ئەڵقەیەکی نوێیە لە پۆدکاستی نوانە دەربارەی کێشەی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی و بەتایبەت موسڵمان لە نێو ڕۆژئاوا. ئەمانەش کلیلە وشەکانی ئەم باسەن.
مێژوو هەڵدەینەوە وەکو نمونەی باڵا یا وانە و عیبرەت؟
باڵانس (هاوکێش) و جنێو لە کلتورەکان و زۆرینە و فیلم و دراما
ڕەمزە دینییەکان و حیجاب و ڕیش ...هتد و ئازادی یا نا ئازادی
عەلمانییەت فاشییە و دژە مرۆڤە بە بۆچوونی من و خەڵک دەبەن بۆ کفر؟
قسەکردن بەگشت یان تانەدان لە دیاردە و ڕێڕەوێک. گۆترە و گشتگیریی دینێک
کەمینە و زۆرینە، مەسیحییەکانی خۆمان، کاکەیی و هاواری و ئێزیدی و هونەر پێیانەوە دروستە؟گرێی و نسکۆی ئێمە بەدەر لە ڕۆژئاوا!
مێژووی بوخاری و کولەینی.. شەقیقی بەڵخی.. بەستامی
ژیانی پێغەمبەر و یەک کوشتنی (ئوبەی بن خەلەف) برای (ئومەیە بن خەلەف)
عەبدوڵای بن ئەبی سەلول و کێشەکانی و لێبوردەیی
چیرۆکی شعر وەکو هونەر کەعبی بن ئەشرەف و وەڵامی بە شیعر (حەسان بن سابت)
بۆ تەنها پێغەمبەر؟؟؟ فیلمەکانی هۆلیۆد دێن پڕن لە گاڵتەکردن بە مەسیح و کەمتر جولەکە
ڕەوایە ئێمە بیکەینە کاریکاتێر بەدەر لەوەی توندوتیژن یا نا، گوایە جۆرێکە لە ئازادی
ئەگەر ڕەوایە، ئایا ئەوە ڕێگەیەکی ڕاستە بۆ قبوڵکردنی یەکتر یا دەمسپیبوونەوە لە یەکتر؟
SpotiFy
Anchor.FM
TuneIn
Google Podcast
Apple Podcast
YouTube