیر قاسەمیە و بە دەنگی موشتاق فەیزیابی پێشکەش دەکرێت و هیوادارین مایەی رەزامەندیتان بێ.
کولتووری کوردی هی هەموومانە، بەو هیوایە بە یارمەتی هەموومان کولتوورەکەمان باشتر بە یەکتری بناسێنین.