
Sign up to save your podcasts
Or


لەم پۆدکاستەدا لەگەڵ تەڵعەت تاهیر گەشتێکی مەعریفیی و جوانییناسانە بە زۆر پرس و بابەت و کێشەدا دەکەین، هەر لە ئەدەبەوە بیگرە هەتا دەگاتە سیاسەت، مێدیا، ڕۆشنبیر و کایە جیاوازەکانی دیکە. هەوڵمان داوە هەتا دەکرێت خۆمان لە پرسیاری دووبارە و ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیانە لا بدەین کە پێشتر هەردووکمان وەکو دوو مێدیاکار و نووسەر کردوومانن، بەپێی توانا هەوڵمان داوە گفتوگۆیەکی نوێ پێشکەش بکەین. - In this podcast episode, we take an intellectual and aesthetically engaging journey with Talat Tahir through a wide range of questions, topics, and issues, from literature to politics, media, intellectual life, and various other fields. We have tried, as much as possible, to avoid repeating questions and revisiting themes from conversations we had previously explored together as two media professionals and writers. To the best of our ability, we aimed to present a fresh and distinctive dialogue. - في هذه الحلقة من البودكاست، يأخذنا طلعت طاهر في رحلة فكرية وجمالية عبر العديد من القضايا والمواضيع والمشاكل، من الأدب إلى السياسة والإعلام والمثقفين وغيرها من المجالات المختلفة. وقد حرصنا على تجنب تكرار الأسئلة ومضمون الحوارات التي دارت بيننا سابقا بصفتنا صحفيين وكاتبين، وسعينا جاهدين لتقديم حوار جديد قدر الإمكان.
پۆدکاستی ئەم جارەمان لەگەڵ م. عومەری کەریم ئاغادایە، گەشتێک بەنێو ژیانی ئەم هونەرمەندە مەزنەدا دەکەین، لەپاڵ ئەوەی هەندێک وردەکاریی زانراوی ژیانی تایبەتیی و هونەریی دووبارە باس دەکاتەوە، زۆر بابەتی دیکەش کە پێشتر لەبارەیانەوە نەدواوە باس دەکات. - In this episode of our podcast, we are joined by Mr. Omer Karim Agha for a journey through the life of this remarkable artist. Alongside revisiting some well-known details of his personal and artistic life, he also speaks about many subjects and experiences he has not discussed publicly before. - في هذه الحلقة من البودكاست مع السيد عمر كريم أغا، نأخذكم في رحلة عبر حياة هذا الفنان العظيم، وبينما نستعرض بعض التفاصيل عن حياته الشخصية والفنية، فإنه يناقش أيضاً العديد من القضايا الأخرى التي لم تتم مناقشتها من قبل.
دونیای گریمانەیی و بەتایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ دۆخێکی دەروونیی و هزریی و کۆمەڵایەتیی پێک دەهێنن کە وا دەکەن ئەوانەی دەچنە ئەو دونیایەوە کەمتر ئاگایان لە کردار و پەرچەکرداریان بێت. کردار یان پەرچەکرداری ئەوانەی لەو دونیایەدا چالاکن؛ چەند ڕەهەندێکی هەیە: ئابووریی، سیاسیی، دەروونیی و کۆمەڵایەتیی و هەروەها یاساییش. ئێمە لەم پۆدکاستەدا زۆرتر جەخت لە دیوە یاساییەکانی ئەو چالاکییانەی ناو دونیای گریمانەیی دەکەینەوە، ئەو دیوەی کە دەیان و بگرە سەدان کەسی تووشی گێرمە و کێشە و گرفتی زۆر گەورە کردووە... ئەوەی جێی سەرنجە جاری وایە تەنیا یەک کۆمێنت، بەڵێ، تەنیا تاقە کۆمێنتێک کەسێکی بە توناوتوونەکانی کێشە و هۆڵەکانی دادگا و لێپرسینەوەی یاسایی و سەرەنجام زیندانیش گەیاندووە. - The virtual world—particularly social media—creates a psychological, cognitive, and social environment in which users may become less aware of their actions and reactions. The behaviors and interactions of individuals within this space carry multiple dimensions: economic, political, psychological, social, and importantly, legal. In this podcast, we place particular emphasis on the legal aspects of activity in the virtual sphere, an area that has drawn dozens, even hundreds, of individuals into serious disputes and complex challenges. What is striking is that, at times, a single comment—yes, just one—can lead a person into a chain of consequences, from legal complaints and court proceedings to investigation and, ultimately, imprisonment. - العالم الافتراضي، ولا سيما شبكات التواصل الاجتماعي؛ تخلق حالة ذهنية وفكرية واجتماعية تجعل من يدخله أقل وعيا بأفعاله وردود أفعاله. أفعال وردود أفعال الفاعلين في هذا العالم؛ له أبعاد متعددة: اقتصادية وسياسية ونفسية واجتماعية وقانونية. في هذه الحلقة من البودكاست، نركز على الجوانب القانونية في العالم الافتراضي، وهو الجانب الذي تسبب في معاناة العشرات، بل المئات. ومن المثير للاهتمام أن تعليقا واحدا، نعم، تعليق واحد فقط، قد يقود شخصا ما إلى المشاكل، والمحاكم، والملاحقة القانونية، وفي النهاية السجن.
دوای ڕووداوەکانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود و دواتر هێرشەکردنە سەر ڕۆژاڤای کوردستان لەلایەن هێزەکانی جۆلانییەوە، هاونیشتیمانیانێکی فرەی باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکەش ڕوویان لەو بەشەی نیشتیمان کرد، ئەوانە سەرباری ئەوەی کۆمەکی فیزیکیی و دەروونیی و مۆڕاڵییان پێشکەش بە هاونیشتیمانیانی ڕۆژاڤا کرد، بوونە گەواهییدەری چرکەساتێکی هەستیار و مەزن لە مێژووی کورددا، لەم پۆدکاستەدا گەواهیی و چیرۆکە بینراوەکانی بەیار عومەر عەبدوڵڵا دەژنەفین کە هەر لە سەرەتای تەنگژەکەوە هەتا نەمانی مەترسییە گەورەکە لەوێ بوو. - Following the events in the Ashrafiyah and Sheikh Maqsoud neighborhoods, and the subsequent attacks on Rojava Kurdistan by Jolani’s forces, many Kurds from Southern Kurdistan and other parts of the country turned their attention to that region. In addition to providing physical, psychological, and moral support to their fellow Kurds in Rojava, they became witnesses to a sensitive and significant moment in Kurdish history. In this podcast, we present the firsthand accounts and lived experiences of Bayar Omar Abdullah, who was present from the very beginning of the crisis until the major threat had subsided. - بعد أحداث حيّ الأشرفية والشيخ مقصود، والهجوم اللاحق الذي شنّته قوات الجولاني على روجافا، انتقل العديد من سكان جنوب كردستان ومناطق أخرى من البلاد إلى روجافا. رغم تقديم المساعدات المعنوية والمادية اصبحوا شهودا على ما خدث في تلك المنطقة. في هذه الحلقة، نستمع إلى شهادات وقصص مصورة ل(بيار عمر عبد الله)، الذي كان حاضرا منذ بداية الأزمة وحتى زوال الخطر الكبير.
Who invented the Iranian Missile Program? من أسس النظام الصاروخي الايراني ؟
لەم پۆدکاستەدا میوانەکەمان لەڕێی گفتوگۆیەکی مێژوویی و سیاسیی و ئابوورییەوە هەوڵ دەدات دیمەنە ئاڵۆزەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل لە دژی ئێران ڕوون بکاتەوە. جەنگێک لە ڕووکەشدا نوێ بەڵام ڕەگەکانی کۆن و مێژوویین، جەنگێک ساڵانێکی زۆرە لە ژوورە جەنجاڵەکانی مێشکی داڕێژەرە ستراتیژییەکانی هەردوو بەرەکەدا ژووراوژوور دەکات، دواتر لە ڕاڕەو و هۆڵی خانەکانی هزراندن «ثینک تانکەکان»ـدا تاووتوێ و ئەمدیواودیو دەکرێت، لە گۆڕەپان و مەیدانی ڕاستەقینەشدا تفاق و چەکوچۆڵ و جەنگاوەری بۆ ئامادە دەکرێت. پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەن: ئەم جەنگە بۆ ڕوویدا؟ ئایا دەکرا ڕوو نەدا؟ ئەم جەنگە هەر دووبارەیەکی نوێی جەنگە کۆنەکانی ئەسکەندەر و داریوشی سێیەم نیین؟ ئەگەر نا تازەییەکەی لەچییدایە؟ ئینجا حەکایەتی کارەکتەر و فیگەرە هەڵسووڕێنەرەکانی ئەم جەنگە: ترەمپ، نەتەنیاهۆ و خامنەیی چییە و لەکوێدا زەمینەساز بوون بۆ ئەم جەنگە؟ ________ في هذه الحلقة من البودكاست، يحاول ضيفنا شرح المشاهد المعقدة للحرب الأمريكية الإسرائيلية ضد إيران من خلال نقاش تاريخي وسياسي واقتصادي. حرب تبدو جديدة ظاهريا، لكنها متجذرة في التاريخ. لطالما شغلت بال الاستراتيجيين من كلا الجانبين لسنوات طويلة. الأسئلة المحورية هي: لماذا اندلعت هذه الحرب؟ هل كان من الممكن تجنبها؟ أليست هذه الحروب مجرد تكرار لحروب الإسكندر الأكبر وداريوش الثالث؟ وإن لم تكن كذلك، فما الجديد فيها؟ ما قصة الشخصيات التي تقود هذه الحرب: ترامب، ونتنياهو، وخامنئي، وكيف مهدوا لها؟ ________ In this podcast, our guest unpacks the complex dimensions of a potential U.S.–Israel conflict with Iran through a historical, political, and economic lens. While the war may appear new on the surface, its roots are deeply historical. It is a conflict that has long been taking shape within the strategic thinking of both sides, debated and refined in corridors of power and think tanks, before translating into alliances, military preparations, and realities on the ground. At the heart of the discussion are key questions: Why has this conflict emerged? Could it have been avoided? Is it merely a modern echo of ancient wars, such as those between Alexander and Darius III or does it represent something fundamentally new? The episode also examines the roles and trajectories of the central figures shaping this conflict, Trump, Netanyahu, and Khamenei, and how their actions and decisions have contributed to its unfolding.
کوردستان ئەو جوگرافیا و زەمینە مێژووییەیە کە کوردی لەسەر دەژی، بە نزیکەیی و بەدرێژایی مێژوو یەک پارچە بووە و خەڵکەکەشی خاوەنی یەک شوناس بووە کە کوردە. بەڵام لەگەڵ گەیشتنی کۆڵۆنیالیزمی ئەورووپیی، خاکەکە کرایە چەند پارچەیەک و شوناسی خەڵکەکەشی پەرت کرا. ئەو بەشەی لکێنرا بە ئێرانی تازەدرووستکراوەوە و هەنووکە بە ناچاریی بە «ڕۆژهەڵاتی کورستان» ناوی دەبەین، ڕووبەڕووی ژەهراوییترین پێڤاژۆکانی توواندنەوەی نەتەوەییی و سڕینەوەی شوناس کرایەوە، لەم پۆدکاستەدا کۆشش دەکەین ئەو پێڤاژۆیە شیتەڵ بکەین و ئەو بەشە هەرەڕەسەن و گرنگەی کوردستان لە قوڕگی شێری توواندنەوە و ئەفسانەسازیی و وەهمی شوناسی ئێرانیی بهێنینە دەرەوە.
Kurdistan is the geographical and historical homeland of the Kurdish people. For much of history, it existed as a relatively unified region, and its people shared a common identity: Kurdish. However, with the arrival of European colonialism, this land was divided into several parts, and the identity of its people was fragmented. The portion that was annexed to the newly formed state of Iran, now reluctantly referred to as “Eastern Kurdistan,” was subjected to some of the most severe policies of national assimilation and identity erasure. In this podcast, we attempt to examine these processes and bring this authentic and significant part of Kurdistan out of the jaws of assimilation, myth-making, and the illusions surrounding an imposed Iranian identity.
كردستان هي الأرض والخلفية التاريخية التي يعيش عليها الكرد. لطالما كانت قطعة أرض واحدة عبر التاريخ، وشعبها يتمتع بهوية كردية واحدة. لكن مع وصول الاستعمار الأوروبي، قُسّمت الأرض إلى أجزاء عديدة، وتشرذمت هوية شعبها. أما الجزء الذي تم لصقه بإيران المُنشأة حديثا، والذي اليوم نجبر على تسميته ب "شرق كردستان "، فقد تعرّض لأبشع مسميات التفكك الوطني وطمس الهوية، مُبرزاً وهم الهوية الإيرانية.
ئایا ئێمە هەر مرۆڤەکانی سەردەمی پێش تەکنەلۆژیاین، یاخود بوونەوەرێکی تەواو جودا، کە دەبێت نیوەی ژیانمان لە ژیانی واقیعی و ڕاستەقینەدا بەسەربەرین و دواتر لە ڕێی ڕووخسارێکەوە بچینە ناو دونیایەکی دیجیتاڵی، کە تەنیا وەکوو "هەژمارێک" لە خۆیمان دەگرێت؟ تایبەتمەندییەکانی ئێمە و ئەو دونیا نوێیە چیین؟ ئێمە لەوێدا پارێزراوین؟ هیچ بوارێک بۆ نهێنی و تایبەتمەندییەکانمان ماون؟ بۆچی ئالوودەی ئەو دونیا گریمانەیی و تۆڕە جاڵجاڵۆکەیییەکانی دەبین؟ بۆچی سەرباری ئەوەی دەزانین بێتام، مەترسیدار و کاتبەفیڕۆدەرە، کەچی هێشتا لەوێین و نایەینە دەر. ئەوانە و چەندان پرسیار و پرسی دیکە، کرۆکی ئەم پۆدکاستەن و لەگەڵ میوانەکەماندا هەوڵی وەڵامدانەوەیان دەدەین.
Are we still the humans of the pre-technology era, or have we become something fundamentally different, beings who divide life between a tangible, lived reality and a digital world that contains us only as “accounts”? What defines us, and what defines this new world? Are we truly protected there? Is there still space for privacy and personal boundaries? Why do we become entangled in this virtual, web-like environment? Why, even when we recognize its risks, its emptiness, and its ability to consume our time, do we remain within it? These questions, and many more, form the core of this podcast, where we explore them together with our guest.
هل ما زلنا نعيش في عصر ما قبل التكنولوجيا، أم أننا أصبحنا كائنات مختلفة تماماً، نقضي نصف حياتنا في الواقع ثم ندخل عالماً رقميا عبر واجهة لا تُظهرنا إلا كـ"حساب"؟ ما هي خصائصنا وخصائص ذلك العالم الجديد؟ هل نحن محميون فيه؟ هل هناك أي مجال للخصوصية؟ لماذا نحن مدمنون على ذلك العالم الافتراضي وخيوطه العنكبوتية؟ لماذا ما زلنا فيه ولا نغادره رغم علمنا بأنه مبتذل وخطير ومضيع للوقت؟ هذه وغيرها من الأسئلة هي جوهر هذه الحلقة، وسنحاول الإجابة عليها مع ضيفنا.
لەم پۆدکاستەدا، لەسەر سێ وێستگەی هەبوون و دەسەڵاتدارێتیی کورد لەو وڵاتەی سەرەتای سەدەی بیست ناونرا سووریا، دەوەستین: هەبوونی کورد لە سەردەمە دێرینەکانەوە هەتا ڕووداوەکانی ئەم دواییە. هەر لەم پۆدکاستەدا لەسەر هەندێک تەوەری هەنووکەیی تایبەت بە ڕووداوەکانی دوای پەلاماردانی هەردوو گەڕەکی کوردان لە «شێخ مەقسوود» و «ئەشرەفییە» و داگیرکردنەوەی هەردوو شاری «ڕەققە» و «دێرەزوور» لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانی «ئەبو محەممەدی جۆلانی» دەوەستین. پۆدکاستەکە ئاوێتەیەکە لە زانیاریی مێژوویی و شیکردنەوەی سیاسیی، بە هیوای سوودلێوەرگرتنی.
In this podcast, we examine three key stages of Kurdish presence and political power in the country that came to be known as Syria, from antiquity to recent developments. The episode also focuses on several current issues related to events following the attacks on the two Kurdish neighborhoods of Sheikh Maqsoud and Ashrafieh, as well as the takeover of the cities of Raqqa and Deir ez-Zor by extremist groups led by Abu Mohammad al-Jolani. The podcast integrates historical context and political analysis to offer a clear and useful understanding of these developments.
في هذه الحلقة من البودكاست، سنتناول ثلاث مراحل من الوجود الكردي وقوته في الدلة التي تم نسميتها في مطلع القرن العشرين بسوريا: الوجود الكردي منذ العصور القديمة وحتى الأحداث الأخيرة. سنتطرق في هذه الحلقة إلى بعض المواضيع الراهنة المتعلقة بالأحداث التي أعقبت الهجوم على حيّي الشيخ مقصود والأشرفية الكرديين، واحتلال مدينتي الرقة ودير الزور من قبل الجماعات المتطرفة بقيادة (أبو محمد الجولاني). تجمع هذه الحلقة بين المعلومات التاريخية والتحليل السياسي، ونأمل أن تستفيدو منها.
From the publisher's feed
ڤیم پۆدکاست پرۆگرامێکی دەنگیی بیستراوە کە تیشک دەخاتە سەر بابەتە هەستیارەکانی نێو کۆمەڵگە. لە بابەتەکانی یەکسانیی ژن و پیاو، پەروەردە، پاراستنی ژینگە و مافی ئاژەڵ و پەرەپێدانی بیرۆکەی نوێ، ورد…