ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی دادوەران بۆ ئازادی رادەربڕین کەسەر بە یونسکۆیە، لە ساڵی رابردووە لە عێراق چاڵاکبووە و 18 دادگای ئەرکدارکردووە بەو کێشە و کارە نە یاساییانەی لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دەکرێن.
د. زیا سوبحی، بەرپرسی پڕۆژەی یۆنسکۆ بۆ راهێنانی دادوەران لەسەر ئازادی رادەربڕین بە رادیۆی رووداوی گۆت" عێراق لە 10 وڵاتە یەکەمەکانی خراب بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیایە دەیانەوێت سنوورەک بۆ ئەو ئاستە دابنرێت و لە ئێستاش لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەندامی لەو ئەنجوومەنەدا هەبێت".