Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.... more
FAQs about The Diwaxan Podcast:How many episodes does The Diwaxan Podcast have?The podcast currently has 217 episodes available.
April 15, 2026#181حاكم ناز: چیرۆک و دۆسیەکانی تاوان، بۆچی دوای ٢٧ ساڵ وازم لە دادگا هێنا؟!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ حاکم ناز نووری گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەزموون و یادەوەریەکانی چەندین ساڵ لە دادگا وەک دادوەر و داواکاری گشتی. هۆکارەکانی تاوان کەیس و دۆسیە باوەکانی دادگا، یاسا و دادپەروەری سیستەمەکە هەموو ئەمانە دەخەینە بەرباس. هەروەها باس لە چیرۆکی پشت تابلۆ هونەرییەکانی بەڕێزیان دەکەین. ...more2h 7minPlay
April 15, 2026#180ژیری دەستکرد: کۆتایی مرۆڤایەتی، هەڵخەڵەتاندن و کۆنتڕۆڵکردن، دزینی ئیش!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر هێمن فاتیح پسپۆڕی و شارەزای بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد باس لە بابەتی ژیری دەستکرد دەکەین چییە و لە کەیەوە سەریهەڵداوە، جۆرەکانی چیە و چۆن بتوانین بەکاریبهێنین و زۆرترین سوودی لێوەربگرین، داهاتووی مرۆڤایەتی بە کوێ دەگەێنێت، هەروەها باس لە سەرەتاکانی ئاشنابوونی خەڵک دەکەین بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا لە کوردستان...more1h 50minPlay
April 15, 2026#179دکتۆر هێڤار: دایەتی کیتۆ و کەروێشک، ڕاستی توێژینەوەکان، دیبەیتی کێش داگرتن! - پۆدکاستی دیوەخانلە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ پزیشک و ڕاهێنەر د. هێڤار عاسی ناسراو بە دکتۆر ئەنابۆڵیک گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێک کە مشتومڕی زۆر لە خۆدەگرێت، ئەوانیش بابەتاکانی کیتۆ دایەت و دایەتەکانی تر بە گشتی، کێش داگرتن و سیستەمی خواردن و خۆراکی تەندرووستەکان، تەواوی ئەم بابەتانەش لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەی تازەترین توێژینەوەکان دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە سوود و زیانەکانی پڕۆتین، ستیرۆید و سەپڵیمێنتەکانی یاری لەشجوانی دەکەین...more1h 47minPlay
April 15, 2026#178کاروان کاکەڕەش: وەسوەسەی شەیتان و نەخۆشی، دوعای مەلا و چارەسەرکاری دەروونی!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک کاروان کاکەڕەش دەرووناس و چارەسەرکاری دەروونی باس لە نەخۆشی ڕاڕایی زۆرەملێ یاخود وەسواسی دەکەین. هۆکار و نیشانەکانی مامەڵەی تەندرووست و گونجاو لەگەڵی چارەسەرکردن و خۆپارێزی دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە بابەتی ڕووقیەی شەرعی وەک چارەسەر بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان دەکەین...more1h 42minPlay
April 15, 2026#177شێف سەیوان: مێژووی خواردنی کوردەواری، هونەری چێشتلێنان، بەهارات بەکارمەهێنن!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ وەستا سەیوان شێفی لێهاتوو و خاوەن ئەزموون باس لە مێژوو و کلتووری خواردنە کوردەواریەکان دەکەین چۆن و لە کوێ سەریانهەڵداوە و چۆن هەر ناوچەیەک شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە. هەروەها باس لە نهێنی و هونەری چێشتلێنان دەکەین چۆن خواردنی بەتام و بەلەزەت ئامادە بکەین چین ئەو شتانەی ئەگەر بیکەین خواردنەکەمان خۆشتر دەبێت...more1h 25minPlay
April 15, 2026#176ئەیوب نوری: ترسناکترین چیرۆک و ڕاستییەکانی جەنگی عێراق و شەڕی داعش!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووس کاک ئەیوب نووری باس لە ڕووداوەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی عێڕاق و هاتنی ئەمریکیەکان و جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ئەو سەردەمە دەکەین. کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی کاریگەری و تراژیدی دەگێڕێتەوە کە خۆی شایەتحاڵیان بووە.هەروەها کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە لە جەنگەکانی چەندین وڵاتای تر. لە کۆتایشدا باس لە حەز و خولیای جەنابیان دەکەین بۆ پاراستنی ژینگە و لێکۆڵینەوە و نووسین لە بواری ژینگە و سرووشتدا...more1h 47minPlay
April 15, 2026#175ئاسوودە سۆران: پەروەردەی سێکسی، شەرم و حەیا، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاسوودە سۆران، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە دەرووناسی منداڵان و چارەسەرکاری دەروونی منداڵ. باس لە بابەتی پەروەردەی سێکسی منداڵ دەکەین، چۆن سەریهەڵداوە، چییە، و ئامانجەکانی چین؟ لە هەمووشی گرنگتر تا چەند دەگونجێت لەگەڵ بەها و دابونەریتی کلتووری ئێمە و مامەڵەی درووستی دایکان و باوکان لەگەڵ بابەتەکە. هەروەها تیشکدەخەینەسەر حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ و بابەتی پۆڕنۆگرافی...more1h 43minPlay
April 15, 2026#174دیبەیتی دیوەخان: دکتۆری بۆ پارەیە یان مرۆڤایەتی؟!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە ئامادەبوونی د. ئامانج گەردی و د. جێگر کۆیی دیبەیتێکی ئەکادیمی و گفتوگۆیەکی هێمن و بەرهەمدار دەکەین دەربارەی بابەتی پیشەی پزیشکی لەم ڕۆژانەدا ئایا بۆ پارەی و بزنسە یان چاکە و مرۆڤایەتیە؟ هەروەها چەند تەوەرێکی گرنگی دیکە وەک بار و گوزەرانی پزیشک و متمانەی نەخۆش و پزیشک و چەند بابەتێکی گرنگی دیکە...more1h 50minPlay
April 15, 2026#173یادگار فایەق: ڤڵۆگەر و ڕابواردن، ڕووخانی کۆمەڵگا، سوود چییە؟!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یادگار فایەق پڕۆفیسۆری زانکۆ و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە بۆ هەموو تاکێک گرنگە و جێگەی مشتومڕێکی زۆرە، ئەوانیش بابەتەکانی سوود گەیاندن بە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن، پەروەردەی تاک، ڕۆڵی ئینفلونەسەر لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە...more1h 50minPlay
April 15, 2026#173یادگار فایەق: ڤڵۆگەر و ڕابواردن، ڕووخانی کۆمەڵگا، سوود چییە؟!لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یادگار فایەق پڕۆفیسۆری زانکۆ و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە بۆ هەموو تاکێک گرنگە و جێگەی مشتومڕێکی زۆرە، ئەوانیش بابەتەکانی سوود گەیاندن بە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن، پەروەردەی تاک، ڕۆڵی ئینفلونەسەر لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە...more1h 41minPlay
FAQs about The Diwaxan Podcast:How many episodes does The Diwaxan Podcast have?The podcast currently has 217 episodes available.