لەگەڵ نزیکبوونەوە لە رۆژی سێشەممە، کاردانەوە و گۆشارەکانی سەر حکومەتی بەریتانیا لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەو وڵاتە و نێودەوڵەتیش زیاتر دەبن بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکەم گەشتی دوورخستنەوەی ژمارەیەک کۆچبەری نەیاسایی بە دووری 6500 کیلۆمەتر و جێگیرکردنیان لە رواندا.
سەرۆکی فیدارسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی-کوردستان دەڵێت، "نزیکەی 60 کۆچبەری کورد لە بەریتانیا دەستبەسەرن و تکتی بردنی 9 کورد بۆ رواندا هەڵوەشاوەتەوە". کۆچبەرێکی دەستبەسەرکراو لە بەریتانیا دەڵێت، " لە ژووری تاکەکەسی کراون و بەشێکیان مانیان لە خواردن گرتووە".