Sign up to save your podcasts
Or
تەقینەوەی ئەستێرەیەک بەم زوانە
ئەوە دەهەمین ئەستێرەی ڕووناکی ئاسمانە، ئەستێرەیەک کە هەزاران ساڵە مرۆڤ لە ئاسمان دا دەیبینێت. ئێوەش بینیوتانە بەڵام ڕەنگە سرنجتان نەداوەتێ. لە سەردەمی کۆنەوە ناوی ئەو ئەستێرە نراوە بەشن . شەوان شانە یان ئەبتۆلجوزەشی پێ دەڵێن. بە ئینگلیزی دەبێتە Betelgeuse. ئەگە لە ئاسمان دا بینیوتانە ئەوە هیچ بەڵام ئەگەر نەتانبینیوە جارێک بیبینن چونکە بیتێل جۆس بڕیاڕوایە بتەقێتەوە. ئەو ئەستێرەیە 500 ساڵی نووری لە ئێمە دوورە، سەرەڕای ئەوەی زۆر رووناک دیار دەکات. هۆکارەکەی ئەوەیە ئەستێرەیەکی ئاسایی نییە بەڵکوو غوولێکی گەورەی سوورە یا بە ئینگلیزی big super guynt کە زۆر گەورە و رووناکتر لە ئەستێرەیەکی ئاساییە. کاتێک ئەستێرەیەک لە کۆتایی تەمەنی نزیک دەبێتەوە دەست پێدەکات بە ماسین و گەورە و گەورەتر دەبێت و وەک غوولێکی گەورەی سووری لێدێت. لە کۆتایی تەمەنی دایە بەڵام بە پێوەری گەردوونی 10 ملیار ساڵ لە تەمەنی ماوە. خۆرەتاویش چەند ملیار ساڵی تر بەوجۆرەی لێدێت ، کاتێک بیەوێت ببێتە غوولێکی گەورەی سوور ، هەتا ناوەندی گۆی زەوی قووت دەدات، وازی لێ بێنین و بگەرێینەوە سەر بیتێل جۆس. ئەستێرەناسان دەڵێن ڕاستە کە دەگۆرێت و دەبێتە غوولێکی گەورەی سوور ، بەڵام وادیارە ملوێنان ساڵ لە گەورە بوونەکەی تێپەڕ کردووە و خەریکە دەگات بە کۆتایین مانگ و ڕۆژەکانی. ئەستێرەناسان و زانایان چاوی لەسەر هەڵناگرن ، دەڵێن درەنگ و زوو دەتەقێتەوە ڕەنگە سبەینێ یان 20 ساڵی تر بێت، بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە ئێمە لە ژیانمان دا شتێکی بەوجۆرە ببینین. هەربۆیە زانایان و ئەستێرەناسان زۆر خۆشحاڵن چونکە کاتێک گەورە غوولێکی سوور دەتەقێتەوە بەو تەقینەوە دەڵێن super nova کە ئەگەر بتەقێتەوە بۆ یەکەمجار مرۆڤ دەتوانێت بە یارمەتی تێکنۆلۆژیای ئەمرۆ شتێکی وەها بەچاو ببینێت. دواهەمین جار کە ڕووداوێکی وا لە تیراوێژی دیتنی زەوی دا هەبوە ساڵی 1054 ی زایینی بوە کە ئەستێرەیەک بە ناوی SN10_54 لە مەودای 6هەزار ساڵی نووری لە زەوی، تەقیوەتەوە. لەو ساڵە دا بەجۆرێک کاریگەری هەبووە لەسەر زەوی کە لە مێژووی هەموو کلتوورەکان دا واتا لە ڕۆژھەڵاتی چین تا ئاستێکای مەکسیک سەبارەت بە ئەو نووسراوە. ئەوان نووسیویانە ئەو ئەستێرە بەڕادەیەک ڕووناک ببوو کە لە پەنای تیشکی هەتاویش جوان دیار بوو. دووسال ئەو ڕووناکیە بەردەوام بووە و پاشان بەرەو کوژانەوە دەچێت و لە ڕاستیدا دەمرێت. زانایان نەیانتوانی بزانن ئەوە چییە بەڵام لە سەدەی بیستەم بە یارمەتی تێلێسکۆپی پێشکەوتوو ئەو ناوچەیە تاوتۆێ دەکەن، تێدەگەن کە بەڵێ لەو ناوچەیە سوپێرنوا ڕووی داوە و ناوی دەنێن SN10*54. وSN واتا سوپێرنوا و 1054 ساڵی زایینییە. بەڵام بیتێل جۆس دەگەڵ سوپێرنوا بۆ هەڵسەنگاندن نابێت چونکە sn1054 شەش هەزار ساڵی نووری دوور بوو بەڵام لەو پەنایە بیتێل جۆس تەنیا 500 ساڵی نووری لە ئێمە دوورە. هەر بۆیە کاتێک بتەقێتەوە زۆر ڕووناکتر لە sn1054 دەیبینین. دەبێ چاوەرێی دیمانەیەکی جوان لە ئاسمان بین ، درەنگو زوو ڕوودەدات. بیتێل جۆس بەڕاستی غوولێکە کە گەورەتریش بووە. ئەگەر بمانەوێ پێوانەکەی دەگەڵ خۆرەتاو هەڵسەنگێنین، هەزار بەرامبەر بەرین تر لە خۆرەتاوە. ئەگەر بمانەوێ ئاسانتر لێی تێبگەین و لە جێی خۆرەتاوی دانێین، هەتا ناوەندی هەسارەی مووشتەری قووت دەدات، واتا هەسارەی ساوە، ڤێنووس، گۆی زەوی، مەریخ و مووشتەری هەموو دەچنە ناوی. سووتەمەنی یەک ئەستێرە چییە مەگەر؟ هیدرۆجێن و هیلیۆم کە خۆرەتاویش بەو شێوەیە. لەژێر فشارێکی سەیروسەمەر لە ناوەندی ئەستێرەکە ئەو هیلیۆم و هیدرۆجێنە دەگۆرێن و دەبن بە ماددەی قوورستر، ئەو کارلێکەیە کە گڕوتینی سەرسوڕھێنەر لە ناو ئەستێرەکە پێکدێنێت. هیدرۆجێن و هیلیۆمی ئەو ئەستێرەیەی مە سەرئەنجام تەواو دەبێت و واتا سووتەمەنییەکەی کۆتایی پێ دێت ، ئەوکات دەست دەکات بە ماسین و وردە وردە دەگۆرێت و دەبێتە غوولێکی گەورەی سوور و هەروا درێژە دەدات بە گەورەبوون.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.