
Sign up to save your podcasts
Or


ئیگۆر لە ساڵی 1903و لە تەمەنی 14ساڵی دا لە سوپای دەریایی کادێتی سەنت پتەرزبورگ خوێندنی دەست پێکرد. لە ساڵی 1906 بەو ئاکامە گەیشت کە داهاتوویەکی باشی لە لقی ئەندازیاری دا هەیە کەوابوو وازی لە ئاکادمیای دەریایی هێناو بە هۆی خوێندن، لە ڕووسیاوە ڕۆیشت بۆ پاریسی فەرانسە. دوای ساڵێک خوێندن لە فەڕانسە لە ساڵی 1907 گەڕاوە بۆ ئیمپراتۆری ڕووسیا و لە پەیمانگای پۆلی تەکنیکی کییەف ناونووسی کرد. ئەو دووبارە لە ساڵی 1908 وێڕای باوکی سەفەر دەکاتەوە بەرەو ئاڵمانیا و لەو سەفەرە دا دەگەڵ دەستکەوتەکانی برایانی ڕایت ئاشنا دەبێت. ئیگۆر خۆی دواتر کووتی 24 کاتژمێر دوای ناسینی برایانی ڕایت ، بڕیار دەدات لقی فێرکارییەکەی بگۆڕێت و فێری فڕۆکەوانی بێت. بڕیارێک کە بە نیاز بوو داهاتووی ئیگۆر و جیهان بگۆڕێت. ئەو لەو سەفەرە دا بە مەکینەیەکی 25 ئەسپە هێزی ئانزانی گەرایەوە. دەیەویست بەو مەکینەیە ئامێرێکی فڕین ساز بکات کە بەشێوەی ڕاست بەرز دەبێتەوە و دەنیشێ. ئەو لە ساڵی 1909 یەکەمین نموونەی کۆپتەری دروست کرد بەڵام مەکینە هێزی بەرز کردنەوەی کۆپتەرەکەی نەبوو،دوای ئەوە لە ساڵی 1910 نموونەی دووهەمی کۆپتەری دروست کرد. ئەمجار کۆپتەرەکەی بێ کێشی فڕۆکەوان بەرز بۆوە.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
By Navid Vahabiazarئیگۆر لە ساڵی 1903و لە تەمەنی 14ساڵی دا لە سوپای دەریایی کادێتی سەنت پتەرزبورگ خوێندنی دەست پێکرد. لە ساڵی 1906 بەو ئاکامە گەیشت کە داهاتوویەکی باشی لە لقی ئەندازیاری دا هەیە کەوابوو وازی لە ئاکادمیای دەریایی هێناو بە هۆی خوێندن، لە ڕووسیاوە ڕۆیشت بۆ پاریسی فەرانسە. دوای ساڵێک خوێندن لە فەڕانسە لە ساڵی 1907 گەڕاوە بۆ ئیمپراتۆری ڕووسیا و لە پەیمانگای پۆلی تەکنیکی کییەف ناونووسی کرد. ئەو دووبارە لە ساڵی 1908 وێڕای باوکی سەفەر دەکاتەوە بەرەو ئاڵمانیا و لەو سەفەرە دا دەگەڵ دەستکەوتەکانی برایانی ڕایت ئاشنا دەبێت. ئیگۆر خۆی دواتر کووتی 24 کاتژمێر دوای ناسینی برایانی ڕایت ، بڕیار دەدات لقی فێرکارییەکەی بگۆڕێت و فێری فڕۆکەوانی بێت. بڕیارێک کە بە نیاز بوو داهاتووی ئیگۆر و جیهان بگۆڕێت. ئەو لەو سەفەرە دا بە مەکینەیەکی 25 ئەسپە هێزی ئانزانی گەرایەوە. دەیەویست بەو مەکینەیە ئامێرێکی فڕین ساز بکات کە بەشێوەی ڕاست بەرز دەبێتەوە و دەنیشێ. ئەو لە ساڵی 1909 یەکەمین نموونەی کۆپتەری دروست کرد بەڵام مەکینە هێزی بەرز کردنەوەی کۆپتەرەکەی نەبوو،دوای ئەوە لە ساڵی 1910 نموونەی دووهەمی کۆپتەری دروست کرد. ئەمجار کۆپتەرەکەی بێ کێشی فڕۆکەوان بەرز بۆوە.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.