چاوی واشنتن - Voice of America

چاوی واشنتن - Voice of America

By VOANews
Download on the App Store

چاوی واشنتن - Voice of America episodes

  • چاوی واشنتۆن: لوبنان شکستێکی تری ئێران - ی مانگی شه‌ش ٠٣, ٢٠٢٢
    لوبنانییەکان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی خۆیاندا توانییان گۆڕانکارییەک دروست بکەن و هاوکێشەی هێز و دەسەڵاتدارێتی لەو وڵاتەدا بگۆڕن. نەک تەنها بۆ لوبنانییەکان بەڵکو لە سەر ئاستی نێونەتەوەیش، ئەم گۆڕانکارییە پێویستی بە لێکدانەوەیەکی ورد هەیە هیچ نەبێت تا وڵاتەکە نەکەوێتە بنبەستێکی تری سیاسییەوە.
    40 min
  • چاوی واشنتۆن: کورد، تورکیا و ناتۆ - ی مانگی پـێنج ٢٧, ٢٠٢٢
    لە سەرجەم 30 ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆ، تەنها وڵاتی تورکیا دژی داواکانی ستۆکهۆڵم و هێلسینکی وەستاوەتەوە بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا و دەشڵێت بەهۆی پشتیوانییانەوە لە "تێرۆریزم" وەک ئاماژەیەک بە پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەروەهاش ڕێکخراوەکەی فەتحوڵا گولەن.
    40 min
  • چاوی واشنتۆن: ئێران و قەیرانی ناوکی - ی مانگی پـێنج ٢٠, ٢٠٢٢
    ئێران هەمیشە خۆی دور دەگرێت لەوەی بە ڕاستەوخۆ یان بە ناڕاستەوخۆ ئاماژە بەوە بکات دەخوازێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی، هەرچەندە وەک پسپۆڕان جەختی لێدەکەنەوە جموجۆڵەکان و پەرەپێدانەکانی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران بەو ئاڕاستەیەدان کە تاران نەک هەر دەخوازێت بۆمبی ئەتۆمی هەبێت بەڵکو هەنگاویشی بۆ دەنێت.
    41 min
  • چاوی واشنتۆن: ئازادی ڕۆژنامەوانی - ی مانگی پـێنج ١٣, ٢٠٢٢
    ئازادییەکانی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕینیش کۆڵەکەیەکی گەورەی پاراستنی دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤە لە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ڕۆژنامەوانان ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی ڕژد دەبنەوە هەربۆیەشە نیوەندە جیهانییەکان کاری ڕۆژنامەوانی بە ئەرکێکی سەخت ناودێر دەکەن. زۆرێک لە وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی سەرکوتکار هەر تەنها هەڕەشە لە ڕۆژنامەوانان ناکەن، بەڵکو دەشیانخەنە ژێر چاودێرییەکی وردەوە بەمەبەستی کۆتوبەند کردنیان و تا نەتوانن ئەو ڕاستیانەی دەکەوێتە بەردەستی ڕۆژنامەوانان، ئازادانە بڵاوی بکەنەوە.
    41 min
  • چاوی واشنتۆن: ئۆکرانیا و جیهان - ی مانگی پـێنج ٠٦, ٢٠٢٢
    جارێکی تریش سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری ڕاگرتنی ئەم شەڕە سەپێندراوەی ڕوسیا بەسەر ئۆکرانیادا دەخاتەوە ئەستۆی ڤلادیمیر پوتن.
    دوای سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی بۆ مۆسکۆ سکرتێری گشتی یو ئێنیش باسی لەوە کرد تەنانەت ئەگەر چەندان کۆبوونەوەی تریش بکرێت، تا سەرۆکی ڕوسیا بڕیار نەدات ئەوا ئەم شەڕە کۆتایی پێنایەت.
    جیهانی ڕۆژئاوا بە گشتی و ئەمەریکاش بەتایبەتی لەگەڵ ئەو سزایانەی سەپاندویانەتە سەر ڕوسیا، دەشخوازن لە بواری سیاسیشدا حکومەتی ڕوسیا لە پەراوێز بنرێت و دوریش بخرێتەوە لە کۆبوونەوە گرنگەکانی جیهان.
    41 min
  • چاوی واشنتۆن: تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - ی مانگی چوار ٢٩, ٢٠٢٢
    کۆماری تورکیا درێژە بە لەشکرکێشییەکانی خۆی دەدات بۆسەر ناوچە سەختە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک دەڵێت کردە لەشکرییەکانی بە مەبەستی ڕێگەگرتنە لە هەر هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر وڵاتی تورکیا. ئانکەرە بەردەوام بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی ناوچە سنورییەکان دەکات و دەڵێت لە بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەدات بەڵام وەک کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەڵێن بە سەدان گوندی ئەو ناوچانە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە چۆڵ کراون.
    40 min
  • چاوی واشنتۆن: ئۆکرانیا و قەیرانی مرۆیی - ی مانگی چوار ٢٢, ٢٠٢٢
    ڕووسیا وەک زۆرێک لە گەورە کاربەدەستانی جیهانی ڕۆژئاوا جەختی لێدەکەنەوە تاوانەکانی جەنگی لە ئۆکرانیادا ئەنجامداوە و گەیشتۆتە ئاستی کۆمەڵکوژی. ئەمەریکا داوا لە پسپۆڕانی یاسایی دەکات تا بەڵگەنامەکان لەسەر ژینۆسایدی ڕوسیا لە ئۆکرانیادا ئامادە بکرێن. سیاسەتەکانی ڤلادمیر پوتن وڵاتی ڕوسیای خزاندۆتە ناو قەیرانێکی قوڵەوە و وەهاشیان کردووە مۆسکۆ بەرەو تەریک کردنێکی تەواوەتی بەرێت لەسەر ئاستی جیهانی.
    40 min
  • چاوی واشنتۆن - ی مانگی چوار ١٩, ٢٠٢٢
    چاوی واشنتۆن بەرنامەیەکی هەفتانەیە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لە لایەن بەڵێن سالح ئامادە و پێشکەش دەکرێت، هەموو ڕۆژانی هەینی لەگەڵ پسپۆڕاندا تاوتوێی گەرم و گوڕترین بابەتی ڕۆژ دەکرێت، لە پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریکاوە.
    1 min
  • چاوی واشنتۆن: پاسداران لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێراندا - ی مانگی چوار ١٥, ٢٠٢٢
    گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی دوو هەزار و پازدە و کاراکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە لە بەردەم ئەگەر و نەگەرێکی زۆردایە و وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێت ئامادەیی کراوە بۆ تەواوی ئەو سیناریۆیانەی دەشێت بێنە ئاراوە.
    لەگەڵ ئەوەشدا کە ژمارەیەک لە میدیا ناودارەکانی ئەمەریکا ڕاپۆرتیان لەسەر هەواڵێک بڵاوکردەوە کە گوایە بەڕێوبەرایەتییەکەی جۆو بایدن دەخوازێت لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە لیستی تێرۆریستان دەربهێنێت بەڵام واشنتۆن دەڵێت نەخێر وانییە. بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرهێنانی پاسداران لە لیستی تێرۆریزمدا هاندانە بۆ ئەو هێزانەی سەر بە پاسدارانن تا هێرشی زیاتر بکەن و ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن.
    41 min
  • چاوی واشنتۆن: ئاشتی بۆ ئۆکرانیا - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٢
    لەگەڵ شکستەکانیدا مۆسکۆ جموجۆڵەکانیشی دەگۆڕێت لەو شەڕەی سەپاندوویەتی بەسەر ئۆکرانیادا، دەڵێت هیچ مەبەستی نییە شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا داگیر بکات، بەڵام ئەمەریکا و ئەوروپا و جیهانیش سوورن لەسەر درێژەدان بە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەکی لەشکریی و مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکەن.
    40 min

About چاوی واشنتن - Voice of America

From the publisher's feed

Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries

More shows like چاوی واشنتن - Voice of America

زایەڵەی داهێنان - Voice of America by VOA

زایەڵەی داهێنان - Voice of America

0 Listeners