Sign up to save your podcasts
Or

سڵاو لە ئێوە بنەماڵەی ئازیزی بڵینگۆ.لەگەڵمان بن تا یەکێک لە بەناوبانگترین پەیکەرەکانی جیهانتان پێ بناسێنین؛پەیکەرەی ئازادی!
پەیکەری ئازادی وەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین پەیکەرەکانی جیهان دەناسرێ.هەر کەشتیەک کە لە شاری نیۆیۆرک نزیک دەبێتەوە یەکێک لەو شتانەی کە دەیبینێ ئەو پەیکەرەیە؛چۆن شوێنی دامەزراندنی ئەو پەیکەرە لە ناو دوورگەیەک دایە و لەگەڵ شار مەودای هەیە.هەر بۆیەش دیارە؛دەنا ئەگەر لە ناو شار با لە نێو بیناکانی دیدا ون دەبوو.ئەو پەیکەرە گەورەیە لەگەڵ پایەکەی نەوەد و سێ میتر درێژایی هەیە و خودی پەیکەرەکە بەتەنێ چل و شەش میترە؛کەواتە پایەی بنیشی بۆخۆی بینایەکی بڵیندە.پەیکەری ئازادی لە ساڵی هەزار و هەشتسەد و هەشتا و شەش لەو شوێنە دامەزرا کەواتە یەعنی سەد و سی و حەوت ساڵ لەوە پێش.دامەزراندی شتێکی لەو شێوە لە ڕۆژی ئەمڕۆشدا کارێکی زەحمەت و ئەستەمە جا چبگا بە ئەو کات.ئەو پەیکەرە لە بواری درێژایی بۆ سەردەمی خۆی زۆر بەرچاو و گەورە بووە
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
By Navid Vahabiazarسڵاو لە ئێوە بنەماڵەی ئازیزی بڵینگۆ.لەگەڵمان بن تا یەکێک لە بەناوبانگترین پەیکەرەکانی جیهانتان پێ بناسێنین؛پەیکەرەی ئازادی!