ەو بەشەدا باس لە چا دەکەین.ئەو خواردنەوەی کە ژیانی زۆربەمان پێی پێیوەستە و لە بەشەکانی داهاتوو سەبارەت بە ئەوانی دی دەدوێین.ئەو خواردنەوەی دەتوانی لە هەموو شوێنی جیهان بدۆزیەوە بەڵام هەر ڕووبەرە بە شێوەی تایبەتی خۆی دەیخواتەوە.زۆرترین بەکارهێنانی چا لە وڵاتە ئاسیایەکانە؛ چۆن بنەمای چا لەو ڕووبەرەوە بۆ هەموو شوێنی جیهان هەناردە کراوە،ئاسامی هیند،سی چوان و یونانی چین.ئێستا ئەگەر بمانهەوێ باسی ئەوە بکەین کە چا لە چ کاتێکەوە لەو ڕووبەرە بەکار هاتووە مەحاڵە چۆن باس لە هەزار ساڵ یا دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر نییە.خودی چینیەکان باس دەکەن کە لە مێژووی خۆیاندا زیاتر لە پێنج هەزار و پێنجسەد ساڵە کە چای بەکار دێنن.یەکەمین نیشانە کە لە مێژوودا سەبارەت بە بەکارهێنانی چا دەیبینین دەگەڕێتەوە کاتی بوداییەکانی سەردەمی باستان کە هەم لە چین و هەم لە هیند ژیانیان بەسەر دەبرد.ئەو دۆکیومێنتانە نیشان دەدەن کە چا خواردنەوە نەریتێکی بوداییەکان بووە هەرچەند بوداییەکانی سەردەمی کۆن وەک ئەمڕۆ چایان بەکار نەدەهێنا
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.