Sign up to save your podcasts
Or

ساتی نەورۆز لە ساتی ڕۆژگەڕانەوەی بەهارەوە دەست پێ دەکات.
ڕۆژگەڕانەوەی بەهار لە نیوگۆی باکووری زەوی، بەو ساتە دەوترێت کە هەتاو لە نیوگۆی باشووری زەوی بەسەر هێڵی ئیستیوادا تێدەپەڕێت و دێتە نیوگۆی باکووریی زەوی، واتە بەرەو باکووری ئاسمان دەڕوات.
ئەم ساتە پێی دەوترێت ساتی سەرەتای کەلووری بەرخ {برج الحمل} یان بە زمانی ئەستێرەوانی: کاتێ بازنەی کەلوورەکان {دایرە البروج} درێژیی جوگرافیاکەی دەبێتە سفر(0) پلە، ئەو ساتە نەورۆز دست پێ دەکات.
ئەم ساتی بەسفر(0) بوونەوەش ساڵ بۆ ساڵ دەگۆڕێ بۆیە هەندێ جار نەورۆز دەکەوێتە ۲۰ـی مارس و هەنێ جاریش ۲۱ و ۲۲ـی مارس.
وشەی نەورۆز وشەیێکی لێکدراوە کە پێکهاتووە لە دوو وشەی {نەو} بە واتای نوێ و {رۆز} بە واتای ڕۆژ. ئەم وشەیە بە هیچ شێوەیەک فارسی نییەو لەوانەیە فارسەکانیش تا پێش هاتنی ئیسلام{رۆز}ـیان بە {ڕۆژ} درکاندبێ کە دواتر چون عەرەب ئەو پیتەیان{ژ} نەبووە و نەیانتوانیوە دەریببڕن کردوویانەتە {ز}.
لە لاتینیشدا بەم شێوەیە {Nowruz} دەنووسرێت کە تاکوو ئێستاش لە نووسینەکانی یونسکۆ و زۆرێک لە دەقە سیاسییەکانی جیهاندا بەکار دەبرێت.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
By Navid Vahabiazarساتی نەورۆز لە ساتی ڕۆژگەڕانەوەی بەهارەوە دەست پێ دەکات.