قاوە،سێیەمین خواردنەوەی بەناوبانگی جیهان!بەڵام بۆ سێیەمین؟!خۆ زۆربەی خەڵکی جیهان قاوە دەخۆنەوە!بەڵام یەکەمین خواردنەوەی بەناوبانگی جیهان و گرینگترینیان ئاوە کە لە پلەی یەکەمە.دووهەمین خواردنەوەی بەناوبانگی جیهانیش چایە.لەوانەیە بۆتان پرسیار بێت کە بۆ چایە؛خۆ زۆربەی دانیشتوانی جیهان قاوە دەخۆنەوە بەڵام ئاماری خواردنەوەی چا بە هۆی چین و هێند لەسەرەوەیە چۆن نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان لەو دوو وڵاتەدا دەژین و هەمووشیان چا دەخۆنەوە.ئێستا با بگەڕێینەوە سەر باسی قاوە،لە ئێستادا زیاتر لە چوارسەد و پەنجا ملوێن لیوان قاوە لە ڕۆژدا دەخورێتەوە
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.