Sign up to save your podcasts
Or
ئۆڵمپیک
وەک لە هەواڵەکانی کاناڵەکان و سۆشیال میدیا دیار دەکەوێ یەکێک لە باسە گرینگەکانی ئەمڕۆی جیهان ئۆڵمپیکە.
بەڵام ئەو ڕووداوە چییە و بۆ ئەوەندە گرینگە؟ لێرەدا دەمانهەوێ سەبارەت بە مێژوو و چۆنیەتی ئەو ڕووداوە بدوێین. یارییەکانی ئۆڵمپیک یان ئۆڵۆمپیاد ڕووداوێکی وەرزشیی جیھانییە. یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تێدا دەکەن و ھەموو چوار ساڵ جارێک ساز دەدرێت. کاتی خۆی لە یۆنان بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر خانەدانێکی فەڕەنسی بە ناوی پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان، لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەمی زایینی زیندووی کردەوە. لە ساڵی ١٨٩٦ تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە، تەنھا لە ماوەی ھەردوو جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی جیھانیی دووەم نەبێت. لە ساڵی١٩٢٤دا یارییەکانی ئۆڵمپیکی زستانەش دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٧٩٤ ەوە ئەم یارییانە ناوە ناوە لە ساڵی جیا جیا ساز دەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییەکانی ئۆڵمپیکە ھاوینییەکان.
مێژووی ئۆڵمپیک دابەشدەکرێت بۆ دوو قۆناغ، یەکەمیان مێژووی ئۆڵمپیکی کۆن، لەگەڵ مێژووی ئۆڵمپیکی نوێ.
شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵمپیکی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایین لە وڵاتی یۆنان بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە، کە چوار ساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوە دەچوون، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵمپیکی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین. سەرەتای ڕکابەریکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیک بە یاری ڕاکردن دەستی پێکردووە کە ماوەکەی ١٨٦ یارد بوو، دواتر زیادکراوە و بووەتە ٨٠٠ یارد، پاشان یارییەکانی زۆرانبازی و بۆکسێن و پێشبڕکێی ڕاکێشانی عەرەبانە کە چوار ئەسپ ڕای دەکێشا، ھەروەھا ماوەی یارییەکانی ئۆلمپیک یان ئۆڵۆمپیات لە ڕۆژێک بۆ ٥ ڕۆژی دەخایاند، ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات بۆ ماوەی مانگێک پێش دەستپێکردنی یارییەکان دەگەیشتنە شوێنی یارییەکان بۆ ئەنجامدانی مەشق و پرۆڤە کردن، خەلاتی وەرزشکارە سەرکەوتووەکانیش بریتی بوو لە شێوەی کلیلێک لە گەڵای زەیتون و پاشان تاجێک دەخرایە سەری سەرکەوتووەکان، ئەم گەڵایانەش پیرۆز بوون چونکە لە نزیک پەرستگاکان دەڕوێنراو (ھەرکل بگرس)یەکەم داری لە نزیک پەرستگای (زیوس) لە ئەسینا چاند. ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات تەنھا ھاووڵاتیان و وەرزشکارانی ئاسایی بەشدارییان تێدا نەدەکرد، بەڵکو مەلیک و دەسەڵاتدارانی ئەوکاتیش بەشدارییان دەکرد، نموونەش مەلیکی یۆنانی (فیلیپ مەقدۆن) لە سێ خولی یەک لە دوای یەکدا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی کردووە، ھەروەھا ئیمپراتۆری ڕۆما (تابیدۆس) بەشداری تێدا کردووە، کە یۆنان بەشێک بووە لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆما.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.