Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
November 26, 2025یونس ١: ٩ - ٢: ٢یونس ١: ٩ - ٢: ٢9ئەویش وەڵامی دانەوە: «من عیبرانیم و لە یەزدان دەترسم، خودای ئاسمان، ئەوەی دەریا و وشکانیی دروستکردووە.»10پیاوەکان ترسێکی زۆریان لێ نیشت و لێیان پرسی: «بۆچی ئەمەت کرد؟» پیاوەکان زانییان کە لە یەزدان هەڵاتووە، چونکە پێشتر پێی گوتبوون.11لێیان پرسی: «چیت لێ بکەین بۆ ئەوەی دەریاکە هێمن بێتەوە؟» چونکە دەریاکە زیاتر هەڵدەچوو.12ئەویش وەڵامی دانەوە: «بمبەن و فڕێمبدەنە ناو دەریاکەوە، ئیتر دەریاکەتان لێ هێمن دەبێتەوە، چونکە من دەزانم بەهۆی منەوەیە ئەم ڕەشەبا مەزنەتان لەسەرە.»13بەڵام پیاوەکان زیاتر و زیاتر سەوڵیان لێدەدا بۆ ئەوەی کەشتییەکە بگەڕێننەوە بۆ وشکانی، کەچی نەیانتوانی، چونکە دەریاکە زیاتر هەڵدەچوو.14ئیتر هاواریان بۆ یەزدان کرد و گوتیان: «ئای ئەی یەزدان، با لەناونەچین، لەبەر گیانی ئەم پیاوە خوێنی بێتاوانێک مەخەرە ئەستۆمان. ئەی یەزدان، ئەوەی ویستت کردت.»15ئینجا یونسیان گرت و فڕێیان دایە ناو دەریاکەوە، ئیتر هاژەی دەریاکە هێمن بووەوە.16پیاوەکان زۆر لە یەزدان ترسان و قوربانییان بۆ یەزدان سەربڕی و نەزریان کرد.17یەزدانیش ماسییەکی ئامادە کرد کە زۆر گەورە بوو بۆ ئەوەی یونس قووت بدات، ئیتر یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکەدا مایەوە.یونس ٢1یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد،2گوتی:«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،وەڵامی دامەوە.لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،گوێت لە دەنگم بوو....more15minPlay
November 25, 2025یونس ١: ٤ - ٩یونس ١: ٤ - ٩4یەزدانیش بایەکی مەزنی بۆ سەر دەریاکە نارد و ڕەشەبایەکی مەزن لە دەریاکە هەڵیکرد، خەریک بوو کەشتییەکە پارچەپارچە بێت.5کەشتیوانەکان ترسان، هەریەکەیان هاواری بۆ خوداوەندەکەی خۆی کرد، ئەو شتانەی کە لەناو کەشتییەکەدا بوون فڕێیان دایە ناو دەریاکە، بۆ ئەوەی باری خۆیان سووک بکەن.کەچی یونس چوو بووە نهۆمی خوارەوەی کەشتییەکە و پاڵکەوتبوو، لە خەوێکی قووڵدا بوو.6سەرۆکی سەوڵ لێدەرەکان چووە لای و پێی گوت: «ئەوە بۆچی نوستوویت؟ هەستە هاوار بکە بۆ خوداوەندەکەت، بەڵکو ئاوڕمان لێ بداتەوە و لەناونەچین.»7ئینجا کەشتیوانەکان بە یەکتریان گوت: «وەرن با تیروپشک بکەین، بۆ ئەوەی بزانین ئەم بەڵایە بەهۆی کێیە.» ئیتر تیروپشکیان کرد و کەوتە سەر یونس.8لێیان پرسی: «پێمان بڵێ بەهۆی کێ تووشی ئەم بەڵایە بووین؟ ئیشت چییە و لەکوێوە هاتوویت؟ سەر بە چ خاکێکیت و لە چ نەتەوەیەکیت؟»9ئەویش وەڵامی دانەوە: «من عیبرانیم و لە یەزدان دەترسم، خودای ئاسمان، ئەوەی دەریا و وشکانیی دروستکردووە.»...more16minPlay
November 24, 2025یونس ١: ١ - ٣یونس ١: ١ - ٣1فەرمایشتی یەزدان بۆ یونسی کوڕی ئەمیتەی هات، پێی فەرموو:2«هەستە بڕۆ بۆ شاری مەزنی نەینەوا و بانگەوازی دژایەتی بکە، چونکە خراپەکانیان بەرز بووەتەوە بۆ بەردەمم.»3یونسیش بۆ ئەوەی لە یەزدان هەڵبێت دەستی بە گەشتێک کرد بۆ تەرشیش. سەرەتا چوو بۆ بەندەری یافا و کەشتییەکی دۆزییەوە کە دەچووە تەرشیش، کرێیەکەی دا و سوار بوو، بۆ ئەوەی لەگەڵیان بچێتە تەرشیش و خۆی لە ڕووی یەزدان بدزێتەوە....more16minPlay
November 21, 2025عوبهدیا ١: ١٣ - ١٤عوبهدیا ١: ١٣ - ١٤13نابێت بچیتە ناو دەروازەی گەلەکەملە ڕۆژی کارەساتیان،یان بە ناخۆشییەکەیان دڵخۆش بیتلە ڕۆژی کارەساتیان،یان دەستت بۆ سامانەکەیان درێژ بکەیتلە ڕۆژی کارەساتیان.14نابێت لەسەر دووڕیانەکان بوەستیتبۆ کوشتنی دەربازبووەکانیان،نابێت هەڵاتووەکانیان ڕادەست بکەیتلە ڕۆژی تەنگانەیاندا....more20minPlay
November 20, 2025عوبهدیا ١: ٥ - ١٢عوبهدیا ١: ٥ - ١٢5«ئەگەر دز یان چەتەی شەوانت بۆ بێت،ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێتئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ئای چۆن بە تەواوی بڕایتەوە!6ئای عیسۆ چۆن دەپشکێنرێت!گەنجینە شاردراوەکانی تاڵان دەکرێن!7هەموو هاوپەیمانەکانت هەتا سنوور ڕاویان نای،هەڵیانخەڵەتاندی و بەسەرتدا زاڵبوون،ئەوانەی نمەکی تۆیان کردبوو داوت بۆ دەنێنەوە،بەڵام تۆ تێناگەیت.»8یەزدان دەفەرموێت:«ئایا لەو ڕۆژەدا،دانایان لە ئەدۆم لەناو نابەم،تێگەیشتووانیش لە چیای عیسۆ؟9ئەی تێمان، پاڵەوانەکانت دەتۆقن،هەموو ئەوانەی لە چیای عیسۆنبە کوشتن لەناودەچن.10لەبەر ستەمی تۆ لە یاقوبی برات،ڕیسوایی داتدەپۆشێت،بۆ هەتاهەتایە لەناودەچیت.11ئەو ڕۆژەی تەماشات دەکردکاتێک بیانییەکان سامانەکەیان داگیر کرد ونامۆکان هاتنە ناو دەروازەکانی ولەسەر ئۆرشەلیم تیروپشکیان کرد،هەروەها تۆش وەک یەکێک بووی لەوان.12بەڵام نابێت بە ڕۆژی کارەساتی براکەت دڵخۆش بیت،یان لە ڕۆژی لەناوچوونی نەوەی یەهودا شادمان بیت،یان لە ڕۆژی تەنگانەیاندا شانازی بکەیت....more16minPlay
November 19, 2025عوبهدیا ١: ١ - ٤عوبهدیا ١: ١ - ٤1بینینەکەی عۆبەدیا.یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئەدۆم ئەمە دەفەرموێت،هەواڵێکمان لەلایەن یەزدانەوە بیست،نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت:«هەستن! هەستن بۆ جەنگ.»2«ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە،تۆ زۆر ڕیسوا دەبیت.3فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی،ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد،ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە،ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:”کێ دامدەگرێتە سەر زەوی؟“4ئەگەر وەک هەڵۆ بەرز بیتەوە وئەگەر هێلانەت لەناو ئەستێرەکان دابنێیت،لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more20minPlay
November 17, 2025پهتڕۆسی دووهم ٣: ١١ - ١٨پهتڕۆسی دووهم ٣: ١١ - ١٨11کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین،12چاوەڕوانی ڕۆژی خودا دەکەن و پەلە لە هاتنی دەکەن، چونکە تێیدا ئاسمان بە ئاگر لەناودەچێت، توخمەکانیش بە سووتان دەتوێنەوە.13بەڵام بەگوێرەی بەڵێنەکەی، ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێ و زەوی نوێین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە.14خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێبکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە.15بزانن کە پشوودرێژی پەروەردگارمان هەلێکە بۆ ڕزگاری، وەک پۆڵسی برای خۆشەویستمان بەگوێرەی ئەو داناییەی خودا پێیداوە بۆی نووسین.16ئەو لە هەموو نامەکانیدا لەبارەی ئەم شتانەوە دواوە، ئەوەی هەندێک شتی تێدایە گرانە بۆ تێگەیشتن کە نەزان و نەچەسپاوەکان، وەک نووسراوە پیرۆزەکانی دیکە، بۆ لەناوچوونی خۆیان دەیشێوێنن.17بۆیە خۆشەویستان، چونکە ئێوە لەپێشدا دەزانن، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک بە خراپەی سەرپێچیکاران چەواشە بن و لە چەسپاوی خۆتان بکەون.18بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن.شکۆی ئێستا و هەتاهەتایە بۆ ئەوە. ئامین....more15minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.