Blingo

ئەو بەتاڵاییە گەورەی ناو گردوون چیە؟


Listen Later

لە ناو جیهان واتا هەر ئەو شوێنەی ئێمە لێی دەژین ،10 تریلیۆن تریلیۆن ئەتۆمی تێدایە. سرنج بدەن کە دووجار کوتم تریلیۆن. هەتا زیادتر لە ڕووی زەوی بەرەو سەر بڕۆین ژماری ئەو ئەتۆمانە کەمتر دەبێتەوە. ئەگەر 100 کیلۆمەتر لە لە ڕووی زەوی بەرەو سەر بڕۆین، واتا نزیک بینەوە لە دەرەوەی کەشی زەوی، ژماری ئەتۆمەکان لە هەر مەتری چوارگۆشە دا ، دەگات بە 1 تریلیۆن تریلیۆن. زۆر کەمتر لە پێشوو، یانی 7 دانە سفری لێ کەم دەبێتەوە بەڵام نامانهەوێ ڕاوەستین ، دەڕۆین بەرەو سەرتر ، کاتێک دەگەین بە مەودای نێوان زەوی و مانگ ، لە هەر مەتری چوارگۆشە دا 1ملوێن ئەتۆم بوونی هەیە. هەروا زیادتر دەچین بۆ پێش ، لە کۆمەڵەی خۆر دەچین بۆ دەرەوە. لێرە لە هەر مەتری سێ جا بڵەی چەند ئەتۆم بوونی هەبێت ؟ لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کە پێی دەوترێت ناوچەی نێوان ئەستێرەیی Interstellar، ژماری ئەو ئەتۆمانە دەگات 10,000 دانە. کاتێک درێژە بەو ڕێگایە بدەین و لە گەلەستێرەی ڕێگای شیری وەدەر کەوین، ئیتر دەگەین بە ناوچەی نێوان کاکەشانی، کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Intergalactic. کە ژماری ئەتۆم لە هەر مەتری سێ جا دا دەگات بە 10 دانە. ڕەنگە وابزانن شێوینێکی وەها، چۆڵ و بەتاڵە. بەڵام باشترە بزانن ناوچەی Intergalactic یان نێوان کاکەشانی هەرگیز چۆڵ نییە ، چونکە هێشوویەک لە بۆشایی نێوان کاکەشانەکانە. هەتا ئێرە هاتووین و دەمانەوێت شوێنێک بدۆزینەوە کە چۆڵ بێت کە پێی دەوترێت ناوچەی پووچەڵ یان VOIDS چۆڵترین شوێنەکانی گەردوون. شوێنێک کە لە ڕوانگەی ئەستێرەناسان ناوچەی پووچەڵ ناسراوە ،کە بەڕاستی شوێنێکی دوورکەوتوە.


Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

...more
View all episodesView all episodes
Download on the App Store

BlingoBy Navid Vahabiazar