Sign up to save your podcasts
Or
لە ژێر ئامازۆن چ باسە؟
مرۆڤەکان زۆر پرسۆکن و پێیانخۆشە بزانن لە هەموو شوێنێک چ باسە. ناو زەریاکان، ئەشکەوتەکان، مانگ یا لە ناو ئاسمانی بێ سنوور. بەڵام ئێستا لەسەر زەوی خۆمان شوێنی وەهای لێییە کە زانیاریێکی دروستمان لێی نییه و نازانین چ باسە. یەکێک لەو شوێنانە ناو ئەو دارستانە چڕەیە. دارستانی ئامازۆن، گەورەترین و چڕ ترین دارستانی جیهان. ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام هێشتا بەتەواوی زانیاریمان لەسەر ئەو دارستانە نییە. لە ناوەندی ئەو دارستانە ڕووباڕێک لە گەڕان دایە کە گەورەترین و پڕئاوترین ڕووباری جیهانە.
6647 km درێژایی هەیە . ڕەنگە بۆ ئێوەش جێی سەرنج بێ کە مامناوەندی قووڵایی ئەو ڕووبارە 100 مەترە ، دەتوانین بڵەین بۆخۆی دەریایەکە. ئاوێک کە لەو ڕووباڕە تێدەپەڕێت دەرژێتە ناو زەریاری ئەتڵەس،209,000 مەتری سێ جا لە چرکەیە. زۆرە ئەو ئاوە، ئێستا لە ڕوووبارەکە بێینە دەرەوە و بچینە ناو دارستانەکە. گەورەترین دارستانی جیهان 5,500,000km چوارگۆشە پان و بەرینە. لە ناو ئامازۆن تیرەی وا لە ناخی ئەو دارستانە دا دەژین کە هەرگیز نازانن لە جیھاندا چ باسە، جێی سەرنجە کە بۆخۆیان نایانهەوێت بزانن چ باسە و لەو دارستانە ناچنە دەرەوە. ئەو ناوچەیەی دەیبینن لە ناخی دارستانەکانی ئامازۆن دایە کە پێی دەوترێت Vale do Javari . ناوچەیەک بەقەرای وڵاتی ئۆتریش. لەو ناوچەیە 300,000 خەڵکی ناوخۆیی ئامازۆن ژیان دەکەن. ئەوان نە لە ناوچەی خۆیان دەچنە دەرەوە نە ئیزن بە کەس دەدەن بچێتە ناویان و حکومەتی برازیل کاری بە کاریان نییە. ئەو شوێنە بۆ خەڵک و زانایان و پسپۆڕان قەدەغە کراوە. ئێستا ئەوە گەورەترین تێریتۆری ناوچەی ئامازۆنە، بەڵام سەدان تێریتۆری لە ناوچەی ئەو دارستانە دا هەیە ، ئەوان دەگەڵ ئەوەی کە هەموو لە دارستانێک ژیان دەکەن بەڵام پەیوەندیان بە یەکەوە نییە و هەریەکی نەریت و زمان و ڕێگا و ڕەسەنی تایبەت بە خۆیان هەیە، بۆیە دەوترێت کە لە ناو ئەو دارستانە هەزاران زمان بوونی هەیە. حکوومەتی برازیل دەڵێت هۆی ئەوەی کە نابێت بچینە ناو ئەو دارستانە ئەوەیە خەڵکی ئەو تیرەیانە لەباری بەرەنگاری جەستەیی لە بەرامبەر نەخۆشییەکاندا لاوازتر لە ئێمەن و ئێمە بە ڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنە دەتوانین نەخۆشیەکی زۆریان بۆ ببەین و نەزانستە کۆمەڵکوژ بکرین. وەکوو دووڕگەی ئیسترایلەند کە ئەوروپییەکان نەخۆشی ئاوڵەیان هێنا بۆ ئەو دووڕگەیە و هەموویان کۆمەڵکووژ بوون. هەر کەس لە مرۆڤی وەک ئێمە بڕواتە نزیک ئەو تیرەیانە نە تەنیا بۆخۆی دەکوژرێت بەڵکوو ئەوانیش بە هۆی نەخۆشییەوە بە کوشتن دەدات. هەر بۆیە زانیاری ئێمە سەبارەت بەو دارستانانە زۆر کەم و کورتە. مەترسیدارە، ئیزن پێنەدراوە و ئەگەری وەی هەیە کەسێک لە ناوی دا ون بێت زۆرە. هەڵبەت بە کەرەستەی پێشکەوتووی پێویست کەس ون نابێت بەڵام دیسان هەر مەترسی بوونی ھەیە. لە لایەکی ترەوە لەبیرمان نەچێت بوونەوەی دڕندە زۆرن. پڵینگ، ماری ئاکۆندا زۆرە. جۆرەکانی بوونەوەری ژەهراوی وەکوو بۆقی ژەهراوی وەدەست دەکەوێت. ئەگەر حەز بکەی بچیتە ناو ڕووبارەکەو مەلە بکەی ، لەت لەت گۆشتت لێدەکرێتەوە ، ئەو ماسیانە ماسی گۆشتخۆرن کە لە بەشێکی ڕووباری ئامازۆن دەژین. ئێستا لە ژێر ئەو دارستانە چخەبەرە. ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام شاری کۆن لە ژێر ئەو دارستانە نووستوە. زانایان لەژێر ئەو دارستانە شاری هەزار ساڵەیان دۆزیوەتەوە . بە پێی لێکۆڵینەوەکان تێگەیشتن کە شارێکی پێشکەوتوو بووە ، لەو شتانەی دوزراوەتەوە ڕا دیارە کە پێکشەوتوو بووە. زانایان لەو دارستانە سەیری هەر لایەکیان کرد خانووبەرە بوو کە لەژێر خاک کەوتووە. پەیکەری گڵێنەیان دوزیوەتەوە. لە لایەکی ترەوە ئەو شتانەی دۆزراوەتەوە ڕووکاری بووە واتا زۆر نەڕۆیشتوون بۆ ژێرەوە. کاتێک لە سەرەوە ڕا بە وردی بڕوانییە ئەو دارستانە نەخشی سەیروسەمەر دەبینی. بۆ نموونە وەکوو ئەوە.. هەزاران ساڵ لەمەوبەر ئەو نەخشانەیان لەو دارستانە دا هەڵکەندوە، تا لە ناویدا هیچ دارێک نەڕوێت. زیادتر لە 400 دانە لەو نەخشانە لەو دارستانە دا هەیە. هیچ کەس نازانێت کە ئەو نەخشانە بۆچی ئەنجام دراون، بەڵام جوان دیارە کاری مرۆڤانە، لەوانەیە هەندێک کەس بڵێن نا کاری بوونەوەرە ڕەپۆشەیەکانە بەڵام کاری مرۆڤە. هەندێک لە کارناسان دەڵێن ڕەنگە ئەو نەخشانە بیروباوەڕی ئەو مرۆڤانە بێت کە لێرە ژیاون. ڕەنگە ویستوویانە بە هەڵکەندنی ئەو نەخشانە پەیوەندی دەگەڵ خودای خۆیان بگرن.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.